براى لاوم ئایا دەتوانیت لە كاتی تاوانكردندا خۆت لە خوای گەورە بشاریتەوە؟
بەروار: 2012/08/26سەردارن: 3769نوسەر: محمد عبد الله الدويش ‏/وەرگێڕانی‏:فلاح حسن كلاري

‏برام تۆ كاتێك دەرگا لە سەر خۆت دادەخەیت ، بەشێوەیەك كە كەس ناتبینێت ، لەو ‏كاتەشدا پاڵنەرە شاراوەكانی ئارەزوو دێنەچالاكی و جووڵان و بەدوای دەروازەیەكدا ‏دەگەڕێن كە لە ڕێگەیەوە بڕونە دەرەوە , ئا لەو كاتەدا و پێش ئەوەی ئەندامەكانت ‏بخەیتەگەڕ بۆ ئەنجامدانی هەر تاوانێك , بیر لەوە بكەرەوە كە خوای گەورە دەتبینێ و ‏دەزانێ چی لە ناختدا هەیە, خوای گەورە دەفەرمووێت :‏[ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِي (9) سَوَاءٌ مِنْكُمْ مَنْ أَسَرَّ الْقَوْلَ وَمَنْ جَهَرَ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِبٌ بِالنَّهَارِ](الرعد) .‏ واتە : خوای گەورە زانایە بە هەموو بینرا و و پەنهانییەك و لە هەموو شتێك گەورەترە و ‏بڵند و باڵادەستە بە سەر هەموو شتێكدا ، یەكسانە بە لای ئەوەوە ئەگەر ئێوە ووتەی ‏ئاشكرا بكەن یان بیشارنەوە ، یان لە تاریكی شەودا تاوان بكەن یان بە ئاشكرا و لە ڕۆژی ‏ڕووناكدا ئەنجامی بدەن . ‏
بۆیە برام خۆم تۆ ئەگەر لەو كاتەدا ئەم ڕاستیە بێنیتە یاد و پێش چاوی خۆت ئەوا ‏هەرگـیز ناوێری تاوانەكە بكەی ، شاعیر دەڵێت : ‏
وإذا خلـوت بريبـة في خلـوة‎ ‎والنفس داعية إلى العصيان
فاستحيي من نظر الإله وقل لهـا إن الذي خلق الظلام يراني
واتە : ئەگەر لە كاتی خەڵوەت و تەنیاییدا تووشی دڵە ڕاوكێیەك بووی و نەفست بۆ لای ‏تاوان ڕای دەكێشایت, ئەوا شەرم بكە لە وەی كە خوای پەروەردگار دەتبینێت و بە نەفست ‏بڵێ‌ : ئەی نەفسی بەدكارم ئەوەی كە تاریكی درووست كردووە دەمبینێت .‏

بابەتەکانی تر
باسی سێیەم::گرنگترین ڕووداوەكانی خیلافەتی ئەبوبەكری صدیقعەدالەتی هاوەڵان(رضي الله عنهم)‏ بەشی یەكەمباسی دووەم ::گــرنــگترین ڕووداوەكــــانی ســـەردەمــــی عومەری كوڕی خەتتاب رضي الله عنه:باسی چوارەم:هۆكاری جیاوازی نێوان هاوەڵان رضي الله عنهبەشی شەشەم:خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران موعاویەی كوڕی ئەبوسوفیان وگرنگترین ڕوداوەكانله‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌ مێژوویه‌كاندا له‌ چی ووریا بین؟ده‌مێك له‌ مێژوى ئیسلام - پێشه‌كى نوسه‌ربەشی سێیەم::خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەففان رضي الله عنهباسی دووەم::ئەبوبەكری صدیق رضي الله عنه لە چەند دێڕێكداباسی چوارەم::خیلافه‌تى ئه‌میرى ئیمانداران عوسمانى كورِى عه‌ففان ::دەستپێكردنی فیتنەباسی سێیه‌م:كوشتنى ئه‌میرى ئیمانداران عه‌لى كورِى ئه‌بو تاڵیب رضي الله عنه ساڵی40كباسی پێنجەم::ئەو شتانەی كە لە عوسمانیان گرت رضي الله عنهفەرموودە زۆرەكانی ئەبو هورەیرە ـ رضي الله عنه و گومانێكی بێبنەماباسی دووەم::عوسمانی كوڕی عەففان لە چەند دێڕێكدا