زانستی ئایەتی مەككی و مەدەنی
بەروار: 2012/09/03سەردارن: 4290نوسەر: م/ شێرزاد عبدالقادر

‏ بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله ومن والاه، وبعد:
یەك لەو شتانەی كە یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ تێگەیشتن لە قورئانی پیرۆز بریتی یە لە زانینی ‏قورئانی (مەككی) و (مەدەنی)، هەر بۆیەش هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ وە كەسانی دوای ئەوان ‏گرنگیان داوە بەم بابەتە، ئەوەتا(عبدالله ی كوڕی مسعود) (‏رضي الله عنه) فەرموویەتی:( سوێند بەو خودایەی كە جگە لەو پەرستراوی حەق نی یە، هیچ سورەتێك نی یە لە قورئان ‏ئیللا من دەزانم لە كوێ‌ دابەزیوە، وە هیچ ئایەتێك نی یە لە قورئان ئیللا من دەزانم بۆ چ ‏مەبەستێك دابەزیوە، وە ئەگەر بزانم كەسێك هەیە لەمن شارەزاتر بە قورئان كە بەسواری وشتر ‏پێ ی بگەی ئەوا من دەچووم بۆ لای)(رواه البخاري)..‏
باسی ئێمە بۆ ئەم بابەتە دەی خەینە ڕوو لەڕێگای چەند خاڵێكەوە:‏
یەكەم: مانای قورئانی ( مەككی) و (مەدەنی).‏‎ ‎
زانایان چەند بۆچونێكیان هەیە لەسەر پێناسەی (مەككی) و (مەدەنی)، بەڵام لەهەمووی ‏بەهێزتر بریتی یە لەمەی باسی دەكەین .‏
‏1- قورئانی (مەككی): بریتی یە لەو قورئانەی (سورەت یان ئایەت) كە جبریل - علیە سلام ‏‏- دایبەزاندۆتە سەر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ لە پێش كۆچكردنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ بۆ(مەدینە)، ‏باداگرتنەكە لەدەرەوەی (مەككە)ش بوو بێت.‏
‏2- قورئانی (مەدەنی): بریتی یە لەو قورئانەی (سورەت یان ئایەت) كە جبریل - علیە سلام - ‏دایبەزاندۆتە سەر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ لە پاش كۆچكردن، باداگرتنەكە لە دەرەوەی (مەدینە)ش بوو ‏بێت.‏
‎دووەم : تایبەت مەندیەكانی قورئانی (مەككی).‏‎‎
بابەت و ناوەڕۆكەكانی قورئانی (مەككی) زۆربەی كات بریتی یە لە گرنگی دان بەم باسانەی لای ‏خوارەوە:‏
‏1- بانگەوازكردن بۆ یەكخوا پەرستن (توحید العبادة) كە هاوەڵ بڕیاردەران بڕوایان پێ‌ نەبوو، ‏هەروەكو خودا لەبارەیانەوە دەفەرمێت: ‏‏[إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوا آَلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَجْنُونٍ]  [الصافات: 35 – 36].
واتە: هاوەڵ بڕیاردەران گەر پێ‌ یان بووترایە بڵێن: ( لا إلە إلا الله) ئەوا خۆیان لەوە بەگەورەتر ‏دەزانی كە بەزوبان بیڵێن، وەدەیان ووت ئایا ئێمە واز لە هەموو پەرستراوەكانمان بێنین، بڕۆین بۆ ‏پەرستنی تەنها یەك پەرستراو لەبەر قسەی شاعیرێكی شێت ( مەبەستیان پێغەمبەر بوو صلى الله عليه وسلم‏)؟.
بێ‌ گومان هۆی نەوتنیان بۆ (لا إلە إلا الله) ئەوەبوو كە لەماناكەی تێ‌ دەگەیشتن، وەدەیان ‏زانی بە ووتنیان بۆی پێویستە واز لە هەموو جۆرە پەرستراوێك بێنن بۆ غەیری خودا.‏
‏2- ووریاكردنەوە لەهاوەڵ بڕیاردان لەپەرستندا، وەپووچەڵ كردنەوەی هەرجۆرێك هاوەڵ ‏بڕیاردان هەبێت، بۆ نموونە خودا دەفەرمێت: لەبارەی هاوەڵ بڕیاردەرانی سەردەمی ‏پێغەمبەرایەتی: [وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ] [يونس: 18].
