فەضڵ و گەورەیی سەردان کردنی نەخۆش
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرمووێت :
إِذَا عَادَ الرَّجُلُ أَخَاهُ الْمُسْلِمَ، مَشَى فِي خِرَافَةِ الْجَنَّةِ حَتَّى يَجْلِسَ، فَإِذَا جَلَسَ غَمَرَتْهُ الرَّحْمَةُ, فَإِنْ كَانَ غُدْوَةً صَلَّى عَلَيْهِ سَبْعُونَ أَلْفَ مَلَكٍ حَتَّى يُمْسِيَ, وَإِنْ كَانَ مَسَاءً صَلَّى عَلَيْهِ سَبْعُونَ أَلْفَ مَلَكٍ حَتَّى يُصْبِحَ
(١)
واتە: ئەگەرکەسێک سەردانی برا موسوڵمانەکەی بکات، ئەوە بەناو باخە خورمایەکی بەھەشتدا ڕێ دەکات ھەتا وەکو دادەنیشێت، ھەروەھا کاتێک، کە دانیشت ڕەحم و بەزەیی خودا دایدەپۆشێت، خۆ، ئەگەر سەردانەکەی لە بەیانیدا بێت ئەوە حەفتا ھەزار فریشتە نزا و دوعای خێری بۆ دەکەن تا وەکو شەوی بەسەردا دێت، خۆ، ئەگەر لە شەودا بێت ئەوە حەفتا ھەزار فریشتە نزا و دوعای خێری بۆ دەکەن تا وەکو ڕۆژی بەسەردا دێت.
(١)
رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد وانظر صحيح ابن ماجه ١ / ٢٤٤ وصحيح الترمذي ١ / ٢٨٦ وصححه أيضا أحمد شاكر {وصححه الألباني في الصحيحة (١٣٦٧) وصحابي الحديث هو علي بن أبي طالب (رضي الله عنه)}.