ویردی گەڕانەوە لە گەشت
لەسەر هەموو بەرزییەک دەڵێت (
الله أكبر
)و پاشان دەلێت:
لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ, وَلَهُ الْحَمْدُ, وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ, آيِبُونَ, تَائِبُونَ, عَابِدُونَ, لِرَبِّنَا حَامِدُونَ, صَدَقَ اللهُ وَعْدَهُ, وَنَصَرَ عَبْدَهُ, وَهَزِمَ الأَحْزَابَ وَحْدَهُ
(١)

واتە: ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (
الله
)ی تاک و تەنیای بێ ھاوەڵ نەبێت، موڵک و سامان و ستایش بۆ ئەوە و بەسەر ھەموو شتێکیشدا بەتوانا و بە دەسەڵاتە، گەڕاینەوە بە پەشیمانی لە تاوان، ھەروەھا بە پەرستش بۆ خودا و سوپاس و ستایش کاریشین بۆ پەروەردگارمان، خودا ڕاستی کرد لەگەڵ بەڵێنەکەیدا و بەندەکەی خۆی سەرخست و کۆمەڵەی بێ باوەڕانیشی تێک شکاند.
(١)
پێغەمبەری خودا (صلى الله عليە وسلم) ئەم ویردەی دەخوێند کاتێک، کە لە جەنگ ، یان حەج، یان لە عومرە بگەڕایایەتەوە , البخاري ٧ / ١٦٣ ومسلم ٢ / ٩٨٠ {وصحابي الحديث هو بن عمر (رضي الله عنه)}.