دوعای کڕنوشی قورئان خوێندن
(١)
سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ, وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ بِحَوْلِهِ وَقُوَّتِهِ, فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ
(٢)
واتە: ڕووم کڕنوشی برد بۆ ئەوەی، کە درووستی کردووە و بیستن و بینینی بۆ بەدی ھێناوە بە دەسەڵات و توانای خۆی، پاکی و پیرۆزی بۆ خودای چاکترینی بەدی ھێنەران.
(١)
لە قورئانی پیرۆزدا شانزە جار کڕنوش بردنی تێدا ھاتووە:-
- لە ئایەیتی (٢٠٦)ی سوورەتی (الأعراف)، کە کۆتا ئایەتی ئەو سورەتەیە .
- لە ئایەیتی (١٥)ی سوورەتی (الرعد) .
- لە ئایەیتی (٥٠)ی سوورەتی (النحل) .
- لە ئایەیتی (١٠٩)ی سوورەتی (الإسراء) .
- لە ئایەیتی (٥٨)ی سوورەتی (مريم) .
- لە ئایەیتی (١٧)ی سوورەتی (الحج) .
- لە ئایەیتی (٧٧)ی سوورەتی (الحج) .
- لە ئایەیتی (٦٠)ی سوورەتی (الفرقان) .
- لە ئایەیتی (٢٦)ي سورةتي (النمل) .
- لە ئایەیتی (١٥)ی سوورەتی (السجدة) .
- لە ئایەیتی (٢٤)ی سوورەتی (ص) .
- لە ئایەیتی (٣٨)ی سوورەتی (فصلت) .
- لە ئایەیتی (٦٢)ی سوورەتی (النجم)، کە کۆتا ئایەتی ئەو سورەتەیە .
- لە ئایەیتی (٢١)ی سوورەتی (الإنشقاق) .
- لە ئایەیتی (١٩)ی سوورەتی (العلق)، کە کۆتا ئایەتی ئەو سورەتەیە . پێشەوا ابن حزم (رحمه الله) دەفەرمووێت: (کڕنوشی قورئان خوێندن فەرز نییە، بەڵکو سوننەتە، کڕنوشی قورئان خوێندن دەبرێت لە نوێژە فەرز و سوننەتەکاندا، ھەروەھا جگە لە ناو نوێژیشدا لەھەموو کاتێکیش دەبرێت، لە کاتی بەرە بەیاندا بێت یان لە کاتی خۆر ئاوابووندا، یان لە کاتی نیوەڕۆدا، ڕوو لە قیبلە بێت یان ڕووی لە قیبلە نەبێت، بە دەستنوێژەوە بێت یان بێ دەست نوێژ) سەیری (المحلى ٥/ ١٠٦) بکە .
(٢)
الترمذي ٢ / ٤٧٤ وأحمد ٦ والحاكم وصححه ووافقه الذهبِي ١ / ٢٢٠ والزيادة له {وصححه الألباني في المشكاة ( ١٠٣٥ ) و صحيح أبي داود ( ١٢٧٤ ) وصحابي الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.
اللَّهُمَّ اكْتُبْ لِي بِهَا عِنْدَكَ أَجْرًا, وَضَعْ عَنِّي بِهَا وِزْرًا, وَاجْعَلْهَا لِي عِنْدَكَ ذُخْرًا, وَتَقَبَّلَهَا مِنِّي كَمَا تَقَبَّلْتَهَا مِنْ عَبْدِكَ دَاوُدَ
(١)
واتە: خودایە بەھۆی ئەم کڕنوشەوە لە لای خۆت پاداشتم بۆ بنوسە و بەھۆیەوە گوناھەکانم بۆ بسڕەوە و لای خۆت پاداشتەکەییم بۆ ھەڵگرە و لێشم وەربگرە ھەر وەکو چۆن لە بەندەی خۆت (داود) پێغەمبەرت (
صلی الله علیە وسلم
) وەرگرت.
(١)
الترمذي ٢ / ٤٧٣ والحاكم وصححه ووافقه الذهبِي ١ / ٢١٩ {وحسنه الألباني في سنن ابن ماجة ( ١٠٥٣ ) وصحابي الحديث هو عبد الله بن عباس (رضي الله عنهما)}.