لە جۆرەکانی ڕەوشت جوانی و کۆکردنەوەی ماڵ
ئەگەر دونیا تاریک بوو و شەوتان بەسەردا ھات ئەوە منداڵەکانتان بگرنەوەو بیانکەنە ژورەوە، بە ڕاستی شەیتانەکان لەو کاتەدا بڵاو دەبنەوە، پاشان کاتێک، کە لە شەو ڕۆیشت وازیان لێ بھێنن و دەرگاکان دابخەن و ناوی خودا بھێنن، چونکە بە ڕاستی شەیتان دەرگای داخراو ناکاتەوە، ھەروەھا دەمی کونەکانتان بگرن و ناوی خودا بھێنن و سەری قاپ و قاچاخەکانتان دابخەن و ناوی خودا بھێنن، خۆ ئەگەر شتێکیشی بخەنە سەر، پاشان چرا و ڕوناکیەکانیشتان بکوژێننەوە *.
* البخاري مع الفتح ١٠ / ٨٨ ومسلم ٣ / ١٥٩٥ {وصحابي الحديث هو جابر بن عبد الله (رضي الله عنهما)}.