ئەگەر ترسایت لە ستەمی دەسەڵات دارێک
اللَّهُمَّ رَبَّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ, وَرَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ, كُنْ لِي جَارًا مِنْ فُلاَنِ بْنِ فُلاَنٍ, وَأَحْزَابِهِ مِنْ خَلاَئِقِكَ, أَنْ يَفْرُطَ عَلَىَّ أَحْدٌ مِنْهُمْ أَوْ يَطْغَى, عَزَّ جَارُكَ, وَجَلَّ ثَنَاؤُكَ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ
(١)
واتە: خودایە پەروەردگاری حەوت ئاسمانەکان و پەروەردگاری عەرشی گەورە، پشتیوانم ببە لە دژی فڵانی کوڕی فڵان و دار و دەستەو کۆمەڵەکەی لە دروستکراوەکانت، لەوەی کە یەکێکیان زاڵ ببێت بە سەرمدا و ئازارم بدات، یان زیادە ڕەوی بکات بەرامبەرم، بەڕاستی بەھێز دەبێت ئەوەی کە پەنات پێ بگرێت، گەورە و پیرۆزە ستایش کردن لە سەرت و ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ.
(١)
البخاري في الأدب المفرد برقم ٧٠٧ وصححه الألباني في صحيح الأدب المفرد برقم ٥٤٥ {وهذا أثر من قول عبد الله بن مسعود (رضي الله عنه)}.
اللهُ أَكْبَرُ, اللهُ أَعَزُّ مِنْ خَلْقِهِ جَمِيعًا, اللهُ أَعَزُّ مِمَّا أَخَافُ وَأَحْذَرُ, أَعُوذُ بِاللهِ الَّذِي لاَ إِلهَ إِلاَّ هُوَ, الْمُمْسِكِ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ أَنْ يَقَعْنَ عَلَى الأَرْضِ إِلاَّ بِإِذْنِهِ, مِنْ شَرِّ عَبْدِكَ فُلاَنٍ, وَجُنُودِهِ وَأَتْبَاعِهِ وَأَشْيَاعِهِ, مِنَ الْجِنِّ وَالإِنْسِ, اللَّهُمَّ كُنْ لِي جَارًا مِنْ شَرِّهِمْ, جَلَّ ثَنَاؤُكَ، وَعَزَّ جَارُكَ, وَتَبَارَكَ اسْمُكَ, وَلاَ إِلهَ غَيْرُكَ
سێ جار
(١)
واتە: خودا گەورەتر و بەھێزترە لە ھەموو دروست کراوەکانی، خودا بەھێزترە لەوەی کە من لێی دەترسم و سڵی لێ دەکەم، پەنا دەگرم بەو خودایەی کە ھیچ پەرستراوێک نییە شاییستەی پەرستن بێت جگە لەو، کە ڕاگیر کاری ھەر حەوت ئاسمانەکانە تا نەکەون بە زەویدا بە ڕێ پێدان و ئیزنی خۆی، لە زەرەر و زیانی بەندەکەت فڵانە کەس، ھەروەھا دەستە و شوێنکەوتوان و کۆمەڵەکەی لە جنۆکە و مرۆڤ، خودایە ببە بە پارێزەرم لە شەڕ و خراپەیان، ستایشت پیرۆز و گەورەیە و بە ھێزیشە ئەوەی کە پشت بە تۆ ببەستێت و پیت و بەرەکەتی ناوەکانیشت زۆر و گەورەیە و ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ.
(١)
البخاري في الأدب المفرد برقم ٧٠٨ وصححه الألباني في صحيح الأدب المفرد برقم ٥٤٦ {وهذا أثر من قول عبد الله بن عباس (رضي الله عنهما)} .