بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على خاتم الانبياء والمرسلين وصلى الله على محمد وعلى اله وصحبه اجمعين وبعد:
خوشكه به‌رێزه‌كانم، له ڕۆژگارى ئه‌مرۆماندا به ئاشكرا ئه‌بینرێت كه زۆرێك له خوشكان حجاب ئه‌پۆشن به‌ڵام حجابه‌كه‌یان كورته یان به‌بێ دابۆشینی قاجه‌كانیان به‌مه‌ش كه به‌رێگادا ئه‌رۆن پێیه‌كانیان ده‌رئه‌كه‌ون كه ئه‌مه‌ش مخاله‌فه‌ی شه‌رعى خوای گه‌وره‌یه، جونكه بێیه‌كانی ئافره‌ت عه‌وره‌تن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێت داببۆشرێن له‌به‌رجاوی كه‌سانی نامه‌حره‌م.
یه‌كێك له به‌ڵگه ئاشكراكان سه‌باره‌ت به ده‌رخستنی بێییه‌كانی ئافره‌ت و حرام بونیان ئه‌و فه‌رموده‌یه‌یه كه ابن عمر ره‌زای خوای گه‌وره‌یان لێبێت له بێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: (من جر ثوبه خيلاء لم ينظر الله إليه يوم القيامة). فقالت أم سلمة فكيف يصنع النساء بذيولهن؟ قال: «يرخين شبراً». قالت إذن تنكشف أقدامهن!. قال: «فيرخينه ذراعاً ولا يزدن عليه). (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1864) واتە: هەركەس بۆ فیز و تەكه‌بور پۆشاكەكەی شۆڕ بكاتەوە خوای پەروەردگار لە قیامەتدا تەماشای ناكات. أم سلمة (ڕەزای خوای لێ بێت) فەرموی: ئەی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئافرەتان چی بكەن بە دامێنەی كراسەكانیان ؟ فەرمووی: با بستێك شۆڕی بكەنەوە، أم سلمة (ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمووی: كەواتە پێكانیان دەر دەكەوێت ؟! ئەویش فەرمووی: با باڵێك شۆڕی بكەنەوە، و لەوەش زیاتر شۆڕی نەكەنەوە.
قال الشيخ ابن عثيمين في رسالته "رسالة الحجاب " ((.. ففي هذا الحديث [المذكور سابقاً] دليل على وجوب ستر قدم المرأة)
شێخ ابن عیثمین له رساله‌كه‌یدا (رسالة الحجاب) دا ئه‌فه‌رموێت: ((.. ئه‌م حدیثه (كه بێشتر ئامازه‌ی بێكرا) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دابۆشینی بییه‌كانی ئافره‌ت))
به‌ڵگه‌یه‌كی تر خوای پەروەردگار ئەفەرموێت: {وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ} {سورة النور31} مانای ئایه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه بێویسته ئافره‌تان بێیه‌كانیان دابپۆشن و ده‌ری نه‌خه‌ن.
قال الشيخ الألباني في كتابه "جلباب المرأة المسلمة صفحة 80" : (( ... ثم إن قوله تعالى : ( ولا يضربن بأرجلهن ليعلم ما يخفين من زينتهن ) [ النور : 31 ] يدل على أن النساء يجب عليهن أن يسترن أرجلهن أيضاً . وإلا لاستطاعت إحداهن أن تبدي ما تخفي من الزينة ( وهي الخلاخيل ) ولاستغنت بذلك عن الضرب بالرجل، ولكنها كانت لا تستطيع ذلك لأنه مخالفة للشرع مكشوفة))
شێخ الابانی له كتابه‌كه‌یدا (جلباب المرأة المسلمة) لابه‌ره 80 دا ئه‌فه‌رموێت: (پاشان بێگومان وته‌ی خوای گه‌وره كه فه‌رمویه‌تی: (ولا يضربن بأرجلهن ليعلم ما يخفين من زينتهن) واته: وه هه‌روه‌ها ژنان -له‌كاتی رۆیشتندا- نابێ پێیان به‌زه‌ویدا بده‌ن كه بزانرێت چ خشڵ و زینه‌تێكیان داشاردووه. (له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا ژنان به‌لای خه‌ڵكدا ئه‌ڕۆیشتن و توند قاچیان به‌زه‌وییدا ده‌داو خڕه‌ی خرخاڵ و پاوانه و بازنه‌كانیان ئه‌هات تا مه‌ردوم سه‌یریان بكات، جا خوای گه‌وره فه‌رمووی نابێ ئه‌و كاره بكه‌ن، ئێستایش گه‌لێ له ژنان جۆره پێڵاوێ له پێ ئه‌كه‌ن و له‌كاتی رۆیشتندا توند به‌زه‌ویی ده‌ده‌ن و ته‌قه‌ی دێت !!) ده‌لاله‌ت ئه‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بێگومان ئافره‌تان پێویسته (واجب) له‌سه‌ریان كه پێیه‌كانیان دابپۆشن، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا هیچ ئافره‌تێك ناتوانێت جوانی و زینه‌تی به‌ته‌واوی بشارێته‌وه كه‌بریتییه له‌خرخاڵ، وه به‌و داپۆشینی پێیه ئافره‌ت بێ پێویست نابێت له‌وه‌ی كه پێیه‌كانی بدات به‌زه‌ویدا، به‌ڵكو ناتوانێت ئه‌و كاره‌بكات چونكه پێچه‌وانه‌یه بۆ ئه‌و شه‌رعه‌ی كه دیاره جی ئه‌وێت).
