نزای دەستپێکردنی دەست نوێژ
(١)
اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدتَّ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ, اللَّهُمَ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ, كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ, اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ, بَالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ
(٢)
واتە: خودایە نێوان خۆم و ھەڵە و تاوانەکانم دوور بخەرەوە، ھەروەکو چۆن نێوان ڕۆژ ھەڵات و ڕۆژ ئاوات دوورخستۆتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە لە گوناھەکانم، ھەر وەکو چۆن پۆشاکی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەبێتەوە، خودایە لە ھەڵە و تاوانەکانم بمشۆ بە بەفر و ئاو و تەرزە.
(١)
ئەم نزایە لە بەینی (الله أكبر)ی یەکەم خوێندنی سورەتی (الفاتحة)دا دەخوێندرێت (والله أعلم) .
(٢)
البخاري ١ / ١٨١ ومسلم ١ / ٤١٩ {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ, وَتَبَارَكَ اسْمُكَ, وَتَعَالَى جَدُّكَ, وَلا إِلهَ غَيْرُكَ
(١)
.
واتە: خودایە پاکی و بێگەردی و سوپاس و ستایش بۆ تۆیە، ھەروەھا ناوەکانت زۆر پیرۆز و گەورەن، بەرز و بڵندە گەورەیت، ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ.
(١)
أخرجه أصحاب السنن الأربعة وانظر صحيح الترمذي ١ / ٧٧ وصيح ابن ماجه ١ / ١٣٥ {وصححه الألباني في الإرواء ( ٢ / ٥١ ) ، المشكاة ( ٨١٦ ) ، صحيح أبي داود ( ٧٤٨ ) وصحابي الحديث هو أبو سعيد الخدري (رضي الله عنه)}.
وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ, إِنَّ صَلاتِي, وَنُسُكِي, وَمَحْيَايَ, وَمَمَاتِي للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ, لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ . اللَّهُمَّ أَنْتَ الْمَلِكُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، أَنْتَ رَبِّي وَأَنَا عَبْدُكَ, ظَلَمْتُ نَفْسِي وَاعْتَرَفْتُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي ذُنُوبِي جَمِيعًا إِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذَّنُوبَ إلاَّ أَنْتَ، وَاهْدِنِي لأَحْسَنِ الأَخْلاقِ لا يَهْدِي لأَحْسَنِهَا إِلاَّ أَنْتَ, وَاصْرِفْ عَنِّي سَيِّئَهَا, لاَ يَصْرِفُ عَنِّي سَيِّئَهَا إِلاَّ أَنْتَ, لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ, وَالْخَيْرُ كُلُّهُ بِيَدَيْكَ, وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ, أَنَا بِكَ وَإِلَيْكَ، تَبَارَكْتَ وَتَعَالَيْتَ, أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ
(١)
واتە: من ڕومکردە ئەو زاتەی، کە ئاسمانەکان و زەوی بەدی ھێناوە، لەھەموو ھاوەڵ بۆ دانان و کارێکی پڕ و پوچ و بەتاڵیش لامدا و ڕووم تەنیا لە تەوحید و یەک خودا پەرستی کرد، من لەو کەسانەش نیم، کە ھاوبەشی بۆ دابنێم، بەڕاستی نوێژ و (پەرستش و قوربانی و حەج) و ژیان و مردنم ھەمووی ھەر بۆ خودای پەروەردگاری جیھانیانە، خودایە تۆی پادشایت و ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایەنی پەرستن بێت، جگە لە تۆ نەبێت، خودایە تۆ پەروەردگارمیت و منیش بەندەی تۆم، دان دەنێم بەوەی، کە من ستەمم لە خۆم کردووە و کەسێکی تاوانبارم، کەواتە خودایە لە گشت تاوانەکانم خۆش ببە، چونکە بەڕاستی ھیچ کەسێک لە تاوانەکان خۆش نابێت، جگە لە تۆ نەبێت، ڕێنومونیم بکە بۆ جوانترینی ڕەوشتەکان، ھیچ یەکێکیش ڕێنمونی ناکات بۆ باشترینی ڕەوشتەکان، جگە لە تۆ نەبێت، کارە خراپەکانم لێ دوور بخەرەوە، ھیچ کەسێکیش کارە خراپەکانم لێ دوور ناخاتەوە، جگە لە تۆ نەبێت، من لە پێناوتدام و وەڵامت دەدەمەوە و گوێڕایەڵتم و شوێن ئاینەکەشت دەکەوم، خێر و چاکە بەدەستی تۆیە و خراپەش نادرێتە پاڵ تۆ
(٢)
، من پشت و پەنام بە تۆیە و بۆ لای تۆش دەگەڕێمەوە, پاکی و بێگەردی و بەرز و بڵندی بۆ تۆیە، داوای لێخۆشبوونت لێدەکەم و بۆلاتیش دەگەڕێمەوە.
