نزای نوێژی ئیستیخارە
جابری کوڕی عبدالله (
ڕەزای خودایان لێبێت
) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) نوێژی (
الإستخارە
)ی فێردەکردین، کە لە ھەموو کارێکی دونیاییدا ئەنجامی بدەین، ھەر وەکو چۆن سوورەتێکی قورئانی فێردەکردین، پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) پێی دەفەرمووین: ھەریەکێک لە ئێوە ویستی شتێک بکات ئەوە با دوو ڕکات نوێژی سوننەت بکات، پاشان، کە نوێژەکەی تەواو کرد بڵێت:
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِِلْمِكَ, وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ, وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيم, فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ, وَتَعْلَمُ وَلاَ أَعْلَمُ, وَأَنْتَ عَلاَّمُ الْغُيُوبِ, اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ ـ
ناوی پێداویستیەکەی دەھێنێت
ـ خَيْرٌ لِي في دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي ـ
یان
فەرمووی:
عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ ـ فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَارِكْ لِي فِيهِ, وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِي في دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي ـ
یان فەرمووی
- عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ ـ فَاصْرِفْهُ عَنِّي وَاصْرِفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِيَ الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي بِهِ
(١)
واتە: خودایە من بە عیلم و زانیاری خۆت داوای خێر و چاکەت لێدەکەم و کار و باری خۆم بە تۆ دەسپێرم، خودایە بە قودرەت و توانایی خۆت داوای تواناییت لێدەکەم، خودایە لە فەزڵ و گەورەییت داوات لێدەکەم، خودایە بەڕاستی تۆ دەتوانیت و من ناتوانم، تۆ دەزانیت و من نازانم، تۆ زۆر زانای بە نھێنیەکان و غەیبیەکان، خودایە تۆ دەزانیت، ئەگەر ئەم کارە - ناوی پێداویستیەکەی دەھێنێت - سوود و خێری تێدایە بۆ خۆم و ئایین و ژیان و کۆتایی تەمەنم، یان ئێستا و کۆتاییم، خودایە ئەوە بەنسیبمی بکە و ئاسانی بکە بۆم و پاشان سوود و بەرەکەتیشی تێبکە بۆم، خودایە خۆت باش دەزانیت خۆ، ئەگەر ئەم کارە شەڕە و خراپە بۆ خۆم و ئایین و ژیان و کۆتایی تەمەنم، یان ئێستا و کۆتاییم، خودایە ئەوە پێم نەبەخشیت و لێمی دوور بخەرەوە و منیش لەو دوور بخەرەوە و بۆشمی ئاسان نەکەیت کە ئەنجامی بدەم سوود و خێرم بە نسیب بکە لە ھەر شوێنێکەو پاشان ڕازیم بکە پێی.
ئەوکەسە پەشیمان نابێتەوە لە ئەنجامدانی کارەکەی و کە ئیستیخارە بە خودا بکات و ڕاوێژ بە بەندە باوەڕدارەکانی خوداش بکات، خودای پاک و بێگەرد دەفەرمووێت:وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ [آل عمران: ١٥٩] . واتە : لە کارەکانتدا ڕاوێژ بە باوەڕداران بکە، کاتێکیش، کە دڵت چەسپا لە سەر کارەکەت ئەوە پشت و تەوەککول بە خودا ببەستە.
(١)
البخاري ٧ / ١٦٢ .