واتە: هاوەڵ قەراردەران كەسانێك دەپەرستن (بەپاڕانەوە و قوربانی و ...) لە غەیری خودا یان ‏لەگەڵ خودا كە هیچ قازانج و زەرەری نی یە بۆیان، بە پاساوی ئەوەش دەیان پەرستن كە دەڵێن ‏ئەو پەرستراوانەمان لە خودا نزیكمان دەكەنەوە، وەنزامان بۆ لای خودا بەرز دەكەنەوە. ‏بەداخەوەش ئەم بۆچوونە هەڵەیە تەشەنە بووە لەناو موسڵمانانی ئەمڕۆدا، هەربۆیە گەر پرسیارت ‏كرد لە موسڵمانێك كە هاوار دەكاتە غەیری خودا بۆ ئەم كارە دەكەی؟ ئەوا پێت دەڵێت: ‏دەمەوێ‌ لەخودا نزیك ببمەوە بەهۆی ئەو پیاو چاكانەوە، وەدەمەوێ‌ شەفاعەتم بۆ بكەن لای ‏خودا.‏
‏3- بانگەوازكردن بۆ باوەڕهێنان بەڕۆژی دوایی، وەباس كردنی زیندووبوونەوەی خەڵكی، ‏پاشان لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ... چونكە بێ‌ باوەڕان بڕوایان بەڕۆژی دوایی نەبوو، هەروەكو خودا ‏دەفەرمێت: ‏ ‏[زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ] [التغابن: 7] .واتە: بێ‌ باوەڕان گومانیان وابوو كە زیندوو ناكرێنەوە، تۆش ئەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم‏ پێ‌ ‏یان بڵێ‌: بەڵێ‌ سوێند بەخودا ئێوە زیندوو دەكرێنەوە، وەپاشان ئاگادار دەكرێنەوە لە هەموو ‏ئەوانەی كردووتانە، ئەمەش لای خودا زۆر ئاسانە .‏
‏4- هێنانەوەی بەڵگەی بینراوو عەقڵی لەسەر یەكخواپەرستی پەروەردگارێتی (توحید الربوبیە) ‏چونكە باوەڕبوون بەم یەكخواپەرستی یە واپێویست دەكات كە خاوەنەكەی بڕوای بە ‏یەكخواپەرستن ببێت، بۆ نموونە خودا لەبارەی بێ‌ باوەڕان دا دەفەرمێت: ‏[أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ] [الغاشية: 17 - 20 ].  واتە: بێ‌ باوەڕان بۆ سەیری ئەم شتانە ناكەن بەچاوێكی ڕوانین و سوود وەرگرتن, كە ڕۆژانە ‏دەی بینن، بۆ سەیری وشتر ناكەن كە چۆن گرنگ دروست كراوە؟ وە بۆ سەیری ئاسمان ناكەن ‏كە چۆن بەرزكراوەتەوە؟ وە بۆ سەیری چیاكان ناكەن كە چۆن جێگیر كراون؟ وە بۆ سەیری ‏زەوی ناكەن كە چۆن تەخت كراوە بۆ هاتوو چۆ؟ بێ‌ گومان ووردبوونەوە لەمانە بەڵگەن لەسەر ‏شایستەیی خودا بۆ بە تەنها پەرستن . ‏
‏5- هاندانی موسڵمانان لەسەر ئارام گرتن بەرامبەر ئازاری ناموسڵمانان، بۆ نموونە خودا ‏دەفەرمێت: ‏ ‏[وَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ] [ المزمل 10] .