(١)
أخرجه مسلم ١ / ٥٣٤ {وصحابي الحديث هو علي بن أبي طالب (رضي الله عنه)}.
(٢)
بیرو باوەڕی ئەھلی سوننەو جەماعەت وایە، کە ڕودانی ھەموو خێر و و شەڕێک لە لایەن خوداوەیە، بەڵام کە دەفەرمووێت: (خراپەش نادرێتە پاڵ تۆ) بەچەند واتایەک دێت . ١ - بە واتای ئەوە دێت، کە بەندەکان ناتوانن بە شەڕو تاوان خۆیان لە خودای گەورە نزیک بکەنەوە، بەڵکو دەبێت بە ئەنجامدانی چاکە خۆیان لە خودای گەورە نزیک بکەنەوە. ٢ - بە واتای ئەوەش دێت، کە وەکو ئەدەب شەڕ و خراپە نادرێتە پاڵ خودا، بەڵام لە ڕاستیشدا ئەو دروستی کردووە و ئەویش خاوەنیەتی، ھەروەھا بەچەند واتایەکی تریش دێت (والله أعلم) .
اللَّهُمَّ رَبَّ جِبْرَائِيلَ
(١)
, وَمِيكَائِيلَ, وَإِسْرَافِيلَ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ, عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ, أَنْتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ، اهْدِنِي لِمَا اخْتُلِفَ فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِكَ إِنَّكَ تَهْدِي مَنْ تَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ
(٢)
.
واتە: خودایە پەروەردگاری جیبرائیل و میکائیل و ئیسرافیل، بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی، زانا بە نھێنی و ئاشکراکان، تۆ فەرمان و حوکم دەکەیت لە نێوان بەندەکانتدا لەو شتانەی کەوا جیاوازییان تێدا ھەیە، ڕێنموونیم بکە بۆ ئەو ڕاستییەی، کە خەڵکی جیاوازییان تێدا ھەیە بە فەزڵ ئاسانکاری خۆت، بەڕاستی ھەرکەسێک تۆ بتەوێت ڕێنموونی دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆت.
(١)
(جبرائيل) بە واتای : (عبد الله) دێت، (جِبر) واتە : عَبد (ائيل) واتە : (الله) هەمان شێوە (ميكائيل) و (إسرافيل)يش بەواتای (عبد الله) دێن (والله أعلم) . انظر شرح حصن المسلم لمجدي بن عبد الوهاب ص ٦٤.
(١)
أخرجه مسلم ١ / ٥٣٤ {وصحابية الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.
اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا, اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا, اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا, وَالْحَمْدُ للهِ كَثِيرًا, وَالْحَمْدُ للهِ كَثِيرًا, وَالْحَمْدُ للهِ كَثِيرًا, وَسُبْحَانَ اللهِ بُكْرَةً وَأَصِيلاً سێ جار. أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ: مِنْ نَفْخِهِ, وَنَفْثِهِ, وَهَمْزِهِ
(١)
واتە: بەڕاستی خودا لە ھەموو گەورەیک گەورەترە، خودا لە ھەموو گەورەیەک گەورەترە، خودا لە ھەموو گەورەیەک گەورەترە، سوپاس و ستایشی زۆریش بۆ ئەوە، سوپاس و ستایشی زۆریش بۆ ئەوە، سوپاس و ستایشی زۆریش بۆ ئەوە، پاکی و بێگەردی بۆ ئەوە لە بەیانیان و ئێواراندا. پەنا دەگرم بە خودا لە شەیتان، ھەروەھا لە خۆ بەگەورە زانین و ھۆندراوەی خراپ و شێتبوون.
