ئەگەر کارێکت بەسەردا چەسپێنرا و ڕازی نەبوویت
قَدَّرَ اللهُ وَمَا شَاءَ فَعَلَ
(١)
واتە: قەدەری خودای گەورە وابوو، ھەروەھا ویستیشی لە ھەر شتێک ببێت دەیکات.
(١)
باوەڕداری بەھێز و بەتوانا باشتر و خۆشەویسترە لە لای خودا لە باوەڕداری لاواز و بێ توانا لە ھەموو چاکەیەکدا، سووربە لەسەر ئەوەی کە سوودت پێ دەگەیەنێت و پشت بە خودا ببەستە و سست و لاواز مەبە، خۆ ئەگەر شتێکت تووش ھات مەڵێ: ئەگەر وام بکردایە ئاوا و ئاوا دەبوو، بەڵکو بڵێ: (قدر الله وما شاء فعل) واتە: (قەدەری خودای گەورە وابوو، ھەروەھا ویستیشی لە ھەر شتێک ببێت دەیکات) چونکە بە ڕاستی وشەی (ئەگەر) دەرگای کاری شەیتان دەکاتەوە « مسلم ٤ / ٢٠٥٢» {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)} .