نزای بینینی مانگی یەک شەوە
الله أكبر, اللَّهُمَّ أَهِلَّهُ عَلَيْنَا بِالأَمْنِ وَالإِيْمَانِ, وَالسَلاَمَةِ وَالإِسْلاَمِ, [وَالتَّوْفِيْقِ لِمَا تُحِبُ رَبَّنَا وَتَرْضَى], رَبَّنَا وَرَبُّكَ اللهُ
(١)
(٢)
واتە: خودا گەورەترینە، خودایە بینینمان بۆ مانگی یەک شەوە پەیوەست بکە بە ئەمن و ئاسایش و ئیمان و باوەڕ و سەلامەتی و ئیسلامەتی و ڕێ نیشاندەر بۆ ئەو شتەی کە خودامان خۆشی دەوێت و پێی ڕازیە، ئەی مانگی یەک شەوە پەروەردگاری من و پەروەردگاری تۆش تەنیا بەس (
الله
)یە.
(١)
الترمذي ٥ / ٥٠٤ والدارمي بلفظه ١ / ٣٣٦ وانظر صحيح الترمذي ٣ / ١٥٧ {وحسنه الألباني في صحيح الجامع (٤٧٢٦)، وما بين المعكوفين ضعفه الأباني في ضعيف الجامع (٤٤٠٤) وصحابي الحديث هو عبد الله بن عمر (رضي الله عنهما)}.
(٢)
زانای پایە بەرزی ئیسلام و پێشەوا محمد اصر الدين الألباني (رحمه الله) لە (الكلم الطيب ١٦٢)دا دەفەرمووێت: (زۆرێک لە خەڵکی کاتێک، کە ئەم نزایە دەخوێنن سەیری مانگ دەکەن... ئەمانە ھیچی دروست و شەرعی نییە، بەڵکو لە شەریعەتدا ھاتووە، کە لە کاتی دوعادا دەبێت ڕوو بکرێتە قیبلە، ھەروەھا لەوەش ئاشکرا تر ئەوەیە، کە (ئیبن ئەبی شەیبە) دەگێڕێتەوە لە پێشەوا (علی)وە (رضي الله عنه)، کە فەرموویەتی: کاتێک کە مانگی یەک شەوەی بینی با سەری بۆ بەرز نە کاتەوە، بەڵکو بەسە، کە یەکێک لە ئێوە بڵێت: (ربي وربك الله))، ھەروەھا لە (ابن عباس)وە (رضي الله عنه) پێی ناخۆش بوو، کە سەر بەرز بکرێتەوە بۆ مانگی یەک شەوە، بەڵکو دەیگوت: (الله أكبر....)) .