يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا
[١٣٦] ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە خوای پەروەردگار و بەپەیامبەرەكەی صلى الله عليه وسلم هێناوە وبەڕاستان زانیوون وكردەوەتان بەشەرعەكەی كردووە، بەردەوام بن وسور بن لەسەر ئەو باوەڕ وبەڕاست زانینە یەكلایەی كە لەسەرین بەخوای پەروەردگار وپەیامبەرەكە موحەممەد صلى الله عليه وسلم، و لە گوێڕایەڵیكردنیان، وە بەو قورئانەی كە دایبەزاندۆتە سەری و بەهەموو ئەو كتێبە ئاسمانیانەی دایبەزاندووە بۆ پەیامبەران . چونكە هەركەس بێباوەڕ بێت بەخوای پەروەردگار و فریشتە بەڕێزەكانی و بەو كتێبە ئاسمانیانەی كە بۆ هیدایەت و ڕێنمایی بەدیهێنراوەكانی ناردوونی، و بەو پەیامبەرانەی كە هەڵیبژاردوون بۆ گەیاندنی پەیامەكەی، و بەڕۆژی دواییش كە تێیدا خەڵكی زیندوو ئەكرێنەوە لە پاش مردنیان بۆ لێپرسینەوە و پاداشت، ئەوا لەئاین دەرچووە، و زۆر بەسەختی لەرێگای هەق دووركەوتووەتەوە .
سورة النِّسَاء ١٣٦
تەفسیری هەموو سورەتەکان