پیرۆزبایی کردن لە یەکێک کە منداڵی دەبێت
اللهُ لَكَ فِي الْمَوْهُوبِ لَكَ, وَشَكَرْتَ الْوَاهِبَ, وَبَلَغَ أَشُدَّهُ, وَرُزِقْتَ بِرَّهُ . پیرۆز بای لێکراو وەڵام دەداتەوە دەڵێت : بَارَكَ اللهُ لَكَ وَبَارَكَ عَلَيْكَ, وَجَزَاكَ اللهُ خَيْرًا, وَرَزَقكَ اللهُ مِثْلَهُ, وَأَجْزَلَ ثَوَابَكَ
(١)
(٢)
واتە: خودا پیت و بەرەکەت بکاتە ئەوەی کە پێت بەخشراوە و واشت لێبکات کە سوپاس و ستایشی خودای لەسەر بکەیت، خودا بیگەیەنێتە تەمەنی گەنجێتی و بەھێزی، تا سوود و قازانجت پێ بگەیەنێت، بیشیکاتە گوێڕایەڵێک بۆت) لە وەڵامدا دەڵێت: (خودا پیت و بەرەکەت بکاتە ژیانتەوە، پیت و بەرەکەت بەسەرتدا بڕژێنێت و خودا پاداشتی باشت بداتەوە، خودا نموونەی ئەو منداڵەت پێ ببەخشێت و ئەجر و پاداشتیشت زۆر و گەورە بکات.
(١)
انظر الأذكار للنووي ص ٣٤٩ وصحيح الأذكار للنووي لسليم الهلالي ٢ / ٧١٣ .
(٢)
درووستە پیرۆزبای بکریت بە چەند وشەیەکی جوان و نەستەق لەو کەسەی، کە خودای گەورە منداڵی پێ بەخشیوە، ھەر وەکو خودای پەروەردگار مژدەی دا بە پێغەمبەر زەکەرییا (صلى الله عليە وسلم) دەفەرمووێت: ( يَا زَكَرِ‌يَّا إِنَّا نُبَشِّرُ‌كَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا) مریم: ٧، بەڵام بەم دەقەی، کە نووسەر ھێناویەتی خوێندنی سوننەت نیە و بیدعەیە، چونکە نەبیستراوە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليە وسلم)، کە وای گوتبێت یان ھاوەڵان گوتبێتیان و بیدەنگ بووبێت لە سەری، بەڵکو دەگێڕنەوە لە زانای پایە بەرزی تابیعین حەسەنی بەێری (ڕەحمەتی خودای لێبێت) کە وای گوتووە، ھەروەکو ئاشکراشە قسەی زانایان بەبێ بەڵگە وەرناگیرێت لە پەرستش و عیبادەتدا، بۆیە دەڵێم ئەم ویردە کە نووسەر ھێناویەتی درووست نییە خوێندنی، بەڵکو دروستە پیرۆزبایی بکرێت بەبێ شێوازێکی دیاری کراو و تایبەت، جا بەھەر شێوەیەک بێت لە شێوەکان و بە ھەر زمانێک بێت لە زمانەکان، بەڵام وەکو باسمانکرد ویردێکی تایبەت نەھاتووە لەم بارەیەوە (الله أعلم) .