نزای پێش خواردن
ھەر یەکێک لە ئێوە کە خواردنێکی خوارد با بڵێت: (
بِسْمِ اللهِ
) خۆ ئەگەر بیری چوو کە لە سەرەتادا بیڵێت، با بڵێت: (
بِسْمِ اللهِ فِي أَوَّلِهِ وَآخِرِهِ
)
(١)
واتە: بەناوی خودا دەخۆم لە سەرەتا و کۆتاییدا.
(١)
أخرجه أبو داود ٣ / ٣٤٧ والترمذي ٤ / ٢٨٨ وانظر صحيح الترمذي ٢ / ١٦٧ {وصححه الألباني في الإرواء (١٩٦٥) وصحابية الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.
کەسێک خودای گەورە خواردنێکی پێ بەخشی با لە پێش خواردنەکەی بڵێت: (
اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِيْهِ وَأَطْعِمْنَا خَيْرًا مِنْهُ
).
واتە: خودایە پیت و بەرەکەتی تێبکە بۆ مان و خواردنێکمان بدەرێ لەوە باشتر. ھەر کەسێکیش خودای گەورە شیری پێ بەخشی با لە پێش خواردنەوەکەی بڵێت:
اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِيْهِ وَزِدْنَا مِنْهُ
(١)

واتە: خودایە پیت و بەرەکەتی تێبکەو بۆشمان زیاد بکە لێی.
(١)
الترمذي ٥ / ٥٠٦ وانظر صحيح الترمذي ٣ / ١٥٨ {وحسنه الألباني في الصحيحة (٢٣٢٠) وصحابي الحديث هو عبد الله بن عباس (رضي الله عنهما)}.