برای یاریزانم: السلام عليكم ورحمـة اللهِ وبركاتـهُ
بزانە كە خوا وەكو بەندەیەك دروستی كردووی نەك وەكو یاریزانێك....
نامەكەمان پەیامی ئیمانە, پەیامی ئەم دینەیە, پەیامی هەڵگرتنی قورئان وسوننەتە بۆ هەمووان, وە یاری تۆپی پێ كارێكی لاوەكیە لەژیانی باوەڕداردا و لەپەراوێزی كارەكانیەوەیە, وە حەڵاڵ نیە مەگەر بەچەند مەرجێكەوەە نەبێت: لەوانە:
[یەكەم:] یاریەكە دۆستایەتی وخۆشویستنی تێدانەبێت وحیزبی نەبێت, وە سەرنەكێشێ بۆ تووڕبوون وهەڵچوون وخۆپیشاندان و خرۆشان, چونكە هەموو ئەمانە لەكاروكردەوەی نەفامیەو دینی پاك وپیرۆزی ئیسلام پێیان ڕازی نیە, چونكە پشتیوان ودۆستایەتی وخۆشەویستیمان بۆ خوایە و ڕق لێبوون و دووركەوتنەوەشمان بۆ دوژمنانی خواو ئایینەكەیەتی وئەوانەی دژوپێچەوانەی شەریعەت وبەرنامەی خوان.
[دووەم:] ئەی یاریزان, ئەگەر یاریكردن هاوكات بوو یان بووبەهۆی دواخستنی نوێـژ یان لەدەستدانی زیكر وپەرستنێك, ئەوا خێرو پیـرۆزی و نووری تێدانیە, لێپرسینەوەت لەگەڵدا دەكرێت بەهۆی لەدەستدانی ئەو ساتەوە كە نوێـژت نەكرد تێیدا, چونكە یەكێك لە هەرەخراپترین وترسناكترین كارەكانی ژیانی موسڵمان بریتیە لە لەدەستدانی نوێژ, یان پێشخستنی كارێك بەسەر نوێژكردندا, وەكو خوای گەورە دەفەرموێت[فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيّاً ]{مریم:59} واتە: لەدوای ئەوان كەسانێك لەنەوەكانیان بوونە جێنشین, كە نوێژەكانیان بەزایەداو شوێنی ئارەزووەكانی نەفسیان كەوتن ئەوانە تووشی گومڕایی وسەرگەردانی دەبن (لەدونیاوقیامەتدا). وە سوێند بەخوا یەك نوێژ گەورەترو بەسوودترو پیرۆزترە لەهەزارەها یاری وپاڵەوانێتی وخولی یاریكردن وپێشبڕكێ.
[سێیەم:] ئەی یاریزانی موسڵمان, موسڵمان قورس وسەنگین وخاوەن شەرمە لەكەلوپەلیدا, خودا پۆشەرەو ئەو كەسەشی خۆش دەوێت كە شەرمگەی دادەپۆشێت, خوای گەورە فەرمانی پێكردووە كە شەرمگەی(عەورەت) دابپۆشێت ونەهی لێكردووە لەدەركەوتن و خۆڕووت كردنەوە, وەئەو پۆشاكە ئیسلامیەی كە دروست وگونجاوە بۆ موسڵمان بریتیە لەوەی لە ئەژنۆوە تاكو ناوك بێت وەئەگەر وانەبێت ئەوا پێچەوانەی شەرعی كردووە, وە پێغەمبەری ئازیز صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت((غـط فخذك فإن الفخذ عورة)) واتە: ڕانت داپۆشە چونكە ڕان عەورەتە. جا ئەگەر ئەمەت زانی ئەوە بزانە جلوبەرگی لەسەروو چۆكەوە یان لەخوار ناوكەوە عەورەتەو پێچەوانەی شەریعەتی خوا و پێغەمبەرەكەیەتی, جا ووریابە هیدایەت دەدرێیت ودەپارێزرێیت.
ئەی یاریزانی بەڕێز: كاتی یاریكردن دیاریكراو و سنووردارە, وە پێویستە مەبەست پێی یارمەتیدانت بێت بۆ پەرستنی خواو زیاتر تێكۆشان لەو بوارەدا, و ڕاهێنانی جەستە و لەشت بۆ عیبادەت وجیهاد, وەهەروەها لەكاتی یاریدا خوات بیـرنەچێت ویادی بكەی, چونكە دڵی بێئاگا و دوور لەخوا مۆری تووڕەیی خوای لەسەردەدرێت و ڕەق وتوندیش دەبێت.