له‌م به‌ڵگانه‌وه ده‌ركه‌وت كه بێیه‌كانی ئافره‌تان بێویسته داپۆشرێن و دابۆشینیشیان ته‌نها به گۆره‌وی به‌س نیه هه‌ر جه‌نه گۆره‌ویه‌كانیش ئه‌ستوربن جونكه قه‌باره‌ی بێیه‌كان ده‌رئه‌خه‌ن به‌ڵكو بێویسته عاباكانیان ئه‌وه‌نه درێزبێت كه قه‌باره‌ی بێیه‌كانیان ده‌رنه‌خات. به‌ڵام به‌داخه‌وه خوشكان به بیانووی جۆرا و جۆر نه‌ك هه‌ر عاباكانیان درێز نیه به‌ڵكو گۆره‌ویش له‌بێناكه‌ن، كه ئاخۆ ئه‌مه ج خۆشه‌ویستی و گوێرایه‌ڵی كردنێك بێت بۆ فه‌رمانی خوا‌و بێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم، به‌ڵام بیرتان بێت كه خوای گه‌وره له سورة الاحزاب ایة 36 ئه‌فه‌رموێت: { وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا ْ} واته { بۆ هیچ باوه‌ڕدارێكی پیاو و ئافره‌ت نیه له هه‌ڵبزاردن و قسه‌كردن له فه‌رمانێك كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیان پێكردوه، هه‌ركه‌سێك بێ فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صل الله عليه وسلم بكات ئه‌وا به گومڕاهییه‌كی زۆر ئاشكرا گومڕا بووه}
صحابیات به ماڵ و خێزان و موڵك و هه‌موو شتێكیانه‌وه خۆیان به‌خت ئه‌كرد له بێ‌ناو به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خوای به‌روه‌ردگار، كه‌جی خوشكانی ئه‌م سه‌رده‌مه ناتوانن ته‌نانه‌ت گۆره‌وییش له‌بێ بكه‌ن!!!!!!!
ئه‌م كۆمه‌ڵه ئامۆزگاریه‌م بۆ هه‌موو خوشكێكه كه خوای گه‌وره و بێغه‌مبه‌ری خوایان به‌راستی خۆش ئه‌وێت تا ئاگاداربن وه به‌ڵێن بدات به خوای به‌روه‌ردگار كه بییه‌كانیشی داببۆشێت له ئاست كه‌سانی نامه‌حره‌م، وه ئامۆزگارییه‌كیشه بۆ برایانی ده‌ستگرتوو به قورئان و سوونه‌ته‌وه كه ئاگاداربێت و هه‌رگیز ڕازی نه‌بێت كه خێزانی یاخود مه‌حره‌مه‌كانی به بۆشینی جل و به‌رگی ناشیاو و ده‌ركه‌وتنی جسم و قاجیان برۆنه ده‌ره‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حجابانه‌ی كه خوشكان له‌به‌ری ئه‌كه‌ن به ته‌نها به‌س نین و دابۆشه‌ری هه‌موو له‌ش نین به‌ڵكو بێویسته له‌سه‌ریان عاباش بده‌ن به خۆیاندا تا دووربن له هۆكاری فتنه نانه‌وه.
له كۆتایدا ئه‌م ئایه‌ته‌تان به بیرئه‌هێنمه‌وه كه خوای گه‌وره له سورة النساء ایة 86 دا ئفه‌رموێت: {إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا} واته: {به‌ڕاستیی خوا به‌حسابی هه‌مووشتێك ده‌گاو له‌گشت كه‌سێك ده‌پرسێته‌وه‌و پاداشتی هه‌مووكارێكیش ئه‌داته‌وه}
أقول قولي هذا واستغفر الله لي ولكم ولسائر المسلمين ...