سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت :
مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلاَةً صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا
(١)

واتە: ھەر کەسێک سەڵاواتێکم لەسەر بدات، لە بەرامبەردا خودا دە سەڵاواتی لەسەر دەدات
(٢)
.
(١)
أخرجه مسلم ١ / ٢٨٨ {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
(٢)
صەلاوات دانی خودا لەسەر بەندەکانی بریتیە لە باسکردنیان لە لای فریشتەکان (والله أعلم).
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرموێت :
لاَ تَجْعَلُوا قَبْرِي عِيْدًا وَصَلُّوا عَلَيَّ, فَإِنَّ صَلاَتَكُمْ تَبْلُغُنِي حَيْثُ كُنْتُمْ
(١)

واتە: سەردانی گۆڕەکەم بە تایبەتی مەکەن، بەڵکو سەڵاواتم لەسەر بدەن، بێگومان سەڵاواتەکانتان پێم دەگات جا لە ھەر شوێنێک بن.
(١)
أبو داود ٢ / ٢١٨ وأحمد ٢ / ٣٦٧ وصححه الألباني في صحيح أبي داود ٢ / ٣٨٣ { وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرموێت :
الْبَخِيْلُ مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ
(١)
(٢)

واتە: بەخیل و رژد و ڕەزیل ئەو کەسەیە، کە لە لایدا ناوم دێنن و سەڵاواتم لەسەر نادات.
(١)
الترمذي ٥ / ٥٥١ وغيره وانظر صحيح الجامع ٣ / ٢٥ وصحيح الترمذي ٣ / ١٧٧ {وصححه الألباني في صحيح الجامع (٢٨٧٨) وصحابي الحديث هو علي بن أبي طالب (رضي الله عنه)}.
(٢)
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، کە ھەرکاتێک ناوی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليە وسلم) ھێندرا واجب و پێویستە ئەوانەی کە گوێیان لێیەتی و ئەوەیش، کە ناوی دێنێت سەڵاواتی لەسەر بدەن (والله أعلم) .
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرموێت :
إِنَّ للهِ مَلاَئِكَةً سَيَّاحِيْنَ فِي الأَرْضِ، يُبَلِّغُونِي مِنْ أُمَّتِي السَّلاَمَ
(١)

واتە: بێگومان خودای پەروەردگار کۆمەڵە فریشتەیەکی ھەیە، کە دەگەڕێن بە زەویداو سڵاوی ئوممەتەکەم پێدەگەیەنن.
(١)
النسائي , والحاكم ٢ / ٤٢١ , وصححه الألباني في صحيح النسائي ١ / ٢٧٤ {وصحابي الحديث هو بن مسعود (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرموێت :
مَا مِنْ أَحَدٍ يُسَلِّمُ عَلَيَّ، إِلاَّ رَدَّ اللهُ عَلَىَّ رُوْحِي، حَتَى أَرُدَّ عَلَيْهِ السَّلاَمَ
(١)

واتە: ھیچ کەسێک نییە کە سڵاوم لێ بکات ئەوە بێگومان خودای گەورە ڕۆحەکەم دەگەڕێنێتەوە بۆ لاشەم، تا وەکو وەڵامی سڵاوەکەی بدەمەوە.
(١)
أبو داود برقم ٢٠٤١ وحسنه الألباني في صحيح أبي داود ١ / ٣٨٣ {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.