ئەگەر ترسای لەوەی چاوت کاریگەری بکاتە سەرشتێک
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت :
إِذَا رَأَى أَحَدُكُمْ مِنْ أَخِيْهِ, أَوْ مِنْ نَفْسِهِ, أَوْ مِنْ مَالِهِ مَا يُعْجِبُهُ [فَلْيَدْعُ لَهُ بِالْبَرَكَةِ] فَإِنَّ الْعَيْنَ حَقٌّ
(١)

واتە: ھەر کاتێک یەکێک لە ئێوە شتێکی سەر سوڕھێنەری بینی لە دەروونیدا یان لە ماڵەکەی یان لە براکەی ئەوە با نزا و دوعای پیت و بەرەکەتی بۆ بکات، چونکە بەڕاستی چاو پیسی ڕاستە
(٢)
.
(١)
مسند أحمد ٤ / ٤٤٧ وابن ماجه , ومالك , وصححه الألباني في صحيح الجامع ١ / ٢١٢ وانظر تحقيق زاد المعاد للأرناؤوط ٤ / ١٧٠ {وصحابي الحديث هو عامر بن ربيعة (رضي الله عنه)}.
(٢)
لە بیر و باوەڕی ئێمەی موسوڵمان ئەوەیە، کە باوەڕمان ھەبێت بە چاو پیسی و زیانەکانی، ھەر وەکو چۆن پێغەمبەری خودا (صلى الله عليە وسلم) لە فەرموودە پیرۆزەکانیدا ئاماژەی پێکردووە و ڕونی کردۆتەوە، لەوانە دەفەرمووێت: (الْعَيْنُ حَقٌّ، وَلَوْ كَانَ شَىْءٌ سَابَقَ الْقَدَرَ سَبَقَتْهُ الْعَيْنُ وَإِذَا اسْتُغْسِلْتُمْ فَاغْسِلُوا) (مسلم ٥٨٣١) واتە: (چاوپیسی ڕاستە و بوونی ھەیە، خۆ، ئەگەر شتێک ببوایە پێش قەدەر بکەوتایە ئەوە چاوپیسی پێشی دەکەوت، ھەروەھا فەرمان دەکرێت بە چاوپیس، کە دەستنوێژ بگرێت و چاولێدراویش بە ئاوی دەستنوێژەکەی خۆی بشۆرێت) . ھەروەھا دەفەرمووێت: (اسْتَعِيذُوا بِاللهِ مِنَ الْعَيْنِ فَإِنَّ الْعَيْنَ حَقٌّ) {صححه الألباني في صحيح الجامع ٩٣٨} واتە : (پەنا بگرن بە خودا لە چاو پیسی، چونکە بە ڕاسی چاو پیسی بونی ھەیە و ڕاستە) . بەڵام بەداخەوە ئەوەی، کە لە ڕۆژگاری خۆماندا دەیبینین و دەکرێت بۆ خۆ پاراستن لە چاو پیسی، زۆری بە ھۆکاری نا بەجێ و نادروست دەکرێت، بەڵکو ھۆکاری شیرکی دەگیرێتە بەر، وەکو ھەڵواسینی موروی شین و ناڵی گوێدرێژ و کڵاش و نوشتە و .......شتی تر، ئاشکرا و ڕونیشە، کە بەکار ھێنانی ئەم شتانە کارێکی بێ سوودە و تاوانێکی گەورەیە و شیرکە، ھەر وەکوو چۆن پێغەمبەری خودا (صلى الله عليە وسلم) دەفەرمووێت: (إِنَّ الرُّقَى وَالتَّمَائِمَ وَالتِّوَلَةَ شِرْكٌ) {صححه الألباني في الصحيحة ٣٣١} واتە: (بەڕاستی ڕوقیەی نا شەرعی و چاوەزار و تیوەلە (شتێکە بەکار دەھێندرێت بۆ ئەوەی ژن لەلای مێردەکەی خۆشەویست ببێت) ئەمانە ھاوەڵ دانان و شیرکە) . بەڵکو دەبێت ھۆکاری دروست و پەسەند بگرینە بەر، ھەر وەکوو چۆن پێغەمبەری خودا (صلى الله عليە وسلم) فێری کردووین، لەوانە وەکو ئەو فەرموودەیەی، کە نوسەر ھێناویەتی و خوێندنی سوورەتی (الفلق) و (الناس) جگە لەمانەش (والله أعلم) .