نزای وەستان لەسەر صەفا و مەروە
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) کاتێک کە نزیک دەبویەوە لە صەفا ئەم ئایەتەی دەخوێند :
(إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ اللّهِ [البقرة: ١٥٨])
بەوە دەست پێدەکەم، کە خودا دەستی پێ کردوە لە صەفاوە دەستی پێکردوو و بەسەریدا سەرکەوت، تا وەکو کەعبەی بینی، پاشان ڕووی کردە قیبلە و خودای پەروەردگاری بە تاک و گەورە دانا و فەرمووی:
(لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ, أَنْجَزَ وَعْدَهُ, وَنَصَرَ عَبْدَهُ, وَهَزِمَ الأَحْزَابَ وَحْدَهُ .)
واتە: ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (
الله
)ی تاک و تەنیای بێ ھاوەڵ، موڵک و سامان و ستایش بۆ ئەوە و بەسەر ھەموو شتێکیشدا بەتوانایە، بەڵێنەکەی خۆی ھێنایە دی و بەندەکەی خۆی سەرخست و بە تەنیاش کۆمەڵەی بێباوەڕانی تێک شکاند.
پاشان لەو نێوانەدا دەپاڕایەوە و سێ جار ئەم ویردەی دەگوتەوە، ھەروەھا ئەمانەی دەکرد لەسەر مەروە ھەر وەکو چۆن کردی لەسەر صەفا
(١)
.
(١)
مسلم ٢ / ٨٨٨ {وصحابي الحديث هو جابر بن عبد الله (رضي الله عنهما)}.