فەزڵ و گەورەیی (سبحان الله ، الحمد لله ....) کردن
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت: ھەر کەسێک لە ڕۆژێکدا سەد جار بڵێت: (
سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ
) ئەوە تاوانەکانی دەسڕێنەوە، خۆ ئەگەر بە ئەندازەی کەفی دەریاش بێت
(١)

واتە: پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودایە.
(١)
البخاري ٧ / ١٦٨ ومسلم ٤ / ٢٠٧١ ، وانظر : فضل من قالها مائة مرة إذا أصبح وإذا أمسى ص ٦٥ من هذا الكتاب {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت: ھەر کەسێک دە جار بڵێت: (
لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ, وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ
) ئەوە وەکو ئەوە وایە، کە چوار کۆیلە لە نەوەکانی پێغەمبەر إسماعیل (
علي ابراهيم علية الصلاة والسلام
) ئازاد بکات
(١)
.
واتە: ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (
الله
)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، سامان و موڵک و ستایش بۆ ئەوە و بەسەر ھەموو شتێکیشدا بە توانایە.
(١)
البخاري ٧ / ٦٧ ومسلم بلفظه ٤ / ٢٠٧١ وانظر فضل من قالها في اليوم مائة مرة ص ٦٦ من هذا الكتاب {وصحابي الحديث هو أبو أيوب الأنصاري (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت: دوو وشە ھەن، کە لەسەر زمان ئاسانن و لەسەر تەرازووی کردەوەکان قورسن و لە لای خودای میھرەبانیش خۆشەویستن، بریتیە لە: (
سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيْمِ
)
(١)
.
واتە: پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودا، پاک و بێگەردی بۆ خودای گەورە.
(١)
البخاري ٧ / ١٦٨ ومسلم ٤ / ٢٠٧٢ {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت: ئەگەر من بڵێم: (
سُبْحَانَ اللهِ, وَالْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ
) لە لام خۆشەویسترە لە ھەموو دونیا
(١)
.
واتە: پاک و بێگەردی و ستاش بۆ خودا، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (
الله
)، خودا گەورە ترینە.
(١)
مسلم ٤ / ٢٠٧٢ { وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت: ئایە یەکێک لە ئێوە دەتوانێت لە ڕۆژێکدا ھەزار چاکە بۆ خۆی بە دەست بھێنێت؟! کەسێک لە دانیشتگاکەدا بوو پرسیاری کرد: چۆن یەکێک لە ئێمە دەتوانێت ھەزار چاکە بەدەست بھێنێت؟ لە وەڵامدا پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) فەرمووی: سەد جار (
سُبْحَانَ اللهِ
) دەکات، لە بەرامبەردا ھەزار چاکەی بۆ دەنووسرێت، یان ھەزار تاوانی لە سەر لادەچێت
(١)
.
(١)
مسلم ٤ / ٢٠٧٣ {وصحابي الحديث هو سعد بن أبي وقاص (رضي الله عنه)}.
هەر کەسێک بڵێت: (
سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيْمِ وَبِحَمْدِهِ
) لە بەرامبەردا دار خورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەھەشت دا
(١)
.
واتە: پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودای گەورەیە.
(١)
أخرجه الترمذي ٥ / ٥١١ والحاكم ١ / ٥٠١ وصححه ووافقه الذهبِي , وانظر صحيح الجامع ٥ / ٥٣١ وصحيح الترمذي ٣ / ١٦٠{وصححه الألباني في الصحيحة (٦٤) وصحابي الحديث هو جابر بن عبد الله (رضي الله عنهما)}.
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت: ئەی عبدالله ی کوڕی قەیس ئایە ئاگادارت نەکەمەوە لە شتێک، کە ببێتە مایەی خڕکردنەوەی چاکەکانت بۆ بەھەشت؟ لە وەڵامدا فەرمووی: بەڵێ ئەی نێردراوی خودا ئاگادارم بکەرەوە، پێغەمبەری خوداش (
صلی الله علیە وسلم
) پێی فەرموو بڵێ: (
لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ
)
(١)
.
واتە: ھیچ ھەوڵ و ھێزێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە لە لایەن خوداوەیە.
