نزاکردن بۆ مردوو لە نوێژی مردوودا
(١)
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَارْحَمْهُ, وَعَافِهِ, وَاعْفُ عَنْهُ, وَأَكْرِمْ نُزُلَهُ, وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ, وَاغْسِلْهُ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ, وَنَقِّهِ مِنَ الْخَطَايَا كَمَا نَقَّيْتَ الثَّوْبَ الأَبْيَضَ مِنَ الدَّنَسِ, وَأَبْدِلْهُ دَارًا خَيْرًا مِنْ دَارِهِ, وَأَهْلاً خَيْرًا مِنْ أَهْلِهِ, وَزَوْجًا خَيْرًا مِنْ زَوْجِهِ, وَأَدْخِلْهُ الْجَنَّةَ, وَأَعِذْهُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ [وَعَذَابِ النَّارِ]
(٢)
واتە: خودایە لێی خۆش ببە و ڕەحمی پێبکە و لێی ببوورە و لە شوێنێکی خۆشدا دایبنێ و گۆڕەکەی بۆ فراوان بکە و بیشۆرە بە ئاو و بەفر و تەرزە و پاکی بکەرەوە لە تاوان ھەر وەکو چۆن جلی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەکەیتەوە، ھەروەھا ماڵێکی بدەرێ لە ماڵەکەی خۆی باشتر و کەس و کارێکی بدەرێ لە کەس و کارەکەی خۆی باشتر و ھاوسەرێکی بدەرێ لە ھاوسەرەکەی خۆی باشتر و بیخەرە بەھەشتەوە و پەناشی بدە لە سزای ناو گۆڕ و سزای دۆزەخ.
(١)
نوێژ کردن لەسەر مردوو فەرزی کیفایەیە، (واتە: کۆمەڵێک لە موسوڵمانان ئەنجامی بدەن لەسەر کۆمەڵکەی تر لادەچێت)، ھەروەھا ئەم نوێژە کڕنوش و چەمینەوە و تەحیاتی تێدا نییە، شێوازەکەشی: سەرەتا کەسێک پێش نوێژی دەکات و سوننەتیش وایە مسوڵمانان بە سێ ڕیز لە دوای پێش نوێژەوە بووەستن، ئەگەر مردوەکە پیاو بێت ئەوە پێش نوێژ لە لای سەریەوە دەوەستێت، خۆ ئەگەر ئافرەتیش بێت ئەوە لە ناوەڕاستیەوە دەوەستێت، ھەروەھا چوار (الله أكبر)ی لەسەر دەکرێت، لە (الله أكبر)ی یەکەمدا سوننەتە دەست بەرز بکرێتەوە، بەڵام لەوەکانی تردا نەھاتووە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليە وسلم) کە وای کردبێت، بەڵکو ھەندێک لە ھاوەڵان (ڕەزای خودایان لێبێت) کردویانە، لەدوای (الله أكبر)ی یەکەمدا سوورەتی (الفاتحە) و سوورەتێکی تر دەخوێندرێت، پاشان (الله أكبر)ی دووەم دەکرێت و بەدواشیدا سەڵاوات دەدرێت لەسەر پێغەمبەری خودا (صلى الله عليە وسلم)، پاشان (الله أكبر)ی سێیەم دەکرێت و بەدواشیدا ئەم ویردانە دەخوێندرێت، کە نووسەر ھێناویەتی، پاشان (الله أكبر)ی چوارەم دەکرێت و بەدواشیدا سڵاو دەدرێتەوە و کۆتایی بە نوێژەکە دەھێندرێت (والله أعلم) .
(٢)
مسلم ٢ / ٦٦٣ {وصحابي الحديث هو عوف بن مالك (رضي الله عنه)}.
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِحَيِّنَا، وَمَيِّتِنَا, وَشَاهِدِنَا, وَغَائِبِنَا, وَصَغِيْرِنَا وَكَبِيْرِنَا, وَذَكَرِنَا وَأُنْثَانَا, اللَّهُمَّ مَنْ أَحْيَيْتَهُ مِنَّا فَأَحْيِهِ عَلَى الإِسْلاَمِ, وَمَنْ تَوَفَّيْتَهُ مِنَّا فَتَوَفَّهُ عَلَى الإِيْمَانِ, اللَّهُمَّ لاَ تَحْرِمْنَا أَجْرَهُ وَلاَ تُضِلَّنَا بَعْدَهُ
(١)
واتە: خودایە لە زیندو و مردوو و ئامادە و نائامادە و بچووک و گەورە و نێر و مێمان خۆش ببە، خودایە ئەوەی، کە ژیانت پێ بەخشی لە ئێمە بیژیەنە لەسەر ئیسلامەتی، ھەروەھا ئەوەشی، کە مراندت لە ئێمە بیمرێنە لەسەر باوەڕداریەتی، خودایە بێ بەشمان مەکە لە پاداشتی ئەم موسیبەتە و بە دواشیدا گومڕا و سەر لێ شێواومان مەکە.
(١)
ابن ماجه ١ / ٤٨٠ وأحمد ٢ / ٣٦٨ وانظر صحيح ابن ماجه ١ / ٢٥١ {وصححه الألباني في المشكاة ( ١٦٧٥ ) وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
اللَّهُمَّ إِنَّ فُلاَنَ بْنَ فُلاَنٍ فِي ذِمَّتِكَ, وَحَبْلِ جَوَارِكَ, فَقِهِ مِنْ فِتْنَةِ الْقَبْرِ وَعَذَابِ النَّارِ, وَأَنْتَ أَهْلُ الْوَفَاءِ وَالْحَقِّ، فَاغْفِرْ لَهُ، وَارْحَمْهُ، إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ
(١)
واتە: (خودایە فڵانی کوڕی فڵان لە ژێر پارێزگاری و چاودێری تۆدایە، بیپارێزە لە ئاشوبەی گۆڕ و سزای دۆزەخ، تۆ خاوەنی وەفا و ڕەواییت، سا لێی خۆش ببە و ڕەحمی پێبکە، بەڕاستی تۆ لێخۆشبوو و میھرەبانیت.
(١)
أخرجه ابن ماجه , انظر صحيح ابن ماجه ١ / ٢٥١ ورواه أبو داود ٣ / ٢١١ {وصححه الألباني في المشكاة (١٦٧٥) وصحابي الحديث هو واثلة بن الأسقع (رضي الله عنه)}.
اللَّهُمَّ عَبْدُكَ وَابْنُ أَمَتِكَ، احْتَاجَ إِلَى رَحْمَتِكَ, وَأَنْتَ غَنِيٌّ عَنْ عَذَابِهِ, إِنْ كَانَ مُحْسِنًا فَزِدْ فِي حَسَنَاتِهِ, وَإِنْ كَانَ مُسِيْئًا فَتَجَاوَزْ عَنْهُ
(١)
واتە: خودایە بەندەی تۆیە و کوڕی بەندەی تۆیە و پێویستی بە ڕەحم و بەزەیی تۆیە و تۆش بێ پێویستیت بە سزادانی، خۆ ئەگەر چاکە کار بووە لە چاکەکانی زیاد بکە و خۆ ئەگەریش خراپە کار بووە لێی ببوورە.
(١)
أخرجه الحاكم وصححه ووافقه الذهبِي ١ / ٣٥٩ {وصححه الألباني}وانظر أحكام الجنائز للألباني ص ١٢٥ {وصحابي الديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.