نزای دوای تەحیاتی کۆتایی پێش سڵاودانەوە
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ, وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ, وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ
(١)
واتە: خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ و سزای دۆزەخ و ئاشوبەی ژیان و ئاشوبەی مردن و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال
(٢)
.
(١)
البخاري ٢ / ١٠٢ ومسلم ١ / ٤١٢ واللفظ لمسلم {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
(٢)
لە زمانی عەرەبیدا (مەسح) بەواتای سڕینەوە دێت، ھەر لەبەر ئەوەشە دەججال پێی دەگوترێت (مەسیحی دەججال) چونکە چاوێکی سڕاوەتەوە و کوێرە (والله أعلم) .
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْمَأْثَمِ وَالْمَغْرَمِ
(١)
واتە: (خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ، پەنات پێدەکرم لە ئاشوبەی مەسیحی دەججال، پەنات پێ دەگرم لە ئاشوبەی ژیان و مردن، خودایە پەنات پێ دەگرم لە تاوان و قەرزداری
(٢)
.
(١)
البخاري ١ / ٢٠٢ ومسلم ١ / ٤١٢ {وصحابية الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.
(٢)
لە فەرموودەکەدا ھاتووە، کە بە پێغەمبەر (صلى الله عليە وسلم) گوترا: بۆچی ئەوەندە پەنا دەگریت لە قەرزداری، لە وەڵامدا فەرمووی: (بێگومان ئەگەر کەسێک قەرز بکات، کە قسەیکرد درۆ دەکات و کە بەڵێنیشیدا بەڵێنەکەی دەشکێنێت) .
اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا{كَبِيراً}
(١)
, وَلا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ, فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ
(٢)
واتە: خودایە بەڕاستی ستەمێکی زۆر و گەورەم لە خۆم کردووە و ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نابێت، جگە لە تۆ نەبێت، لێم خۆش ببە لێخۆشبوونێک لە لایەن خۆتەوە، ڕەحمم پێ بکە بەڕاستی تۆ لێخۆشبوو و میھرەبانیت.
(١)
ئەوەی کە لەبەینی دووکەوانەکەدایە لە مەتنەکەدا نەھاتووە بەڵکو خۆم بۆم زیاد کردووە، چونکە لە ھەندێک ڕیوایەتدا بە (کبیرا) ھاتووە، بۆیە پێشەوا نەوەوی لە (الأذكار)دا دەفەرمووێت: دەبێت بەم شێوەیە (ظلماً كثيراً كبيراً) بخوێندرێت (والله أعلم) .
(٢)
البخاري ٨ / ١٦٨ ومسلم ٤ / ٢٠٧٨ {وصحابي الحديث هو عبد الله بن عمر (رضي الله عنهما)}.
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ, وَمَا أَخَّرْتُ, وَمَا أَسْرَرْتُ, وَمَا أَعْلَنْتُ, وَمَا أَسْرَفْتُ, وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، أَنْتَ الْمُقَدِّم, وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ
(١)
واتە: خودایە خۆش ببە لەو تاوانانەی، کە وا پێشم خستوە و پاشم خستوە و نھێنی و ئاشکرا و زیادەڕەوی و ئەوانەش، کە وا تۆ زاناتری پێی لە من، بەڕاستی تۆ پێشخەر و دواخەری ھەموو شتەکانیت، ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ.
(١)
مسلم ١ / ٥٣٤ {وصحابي الحديث هو علي بن أبي طالب (رضي الله عنه)}.
اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ, وَشُكْرِكَ, وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ
(١)
واتە: خودایە یارمەتیم بدە لەسەر ئەوەی، کە یادت بکەم و سوپاست بکەم و بەچاکی پەرستشت بۆ بکەم.
(١)
أبو داود ٢ / ٨٦ والنسائي ٣ / ٥٣ وصححه الألباني في صحيح أبو داود ١ / ٢٨٤ {وصحابي الحديث هو معاذ بن جبل (رضي الله عنه)}.
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْبُخْلِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الْجُبْنِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ أَنْ أَرَدَّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمْرِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الدُّنْيَا وَعَذَابِ الْقَبْرِ
(١)
واتە: خودایە پەنات پێدەگرم لە ڕەزیلی، پەنات پێدەگرم لە ترسنۆکی، پەنات پێدەگرم لەوەی کە بکەومە تەمەنی پیری و پەککەوتەییەوە، پەنات پێدەگرم لە ئاشوبەی دونیا و سزای ناو گۆڕ.
(١)
البخاري مع الفتح ٦ / ٣٥ {وصحابي الحديث هو سعد بن أبي وقاص (رضي الله عنه)} .
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ
(١)
واتە: خودایە داوای بەدەست ھێنانی بەھەشتت لێ دەکەم و پەنات پێدەگرم لە ئاگری دۆزەخ.