(١)
أخرجه أبو داود ١ / ٢٠٣ وابن ماجه ١ / ٢٦٥ وأحمد ٤ | ٥٨ وأخرجه مسلم عن ابن عمر رضي الله عنهما بنحوه وفيه قصة ١ / ٤٢٠ .
اللَّهُمَّ لَكَ الْحَمْدُ
(١)
أَنْتَ نُورُ السَّمَاوَاتِ والأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ, وَلَكَ الْحَمْدُ أَنْتَ قَيِّمُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ, [وَلَكَ الْحَمْدُ أَنْتَ رَبُّ السَّمَاوَاتِ والأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ]، [وَلَكَ الْحَمْدُ لَكَ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ ] [وَلَكَ الْحَمْدُ أَنْتَ مَلِكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ] [وَلَكَ الْحَمْدُ] [أَنْتَ الْحَقُّ, وَوَعْدُكَ الْحَقُّ, وَقَوْلُكَ الْحَقُّ, وَلِقَاؤُكَ الْحَقُّ, وَالْجَنَّةُ حَقٌّ, وَالنَّارُ حَقٌّ, وَالنَّبِيِّونَ حَقٌ, وَمُحَمَّدٌ صَلَى اللهُ عَلَيْه وَسَلَّم حَقٌّ, وَالسَّاعَةُ حَقٌّ] [اللَّهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ, وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ, وَبِكَ آمَنْتُ, وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ, وَبِكَ خَاصَمْتُ, وَإِلَيْكَ حَاكَمْتُ, فَاغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ، وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ, وَمَا أَعْلَنْتُ] [أَنْتَ الْمُقَدِّمُ, وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ لا إِلهَ إِلا أَنْتَ] [أَنْتَ إِلهَِي لا إِلهَ إِلا أَنْتَ]
(٢)
واتە: خودایە سوپاس و ستایش بۆ تۆ، تۆی ڕوناکی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش، کە تێیاندایە، سوپاس و ستایش بۆ تۆ و تۆی ھەڵسوڕێنەری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش، کە تێیاندایە، سوپاس و ستایش بۆ تۆ و تۆی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش، کە تێیادایە، سوپاس و ستایش بۆ تۆ و بۆ تۆیە سامانی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش، کە تێیاندایە، سوپاس ستایش بۆ تۆو تۆی پادشای ئاسمانەکان و زەوی، سوپاس و ستایش بۆ تۆ، خودایە تۆ ڕاستیت و بەڵێنەکانت ڕاستن و گوتەکانت ڕاستن و گەیشتن پێت ڕاستە و بەھەشت ڕاستەء دۆزەخ ڕاستە و پێغەمبەران ڕاستن و محمد (
صلی الله علیە وسلم
) ڕاستە و ڕۆژی دوایش ڕاستە، خودایە ملکەچی تۆبووم و پشتم بە تۆ بەست و باوەڕم پێت ھێنا و بۆ لای تۆ گەڕامەوە و بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە و حوکمەکانیش دێنمەوە بۆلای تۆ، لێم خۆش ببە لەو گوناھانەی، کە لە پێشوودا کردوومە و ئەوانەشی، کە لە داھاتوودا دەیکەم و ئەوانەشی، کە بە نھێنی و بە ئاشکرا کردوومە، تۆ پێشخەریت و تۆ دواخەریت و ھیچ پەرسراوێکیش نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە تۆ نەبێت، تۆ پەرستراومیت و ھیچ پەرسراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە تۆ.
(١)
پێغەمبەر (صلى الله عليە وسلم) ئەم نزایەی دەخوێند لە شەو نوێژەکانی دا .
(٢)
البخاري مع الفتح ٣ / ٣ و ١١ / ١١٦ و ١٣ / ٣٧١ , ٤٢٣ , ٤٦٥ ومسلم مختصرا بنحوه ١ / ٥٣٢ {وصحابي الحديث هو عبد الله بن عباس (رضي الله عنهما)}.