يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ الْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ ۖ فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ
[٤] ئەی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم هاوەڵانت لێت دەپرسن : چ شتێك حەڵاڵە بۆیان كە بیخۆن ؟ تۆش پێیان بڵێ : شتە پاك وچاكەكانتان بۆ حەڵاڵە، هەروەها خواردنی نێچیری ئەو ئاژەڵە چڕونك و كەڵپەدارانەی كە فێری ڕاوتانكردوون وەك سەگ و دڕندە و داڵەگۆشتخۆرەكان و هاوشێوەكانیان كە فێردەكرێن، و فێرتانكردوون كە بەدوای نێچیردا بۆتان بگەڕێن، لەو زانیاریانەی كە خوای پەروەردگار فێریكردوون، سا بخۆن لەو نێچیرەی كە بۆتانی دەگرن، وە ناوی خوای لەسەر بهێنن لەكاتی ناردنیان بۆ ڕاو، وە لە خوای پەرورەدگار بترسن لەوەی كە فەرمانی پێكردوون و لەوەش كە یاساغی لێكردوون . وە بشزانن كە بێگومان خوای پەرورەدگار لێپرسینەوەی خێرایە .
سورة المَائدة ٤
تەفسیری هەموو سورەتەکان