(١)
أبو داود وانظر صحيح ابن ماجه ٢ / ٣٢٨ {وصححه الألباني في صحيح أبي داود (باب في تخفيف الصلاة) وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
اللَّهُمَّ بِعِلْمِكَ الْغَيْبَ وَقُدْرَتِكَ عَلَى الْخَلْقِ، أَحْيِنِي مَا عَلِمْتَ الْحَيَاةَ خَيْرًا لِي، وَتَوَفَّنِي إِذَا عَلِمْتَ الوَفَاةَ خَيْرًا لِي, اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَشْيَتَكَ فِي الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ, وَأَسْأَلُكَ كَلِمَةَ الْحَقِّ فِي الرِّضَا وَالْغَضَبِ, وَأَسْأَلُكَ الْقَصْدَ فِي الْغِنَى وَالْفَقْرِ, وَأَسْأَلُكَ نَعِيمًا لا يَنْفَدُ, وَأَسْأَلُكَ قُرَّةَ عَيْنٍ لا تَنْقَطِعُ, وَأَسْأَلُكَ الرِّضَا بَعْدَ الْقَضَاءِ, وَأَسْأَلُكَ بَرْدَ الْعَيْشِ بَعْدَ الْمَوْتِ, وَأَسْأَلُكَ لَذَّةَ النَّظَرِ إِلَى وَجْهِكَ وَالشَّوْقَ إِلَى لِقَائِكَ فِي غَيْرِ ضَرَّاءَ مُضِرَّةٍ وَلا فِتْنَةٍ مُضِلَّةٍ, اللَّهُمَّ زَيِّنَّا بِزِينَةِ الإِيمَانِ، وَاجْعَلْنَا هُدَاةً مُهْتَدِينَ
(١)
واتە: (خودایە بەزانیاریت بە نھێنیەکان و بە توانایی خۆت بە سەر دروست کراوەکانتدا بمژێنە تا ئەو کاتەی، کە دەزانیت ژیان باشە بۆم بەبێ ھیچ ناڕەحەتییەکی زیان گەیەن و ئاشوبەیەکی گومڕاکار، بممرێنە ئەوکاتەی، کە دەزانیت مردن باشە بۆم بەبێ ھیچ ناڕەحەتییەکی زیان گەیەن و ئاشوبەیەکی گومڕاکار، خودایە من داوای ترسانت لێدەکەم لە نھێنی و ئاشکرادا (لە ھەموو کاتێکدا)، داوای وشەی ڕاست و ڕەوات لێدەکەم لە کاتی ڕازی بوون و توڕەییمدا، داوای ئەوت لێدەکەم، کە بە دەوڵمەندی و ھەژاریم تۆ لە خۆم ڕازی بکەم، داوای بەخششی نەبڕاوەی بەھەشتت لێدەکەم، داوای خۆشەویستی بەر چاوی نەبچڕاو و نەبڕاوەت لێدەکەم (خۆشحاڵی و بەختەوەری)، داوای ڕازیبوونت لێدەکەم لە دوای ڕودانی ھەر شتێک، داوای ژیانێکی فێنک و خۆشت لێدەکەم لە دوای مردن، داوای چێژی تێڕوانینت لێدەکەم لە بەھەشتدا بۆ ڕووی پیرۆزت و تامەزرۆیی گەیشتن پێت، خودایە بمان ڕازێنەرەوە بە جوانی ئیمان و بمانکە بە ڕێنمونیکارانی ڕێنمونی کراوان.
(١)
النسائي ٣ / ٥٤ , ٥٥ وأحمد ٤ / ٣٦٤ وصححه الألباني في صحيح النسائي ١ / ٢٨١ {وصحابي الحديث هو عمار بن ياسر (رضي الله عنهما} .
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ يَا أَللهُ بِأَنَّكَ الْوَاحِدُ الأَحَدُ الصَّمَدُ الذِّي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ, أَنْ تَغْفِرَ لِي ذُنُوبِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ
(١)
واتە: خودایە من داوات لێدەکەم ئەی خودایە بە بۆنەی ئەوەی، کە تۆ تاک و تەنیا و جێی نیازیت، کەست لێ نەبووە و لە کەسیش نەبوویت و ھیچ کەسێکیش ھاو شێوە و ھاوتای تۆ نییە، کە لە تاوانەکانم خۆش ببە، بەڕاسی تۆ خودای لێ بوردە و میھرەبانیت.
(١)
أخرجه النسائي بلفظه ٣ / ٥٢ وأحمد ٤ / ٣٣٨ وصححه الألباني في صحيح النسائي ١ / ٢٨٠ {وصحابي الحديث هو محجن بن الأردع (رضي الله عنه)}.
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّ لَكَ الْحَمْدُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحَدَكَ لا شَرِيكَ لَكَ, الْمَنَّانُ, يَا بَدِيعَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ يَا ذَا الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ, يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ
(١)
واتە: خودایە داوات لێدەکەم بەوەی، کە بەڕاستی ستاییش بۆ تۆیە و ھیچ خودایەک شایستەی پەرستن نییە جگە لە تۆ نەبێت، تاک و تەنیا و بێ ھاوەڵی ھەر بۆ تۆیە، تۆیت خاوەنی بەخشین، ئەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی خاوەنی شکۆیی و ڕێز، ئەی زیندوی ھەڵسورێنەری بونەوەر، من داوای بەھەشتت لێ دەکەم و پەنات پێدەگرم لە دۆزەخ.
(١)
رواه أهل السنن وانظر صحيح ابن ماجه ٢ / ٣٢٩ {وصححه الألباني، انظر صفة الصلاة باب الدعاء قبل السلام وأنواعه، وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)}.
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنِّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللهُ لاَ إلهَ إِلاَّ أَنْتَ الأَحَدُ الصَّمَدُ الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ
(١)
واتە: خودایە داوات لێدەکەم بەوەی، کە من شایەتی دەدەم، کە تۆ (
الله
)یت، ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە، جگە لە تۆی تاک و تەنیای جێی نیاز نەبێت، ئەوەی، کە کەسی لێ نەبووە و لە کەسیش نەبووە و ھیچ یەکێکیش ھاوشێوە و ھاوتای ئەو نییە.
(١)
أبو داود ٢ / ٦٢ والترمذي ٥ / ٥١٥ وابن ماجه ٢ / ١٢٦٧ وأحمد ٥ / ٣٦٠ وانظر صحيح ابن ماجه ٢ / ٣٢٩ وصحيح الترمذي ٣ / ١٦٣ {وصححه الألباني في صحيح سنن ابن ماجه (٣٨٥٧) وصحابي الحديث هو بريدة بن الحصيب الأسلمي (رضي الله عنه)} .