‏‏ واتە: ئەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم‏ (موسڵمانانیش بەدوای ئەوەوە) ئارام بگرە لەسەر ووتەی ‏بێ‌ باوەڕان ...‏
‏6- تێكۆشان دژی بێ‌ باوەڕان بەقورئان، وە گفتوگۆكردن لەگەڵیاندا بەباشترین ڕێگا، ‏بەبەڵگەهێنانەوە، وە بەئامۆژگاری كردنیان بۆ هاتنە سەر ڕێگای ئیسلام. خودا دەفەرمێت: ‏‏ [وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا] [الفرقان: 52].. واتە: ئەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم‏ تێ‌ بكۆشە دژی بێ‌ ‏باوەڕان بە قورئان تێكۆشانێكی هەرە گەورە .‏
‏7- هێنانەوەی چیرۆكی نەتەوە بێ‌ باوەڕەكانی پێشوو وەكو قەومی (نوح) و (صالح) و ‏‏(شعیب) و...هتد . مەبەست لەمەش ئەوەیە موسڵمانان پەند وەربگرن لەچاكەكارانی ئەو ‏سەردەمانە، وەبێ‌ باوەڕان ووریابن لەوەی كە هەمان سزای ئەو بێ‌ باوەڕانە بەسەریان بێت.‏
‏ كەوابوو بەكورتی دەڵێی : قورئانی (مەككی) بریتی یە لەباس كردنی بیروباوەڕ و ‏یەكخواپەرستی، وهاندانی موسڵمانان بۆ دەست گرتن پێوەی وبانگەوازكردن بۆی، وەهاندان ‏لەسەر دەست گرتن بەئارامی... ‏
‎سێ‌ یەم: تایبەتمەندی یەكانی قورئانی (مەدەنی):‏‎‎
بابەت و ناوەڕۆكی قورئانی (مەدەنی) زۆر كات بریتی یە لەگرنگی دان بەم بابەتانەی خوارەوە:‏
‏1- بانگەوازكردنی موسڵمانان بۆ تێكۆشان و خۆبەخشین لەپێناو خودا (الجهاد في سبیل الله)، ‏چونكە موسڵمانان لەكاتێكدا كۆچیان كرد لە (مەككە) وە بۆ (مەدینە) دەوڵەتی ئیسلامیان ‏پێكهێنا، هەر بۆیەش پێویستیان بە بەرگری هەبوو لە ئاین و دەوڵەتی خۆیان، هەر بۆیەش لە ‏قورئانی (مەدەنی) دەبینین هاندان هەیە بۆ تێكۆشان و جەنگ لەبەر خودا، هەروەكو خودا ‏دەفەرمێت: ‏[إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ] [التوبة: 111 ].واتە: بەڕاستی خوای گەورە نەفس و ماڵی ئیماندارانی كڕیوە بەرامبەر ئەوەی كە بەهەشتیان ‏بۆ هەیە، ئەمەش بەوەی ئیمانداران جەنگ دەكەن لەپێناوی خوادا.‏
‏2- باس كردن و ڕوون كردنەوەی حوكمەكانی ئیسلام وەكو باس كردنی سوو خواردن (الربا) ‏كە خوای گەورە بڕیاری ئاشكرا كردنی جەنگی كردووە دژی ئەنجامدەری، هەروەكو دەفەرمێت: ‏‏[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ] ( البقرة 278-279) . واتە: ئەی ئیمانداران تەقوای خوا بكەن, وە وازبهینن لەوەی ماوەتەوە لە بەردەستان لە ‏سوو(ربا) گەرخۆتان بە ئیماندار دەزانن, جا ئەگەر واز نەهێنن ئەوا ئاگاداربنەوە بە جەنگێك ‏لەلایەن خواو پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم‏ دژتان ...‏
‏3- دانانی سزای دیاری كراو, واتە: (الحدود), وەكو دانانی حەدی زیناو دزی وغەیری ئەمانە, ‏بۆنمونە: خودا دەفەرمێت: ‏‏[وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا](المائدة: 38). واتە: دز جا چ پیاو بێت یان ئافرەت ئەوا پێویستە دەستیان ببڕن .‏
