فەزڵ و گەورەی زیکر
خودای پەروەردگار دەفەرمووێت: فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ [البقرە: ١٥٢] واتە: یادم بکەن (بە گوێڕایەڵی کردنتان بۆم) یادتان دەکەم (بە لێخۆشبوونم بۆتان) ھەروەھا سوپاس گوزاریم بکەن و سوپاس نا گوزێرو سپڵە مەبن.
خودای پەروەردگار دەفەرمووێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْراً كَثِيراً [الأحزاب: ٤١ ] واتە: ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە یادو زیکری خودا بکەن، بە یادو زیکرێکی زۆر.
خودای پەروەردگار دەفەرمووێت: وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً [الأحزاب: ٣٥ ] واتە: ئەو پیاو و ژنانەی، کە زۆر یاد و زیکری خودا دەکەن، ئەوە خودای پەروەردگار پاداشتێکی زۆر مەزن و گەورەی بۆ ئامادە کردوون.
خودای پەروەردگار دەفەرمووێت: وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعاً وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُن مِّنَ الْغَافِلِينَ [الأعراف: ٢٥] واتە: یاد و زیکری خودا بکە بە ترس و نھێنی و لەسەر خۆییەوە لە ھەموو بەرە بەیان و دەمەو ئێوارانێکدا، ھەرگیزیش لە بێ ئاگایان مەبە.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت:
مثل الذي يذكر ربه والذي لا يذكر ربه مثل الحي والميت
(١)
واتە: نموونەی ئەو کەسەی، کە یاد و زیکری خودا دەکات لەگەڵ ئەو کەسەی کە یاد و زیکری خودا ناکات، وەکو نموونەی کەسێکی زیندوو و کەسێکی مردوو وایە.
(١)
البخاري مع الفتح ١١ / ٢٠٨ ومسلم بلفظ «مثل البيت الذي يذكر الله فيه والبيت الذي لا يذكر الله فيه مثل الحي والميت» ١ / ٥٣٩ {وصحابي الحديث هو أبو موسى الأشعري (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت:
ألا أنبئكم بخير أعمالكم، وأزكاها عند مليككم، وأرفعها في درجاتكم، وخير لكم من إنفاق الذهب والورق، وخير لكم من أن تلقوا عدوكم فتضربوا أعناقهم ويضربوا أعناقكم ؟" قالوا بلى .قال : "ذكر الله تعالى
(١)
واتە: ئایە ئاگادارتان بکەمەوە بە باشترینی کردەوەکان و پاکترینیان لە لای خودای پادشاتان و بەرزترینیان لە پلە و پایەدا و باشتر لە بەخشینی ئاڵتوون و زیو و باشتر لەوەی، کە بگەن بە دوژمنەکانتان و بدەن لە گەردنیان و ئەوانیش بدەن لە گەردنتان؟ ھاوەڵان (
ڕەزای خودایان لێبێت
) فەرموویان: بەڵێ، دەمانەوێت بۆمانی باس بکەیت، پێغەمبەری خوداش (
صلی الله علیە وسلم
) فەرمووی: بریتییە لە زیکرو و یاد کردنی خودای بەرزو بڵند.