(١)
البخاري مع الفتح ١١ / ٢١٣ ومسلم ٤ / ٢٠٧٦ .
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت: خۆشەویسترین وشە لە لای خودا چوار وشەیە: (
سُبْحَانَ اللهِ, والْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ
) زەرەرت پێناگەیەنێت بە ھەر کامێکیان دەست پێ بکەیت
(١)
.
واتە: پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودا، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (
الله
)، خودا گەورە ترینە.
(١)
مسلم ٣ / ١٦٨٥ {وصحابي الحديث هو سمرة بن جندب (رضي الله عنه)}.
کابرایەکی دەشتەکی ھات بۆ لای پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
)و پێی فەرموو: گوتارێکم فێر بکە بۆ ئەوەی کە بیڵێم، لە وەڵامدا فەرمووی بڵێ: (
لاَ إِلهَ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, اللهُ أَكْبَرُ كَبِيْرًا, وَالْحَمْدُ للهِ كَثِيْرًا, سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ, لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّة إِلاَّ بِاللهِ الْعَزِيْزِ الْحَكِيْمِ
) کابرا دەشتەکیەکە گوتی ئەمانە گشتی بۆ خودایە ئەی چی بۆ من ھەیە تا بیڵێم، لە وەڵامدا فەرمووی بڵێ: (
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي
)
(١)
.
واتە: ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (
الله
)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، خودا لە ھەموو گەورە ترینێک گەورەترە و سوپاس و ستایشێکی زۆریش بۆ ئەوە، پاک و بێگەردی بۆ خودای پەروەردگاری جیھانیان، ھیچ ھەوڵ و ھێزێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە خودای خاوەن ھێز و دانایی دەی بەخشێت. خودایە لێم خۆشش ببە و ڕەحمم پێبکە و ڕێنموونیم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە.
(١)
مسلم ٤ / ٢٠٧٢ وزاد أبو داود : کاتێک، کە کابرا دەشتەکیەکە ڕۆیشت، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليە وسلم) فەرمووی: «بە ڕاستی دەستی پربوو لە خێر و چاکە» ١ / ٢٢٠ {وصحابي الحديث هو سعد بن أبي وقاص (رضي الله عنه)}.
پیاوێک سڵاوی کرد و پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) فێری نوێژی کرد و پاشان فەرمانی پێ کرد، کە بەم وشانە بپاڕێتەوە: (
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي, وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي
)
(١)
.
واتە: خودایە لێم خۆش ببە و ڕەحمم پێبکە و ڕێنموونیم بکە و لەش ساغم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە.
(١)
مسلم ٤ / ٢٠٧٣ في وراية مسلم «فإن هؤلاء تجمع لك دنياك وآخرتك» {وصحابي الحديث هو طارق بن أشيم الأشجعي (رضي الله عنه)}.
بەڕاستی باشترین پاڕانەوە (
الْحَمْدُ للهِ
)یە وباشترین ویردیش (
لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ
)یە
(١)
.
(١)
الترمذي ٥ / ٤٦٢ وابن ماجه ٢ / ١٢٤٩ والحاكم ١ / ٥٠٣ وصححه ووافقه الذهبِي وانظر صحيح الجامع ١ / ٣٦٢ {وحسنه الألباني في صحيح الجامع (١١٠٤) وصحابي الحديث هو جابر بن عبد الله (رضي الله عنهما)}.
ئەو کردەوە چاکانەی، کە وا بەردەوامە:
(سُبْحَانَ اللهِ, وَالْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ, وَلاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ)
(١)
.
واتە: پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودا، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (
الله
)، خودا گەورە ترینە و ھیچ ھەوڵ و ھێزێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە خودا دەی بەخشێت.
(١)
أحمد برقم ٥١٣ بترتيب أحمد شاكر وإسناده صحيح وانظر مجمع الزوائد ١ / ٢٩٧ , وعزاه ابن حجر في بلوغ المرام من رواية أبي سعيد إلى النسائي وقال : صححه ابن حبان والحاكم {وضعفه الألباني في ضعيف الجامع (٨٢٨) وصحابي الحديث هو أبو سعيد الخدري (رضي الله عنه)}.