نزای سواری (ئاژەڵ ، سەیارە)
* بسم الله. الحمد لله. {سُبْحانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ (١٣) وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ(١٤)} الحمد لله ، الحمد لله ، الحمد لله ، الله اكبر ، الله اكبر ، الله اكبر ، سبحانك اللهم إني ظلمت نفسي فاغفر لي ، فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت
(١)
(٢)
(٣)
واتە: بە ناوی خودا من سواری دەکەم، سوپاس و ستایش بۆ خودا، پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی، کە ئەمەی بۆ ڕامکردوین (موسەخەر کردووین) و ئێمەش دەسڵاتمان نەبوو بە سەریدا، بە ڕاستی لە دوا ڕۆژیشدا ھەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە، سوپاس و ستایش بۆ خودا، سوپاس و ستایش بۆ خودا، سوپاس و ستایش بۆ خودا، خودا گەورە ترینە، خودا گەورە ترینە، خودا گەورە ترینە، پاک و بێگەردی بۆ تۆ خودایە بە ڕاستی من ستەم و زوڵمم لە دەروونی خۆم کردووە، سا لێم خۆش ببە، بە ڕاستی کەسێک نییە کە لە تاوانەکان خۆش ببێت جگە لە تۆ.
(١)
مەبەست لە سواری و سوار چاکی: ھەموو ئامێر و ئاژەڵێکی سواری دەگرێتەوە، بۆ نموونە: فڕۆکە، سەیارە، ماتۆڕ، پاسکیل، ئەسپ، گوێ درێژ، جگە لەمانەش (والله أعلم) .
(٢)
أبو داود ٣ / ٣٤ والترمذي ٥ / ٥٠١ وانظر صحيح الترمذي ٣ / ١٥٦ {وصححه الألباني في صحيح سنن أبي داود (٢٣٢٤) وصحابي الحديث هو علي بن أبي طالب (رضي الله عنه)}.
(٣)
سوننەتە لە دوای خوێندنی ئەم ویردە تۆزێک پێ بکەنیت، چونکە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليە وسلم) لە دوای خوێندنی پێکەنی، لێیان پرسی بۆچی پێدەکەنیت، لە وەڵادا فەرمووی: (خودای پەروەردگار تەعەججوبی بەوە دێت، کە بەندەکەی دەڵێت: خودایە بە ڕاستی من ستەم و زوڵمم لە دەروونی خۆم کردووە، سا لێم خۆش ببە، بە ڕاستی کەسێک نییە، کە لە تاوانەکان خۆش ببێت، جگە لە تۆ) (والله أعلم) .