‏4- ئاشكرا كردنی خوڕەوشتە خراپەكانی دوو ڕوەكان، لەبەر ئەوەی لە قۆناغی (مەدینە) وە ‏لەدوای جەنگی بەدردا دووڕوویی دەركەوت، بۆ نموونە خودا دەفەرمێت: ‏ ‏[وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ] (البقرة: 8 ) . واتە: هەندێك لەخەڵكی هەیە (واتە دووڕووەكان ) دەڵێن بڕوامان هێناوە بەخواو ڕۆژی دوایی، ‏بەڵام لەڕاستیدا ئەوان ئیماندار نین.‏
‏5- كپ كردنی دەمی خاوەن كتێبەكان (أهل الكتاب) لە جوولەكەو غەیری ئەوان، ‏وەگفتوگۆكردن لەگەڵیاندا، بۆ ئەوەی قسەیان نەمێنێ‌ . هەروەكو خودا دەفەرمێت: ‏‏[وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ](العنكبوت: 46)   واتە: ‏گفتۆگۆ مەكەن لەگەڵ گاور و جولەكە بەباشترین شێواز نەبێت، بەزانیاری و ڕەوشتی جوان و ‏نەرمی ووتە و بانگەشە كردن بۆ چاكە .. بەڵام ئەوانەی كە مەبەستیان حەق نی یە لەوان، بەڵكو ‏تەنها دەیەوێ‌ خۆی بیباتەوە ئەوا گفتۆگۆكردن سوودی نی یە لەگەڵیدا.‏
‏6- باسكردنی سەركەوتنی موسڵمانان لەجەنگەكانیاندا، خودا دەفەرمێت:[وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ بِبَدْرٍ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ](ال عمران: 123) .‏ واتە: بەڕاستی خودا ئێوەی موسڵمانانی سەرخست لە غەزای بەدردا لەكاتێكدا ئێوە كەم و ‏زەلیل بوون لەژمارەو چەكدا.‏
‎‎چوارەم: سوودی زانینمان بە (مەككی) و (مەدەنی) .‏‎‎
‏1-سوود وەرگرتن لێ‌ ی لەڕاڤەكردنی قورئان، چونكە زانینی شوێنی دابەزینی قورئان (سوورەت ‏یان ئایەت) یارمەتیدەرێكی باشە بۆ تێگەیشتنی قورئان تێگەیشتنێكی ڕاست و دروست، ڕاڤەكاری ‏قورئان دەتوانێت - لەڕوانگەی ئەم زانستە - جیاكردنەوە بكات لەنێوان (ناسخ ) و (منسوخ) ‏لەكاتی پێویستیدا بۆی، چونكە ئایەتی دواتر - لەدابەزین- نەسخی ئایەتی پێشتر دەكات بەچەند ‏مەرجێك كەلەجێی خۆی باسكراوە .‏
‏2-سوود بینین لەشێوازو بابەتە جۆراوجۆرەكانی بۆ چۆنێتی بانگەوازكردن بۆ ڕێگای خودا، ‏چونكە هەموو شوێنێك قسەی تایبەتی خۆی هەیە، بەتێڕوانینمان لە شێواز و ناوەڕۆكی (مەككی) ‏و (مەدەنی)، وە بەڕەچاوكردنی حاڵی خەڵكی دەوروپشت ئەوا ڕێبازێكی ڕوونمان بۆ دەردەكەوێت ‏لەچۆنێتی قسەكردن و بانگەواز، بەجۆرێك كە گونجاو بێت لەگەڵ دەروونی بەرامبەرەكە(‏* ‏). ‏
‏3-بەئاگابوون لەڕووداوەكانی ژیاننامەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ لەڕێگای ئایەتەكانی قورئانەوە.‏
‎‎پێنجەم: كەی كاردەكەین بەقورئانی (مەككی) و (مەدەنی)؟‎‎
