یاری كردن بەزارو تاوڵەو شەترەنج
بەروار: 2012/10/22سەردارن: 3073نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

زۆربەی یاریە بڵاوەكان‌و بەكارهاتووەكانی ناو خەڵكی پڕیەتی لە شتی حەرام‌و ‏قەدەغەكراو، لەوانە یاری كردنە بە« نەرد – زار »كە لە زۆربەی یارێكاندا بەكاردێ، ‏وەكو لە یاری تاوڵە‌و جگە لە تاوڵەشدا دەبینرێ‌.‏
‏ وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ وریای كردوینەتەوە كە توخنی ئەم « نەرد»ە نەكەوین، چونكە ‏دەرگای قوماردەكاتەوە‌و مرۆڤ پەلكێش دەكات بەرەو قومار. هەروەك دەفەرمووێ :‏‏‏« مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدَشِيرِ فَكَأَنَّمَا صَبَغَ يَدَهُ فِي لَحْمِ خِنْزِيرٍ وَدَمِهِ ». رواه مسلم 4/1770‏ ‏ واتە: « هەركەسێ یاری بكات بە(نەرد- زار) ئەوا وەكو ئەوەوایە دەستی ڕەنگ ‏كردبێ لەخوێن وگۆشتی بەرازدا »
«أبوموسی» لە پێغەمبەرەوە‏ صلى الله عليه وسلم‏ دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:‏‏‏«مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدِ فَقَدْ عَصَى اللَّهَ وَرَسُولَهُ ». رواه الإمام أحمد 4/394 وهو في صحيح الجامع 6505 ‏‏.‏ ‏ واتە: « هەركەسێ یاری بكات بە(نەرد –زار) ئەوا لە فەرمانی خواو ‏پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم‏ یاخی بووە »