خۆڕازاندنەوەی پیاوان بە ئاڵتون بەهەرشێوەیەك بێت
بەروار: 2012/06/29سەردارن: 2160نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی


«أبوموسی»ی «الأشعري» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم‏ دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: « أُحِلَّ لِإِنَاثِ أُمَّتِي الْحَرِيرُ وَالذَّهَبُ وَحُرِّمَ عَلَى ذُكُورِهَا ». رواه الإمام أحمد 4/393 انظر صحيح الجامع 207 واتە: « حەریر‌و ئاڵتون حەڵاڵ كراون بۆ ئافرەتانی ئوممەتم، بەڵام لەسەر پیاوان حەرام كراوە »
لە بازاڕ‌و فرۆشگاكانی ئەمڕۆدا شتانێكی زۆر دەبینرێ لە ئاڵتون دروست كراون بە عیاری جیاواز جیاواز بۆ پیاوان وەكو كاتژمێر‌و چاویلكە‌و پێنوس‌و زنجیر‌و مەدالیا، یان ڕوپۆش‌و زاخاوكراون بە ئاڵتون.
وەلەو شتە خراپ‌و نادروستانەی كە لەم ڕۆژگارەدا كراوە بە خەڵاتی پێشبڕكێ‌و ئاگاداری بۆ دەكرێ‌، بریتی یە لە كاتژمێری ئاڵتونی پیاوان .
«عبدالله»ی كوڕی«عباس» خوای لێ ڕازی بێ دەفەرموێ: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ موستیلەیەكی ئاڵتونی لە دەستی پیاوێكدا بینی‌و دەریهێناو فڕێی دا فەرمووی: « يَعْمِدُ أَحَدُكُمْ إِلَى جَمْرَةٍ مِنْ نَارٍ فَيَجْعَلُهَا فِى يَدِهِ» واتە: « ئەوە چیە هەریەك لە ئێوە پارچە ئاگرێك هەڵدەگرێ‌و لە دەستی خۆی دەكات !! ».
دوای ئەوەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ ڕۆیشت، بە پیاوەكەیان ووت موستیلەكەت هەڵگرەو بۆ شتێكی تر سودی لێوەرگرە.ئەویش وتی :
نەخێر سوێند بەخوا هەرگیز هەڵی ناگرمەوە لەكاتێكدا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ فڕێی دابێت. رواه مسلم 3/1655 .