(١)
الترمذي ٥ / ٤٥٩ وابن ماجه ٢ / ١٢٤٥ {وصححه الألباني} وانظر صحيح ابن ماجه ٢ / ٣١٦ {برقم ( ٢٧٩٠ )} وصحيح الترمذي ٣ / ١٣٩{وصحابي الحديث هو أبو الدرداء (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت:
يقول الله تعالى: أنا عند ظن عبدي بي ، وأنا معه إذا ذكرني، فإن ذكرني في نفسه ذكرتهُ في نفسي، وإن ذكرني في ملأ ذكرته في ملأ خير منهم، وإن تقرب إلي شبراً تقربت إليه ذراعاً، وإن تقرب إلي ذراعاً تقربت إليه باعاً، وإن أتاني يمشي أتيتهُ هرولة
(١)
واتە: خودای بەرز و بڵند دەفەرمووێت: من لەگەڵ گومانی بەندەکەمم بەمن، ھەروەھا من لەگەڵیدام کاتێک، کە یاد و زیکرم بکات، خۆ، ئەگەر یادم بکات لە نەفسیدا، لە بەرامبەردا منیش لە نەفسمدا یادی دەکەم، خۆ، ئەگەر یادم بکات لە لای کۆمەڵە خەڵکانێک، ئەوە یادی دەکەم لە لای کۆمەڵێک لە مەلائیکەکان، کە باشترن لەوانەی، کە ئەو یادی منی لە لایان کردووە، خۆ، ئەگەر بە ئەندازەی بستێک لێم نزیک ببێتەوە (بە گوێڕایەڵی کردنی بۆم) ئەوە منیش بە ئەندازەی گەزێک لێی نزیک دەبمەوە (بە ڕەحمەت و گەورەیی و بەخشینەکانم) خۆ، ئەگەر بە ئەندازەی گەزێک لێم نزیک ببێتەوە ئەوە منیش بە ئەندازەی باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، خۆ ئەگەر بەشێوەی ڕۆیشتن بێت بۆلام ئەوە بەشێوەی ھەروەلە
(٢)
و پەلە دەڕۆم بۆلای.
(١)
البخاري ٨ / ١٧١ ومسلم ٤ / ٢٠٦١ واللفظ للبخاري {وصحابي الحديث هو أبو هريرة}.
(٢)
ھەروەلە بەو ڕۆیشتنە دەگوترێت، کە لە بەینی ڕۆیشتنی ئاسایی و ڕاکردندایە (والله أعلم).
عبدالله ی کوڕی بوسر (
ڕەزای خودای لێبێت
) دەفەرمووێت:
أن رجلاً قال : يا رسول الله إن شرائع الإسلام قد كثرت علي فأخبرني بشيءٍ أتشبث به. قال صلى الله عليه وسلم :" لا يزال لسانك رطباً من ذكر الله
(١)

واتە: (پیاوێک بە پێغەمبەری خودای (
صلی الله علیە وسلم
) فەرموو: ئەی نێردراوی خودا بەڕاستی ئاین و شەریعەتی ئیسلام زۆر بوونە لەسەرم، شتێکم پێ بڵێ، کە ئیسلامی تێدا کۆببێتەوە، تا وەکو دەستی پێوە بگرم . پێغەمبەری خوداش (
صلی الله علیە وسلم
) لە وەڵامدا فەرمووی: (با بەردەوام زمانت تەڕبێت بە زیکر و یادی خودا)).
(١)
الترمذي ٥ / ٤٥٨ وابن ماجه ٢ / ١٢٤٦ {وصححه الألباني} وانظر صحيح الترمذي ٣ / ١٣٩ وصحيح ابن ماجه ٢ / ٣١٧ {برقم (٣٧٩٣) وصحيح الترغيب والترهيب (١٤٩١)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت:
من قرأ حرفاً من كتاب الله فله به حسنة ،والحسنة بعشر أمثالها ، لا أقول : {الم } حرف؛ ولكن : ألف حرف ،ولام حرف ،وميم حرف
(١)
واتە: ھەر کەسێک پیتێک لە قورئان بخوێنێتەوە ئەوە چاکەیەکی بۆ دەنوسرێت، ھەر چاکەیەکیش بە دە قات بۆی دەنوسرێت، من ناڵیم: الم پیتێکە، بەڵکو (الیف) پیتێکە و (لام) پێتێکە و (میم)یش پیتێکە.
(١)
الترمذي ٥ / ١٧٥ وانظر صحيح الترمذي ٣ / ٩ وصحيح الجامع الصغير ٥ / ٣٤٠ {وصحابي الحديث هو عبد الله بن مسعود (رضي الله عنه)}.