پێشەوا (إبن تیمیە) (رەحمەتی خوای لێ بێت) بۆچوونی وایە كە قورئانی (مەككی) كە ‏بەنگەواز دەكات بۆ ئارام گرتن لەسەر ئازاری بێ‌ باوەڕان، وەجەنگ نەكردن دژ بێ‌ باوەڕان ‏لەكاتێكدا كاری پێ‌ دەكرێ كە موسڵمانان لەحاڵەتی لاوازیدان، بەڵام قورئانی (مەدەنی) كە ‏بانگەواز دەكات بۆ جەنگ كردن و بەكارهێنانی هێز جێ‌ بەجێ‌ دەكرێ‌ لەكاتی تواناو بەهێزی ‏موسڵمانان، هەروەكو لەكتێبی (الصارم المسلول) دا دەفەرمێت: ... ئەو ئایەتانە (ئایەتی مەككی) ‏لەبارەی كەسێكەوەیە كە ئیماندارێكی لاوازە، كە ناتوانێت پشتگیری ئایین بكات بەهێز وبەدەست ‏و زوبان، ئەوا ئەوەندە پشتگیری ئایین دەكات كە لەتوانایەتی بەدڵی یان بەوەی كە پێی دەكرێ‌، ‏وە ئایەتی زەلیل كردنی پەیمان لەگەڵ كراوەكان (ایات الصغار علی المعاهدین) (مەبەستی ئایەتی ‏بەكارهێنانی توانا، ئایەتی جەنگ كردن) لەبارەی هەر ئیماندارێكەوە كە بەهێزە، وە دەتوانێت ‏پشتگیری ئاین بكات بەدەست یان بەزوبان، وەبەم ئایەتانەش موسڵمانان كاریان دەكرد لەكۆتایی ‏تەمەنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ وەلەسەردەمی خەلیفە ڕاشدێكان، هەر بەم شێوەیەش دەبێت تاوەكو ‏ڕۆژی دوایی بەردەوام كۆمەڵێك هەیە لەموسڵمانان كە دەست گرتوون بەحەقەوە، وەهەردەم ‏پشتگیری ئایین دەكەن بەو پەڕی پشتگیری یەوە، جاهەركەسێك لەئیمانداران لەخاكێكدا بوو كە ‏تێیدا لاوازبوو، یان لەكاتێكدا بوو كە تێیدا لاوازە ئەوا باكاربكات بەئایەتی ئارام گرتن و لێ‌ بوردن ‏بەرامبەر بێ‌ باوەڕان، بەڵام موسڵمانانی خاوەن توانا و دەسەڵات ئەوا كاردەكەن بە ئایەتی جەنگ ‏كردن دژی هەڵگرانی بێ‌ باوەڕی كە تانە دەدەن لە ئایین، وەهەروەها كاردەكەن بەئایەتی جەنگ ‏كردن دژی خاوەن كتێبەكان (أهل الكتاب) تاوەكو سەرانە (جیزیە) دەدەن بەوپەڕی زەلیلی).‏
بێ‌ گومان لەم قسەیەی (إبن تیمیە) زۆرشت دەردەكەوێ‌ كە موسڵمان پێویستە جوان لێی ‏ووردبێتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕێبازی بانگەواز و ڕووكردنی خەڵكی بۆ ئیسلام - چ پێشەوا وە چ ‏خەڵكی تر - چۆن دەبێت بۆی دەركەوێ‌. ‏
والحمد لله رب العالمین
وەرگێڕانی لە (كيف نفهم القرآن) بەهەندێك دەستكاریەوە .‏
==============================
(*) كەوابوو خوای گەورە بەشەرعی پاكی خۆی بێ‌ پێویستمانی كردووە لەوەی كە ناوەڕۆك و ڕێگای غەیرە شەرعی بەكاربهێنین بۆ ‏قسەكردن لەگەڵ بەرامبەردا، وەكو ئەو نەخۆشیە بڵاوەی كە ئەمڕۆ دەیبینین كە زۆر لە موسڵمانە خوێندەوارەكان كە خۆیان بە ‏‏(ڕۆشنبیر) دەژمێرن پەنا دەبەنە بەر كتێبی (فەلسەفە) یان (منطق) یان (دەروون ناسی ئەوروپی) كە گوایە بۆ ئەوەی فێری بەڵگەو ‏موناقەشەو شێوازی گفتوگۆببن، بەڵام دەبینین لەئەنجامدا زۆر لەوانە دووردەكەونەوە لەقورئان و فەرموودە، وە دووردەكەونەوە ‏لەپەیوەست بوون بەڕەوشتی موسڵمانان، وەئەگەری ئەوەی هەیە كە چەندەها گومان و شوبهەو بۆچوونی هەڵەیان بۆ دروست ‏بێت، ئەمەش تەنها ئاماژەیەكی خێرایە، باسەكە زۆری دەوێ‌.‏