عوقبەی کوڕی عامر (
ڕەزای خودای لێبێت
) فەرمووی:
(خرج رسول الله
صلی الله علیە وسلم
ونحن في الصفة فقال :" أيكم يحب أن يغدو كل يوم إلى بطحان أو إلى العقيق فيأتي منه بناقتين كوماوين في غير إثم ولا قطيعة رحم ؟" فقلنا : يا رسول الله نحب ذلك . قال :" أفلا يغدو أحدكم إلى المسجد فيعلم ، أو يقرأ آيتين من كتاب الله عز وجل خير له من ناقتين ، وثلاث خير لهُ من ثلاث ٍ، وأربع خير لهُ من أربع ، ومن أعدادهن من الإبل
(١)
واتە: ئیمە لە پاشەکۆی مزگەوتدابووین و پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) لەشوێنەکەی خۆی دەرچوو فەرمووی: (کێ ھەیە لە ئێوە پێی خۆش بێت، کە بڕوات لە بەرەبەیاندا بۆ (بُطحان
(٢)
) یان بۆ (العقیق
(٣)
) ئەوە دوو وشتری گەورەی لێ بھێنێت، بە دزی و داگیرکردنیش نەبێت، سەردان و سیلەی ڕەحمیش نەبچڕێنێت) گوتمان: ئەی نێردراوی خودا حەزمان لەوە ھەیە . فەرمووی: ھەریەکێک لە ئێوە بێت بۆ مزگەوت و فێری زانیارییەکی بەسوود ببێت یان دوو ئایەت بخوێنێتەوە لە پەرتوکەکەی خودای گەورە، باشترە بۆی لە دوو وشتر، ھەروەھا سێ ئایەت باشترە بۆی لە سێ وشتر و چواریش باشترە لە چوار وشتر، ھەروەھا چەندەی تر زیادی بکات لەوەندە وشتر باشترە.
(١)
مسلم ١ / ٥٥٣ .
(٢)
بوطحان : ناوی شیوێکە لە شاری مەدینە (والله أعلم).
(٣)
العقيق : ناوی شیوێکی بچووکە لە شاری مەدینە (والله أعلم).
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت:
من قعد مقعداً لم يذكر الله فيه كانت عليه من الله ترة ومن اضطجع مضجعاً لم يذكر الله فيه كانت عليه من الله ترة
(١)
واتە: ھەر کەسێک دانیشتبێت لە کۆڕ و مەجلیسێکدا، کە یاد و زیکری خودای تێدا نەکرابێت، ئەوە بێگومان پەشیمانی بۆ دەمێنێتەوە، ھەروەھا ھەر کەسێک پاڵکەوتبێت و یاد و زیکری خودای نەکردبێت ئەوە پەشیمانی و بەدبەختی بۆ دەمێنێتەوە.
(١)
أبو داود ٤ / ٢٦٤ وغيره وانظر صحيح الجامع ٥ / ٣٤٢، {وصححه الألباني في صحيح الجامع (٦٤٧٧) وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت:
ما جلس قوم مجلساً لم يذكروا الله فيه ، ولم يصلوا على نبيهم إلا كان عليهم ترة ، فإن شاء عذبهم وإن شاء غفر لهم
(١)
واتە: ھیچ کۆمەڵە کەسانێک لە کۆڕ و مەجلیسێکدا دانانیشن، کە یاد و زیکری خودایان تێدا نەکردبێت و سەڵاواتیان لەسەر پێغەمبەرەکەیان (
صلی الله علیە وسلم
) نەدابێت، ئەوە بێگومان پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە، خۆ، ئەگەر خودا ویستی لێ بێت سزایان دەدات و ئەگەریش ویستی لێ بێت لێیان خۆش دەبێت.
(١)
الترمذي وانظر صحيح الترمذي ٣ / ١٤٠ {وصححه الألباني في الصحيحة (٧٤) وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت:
ما من قوم يقومون من مجلس لا يذكرون الله فيه إلا قاموا عن مثل جيفة حمار وكان لهم حسرة
(١)
واتە: (ھیچ کۆمەڵە کەسانێک نییە، کە ھەڵبستن لە کۆڕ و مەجلیسێکدا و یاد و زیکری خودای تێدا نەکەن، ئەوە بێگومان وەکو ئەوە وایە، کە لەسەر لاکە تۆپیوی گوێدرێژ ھەستابێتن، ھەروەھا پەشیمانیشیان بۆ دەمێنێتەوە.
(١)
أبو داود ٤ / ٢٦٤ وأحمد ٢ / ٣٩٨ وانظر صحيح الجامع ٥ / ١٧٦ {وصححه الألباني في الصحيحة ( ٧٧ ) وصحابي الحديث هو أبو هريرة}.