شێخ (خوای گه‌وره بیپارێزێت) ئه‌لێت:
مامۆستا ئافره‌ته‌كان هاتنه ده‌ره‌وه تا بچن بۆ خوێندنگاكانیان به پاس,وه خوێندنگاكه له ده‌ره‌وه‌ی شارى (دمام)بوو, وه ده‌رچونیان له پێش خۆرهه‌ڵاتنه‌وه بوو، له نێوان ئةواندا ﮊمارهيان 10 مامؤستا بوو. كاتێك مامۆستاكان (خوای گه‌وره لێێان خۆشببێت) داوایان له شۆفێره‌كه كرد گۆرانیان بۆ لێبدات....
دایكی محمد وتی: له خوا بترسه گۆرانی لێمهده
شۆفێره‌كه وتی: تۆ یه‌كێكیت و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت له تۆ زیاترن
دایكی محمد وتی: له خودا بترسه من هه‌رگیز گوێم له گۆرانی نه‌گرتوه، و نامه‌وێت خوای گه‌وره توڕه‌ببێت.
شۆفێره‌كه وه‌ڵامی مامۆستاكانی تری یایه‌وه و گۆرانیه‌كه‌ی ههڵكرت....
له نێوانیاندا هه‌بوو له‌و مامۆستایانه (خوای گه‌وره لێیان خۆش ببێت) سه‌مایان ئه‌كرد
به فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێز كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ده‌سته و له ﮊێر فه‌رمان و قه‌ده‌ری ئه‌ودان، پاسه‌كه كه‌وته حاڵه‌تێكی ناجێگیره‌وه و له جوڵه‌كردندا ڕێك نه‌بوو، وه له‌گه‌ڵ سه‌مای مامۆستاكاندا سه‌مای ده‌كرد، جارێك به‌لای ڕاستدا دريَذ ده‌بویه‌وه و جارێك به‌لای چه‌پدا، له لهنگهرهكه نزیك بویه‌وه و شۆفێره‌كه گه‌ڕاندیه‌وه بۆ شوێنی دووه‌م. وه له ئه‌نجامدا به‌ر سه‌یاره‌یه‌كی گه‌وره كه‌وت، هه‌ر پارچه‌یه‌كی سه‌یاره‌كه به لایه‌كدا ڕۆیشت.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی كه له ڕووداوه‌كه‌وه نزیك بوو ته‌له‌فۆنی بۆم كرد
پێی وتم وه‌ره ئه‌ی شێخ یارمه‌تیم بده ڕووداوێكی ترسناك ڕووی داوه له نزیك ئه‌و شوێنه‌ی كه له ڕۆﮊانی زانكۆدا لێی ئهﮊیاین، گه‌شتینه ئه‌وێ و سه‌یرمانكرد دیمه‌نێكی ترسناك دیمه‌نێك دڵی غه‌مبار ئه‌كرد......عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وتبوو، لێره‌دا ده‌ستت ده‌دۆزیه‌وه كه پارچه پارچه بوبو، وه دانه‌یه‌كی تر سه‌ری و لوتی له شوێنێكی تر ده‌دۆزرایه‌وه.....وه دانه‌یه‌كی تر هیچ شتێكم لێ نه‌بینی ته‌نها به‌شێكی كه‌م نه‌بێت له سنگی و عه‌وره‌تی..وه لێره‌شدا ڕانی ئافره‌ت و جه‌سته‌ی ده‌بینرا......
ئه‌وه‌ی توانیمان دایبپۆشین دامان پۆشی، گه‌ڕاین به‌ڵام ته‌نانه‌ت دانه‌یه‌كیش له‌و خوشكانهم نه‌دۆزیه‌وه كه له ﮊیاندا مابێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ۖ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ) واته: (وا بێ هۆشیی و، سه‌ختیی و بوورانه‌وه‌ی مرۆڤی گیانه‌ڵا پێش هات پێت ئه‌وترێ: ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌كاتی خۆی خۆتت لێ لاده‌داو نه‌تده‌ویست دووچاری بیت، ده ئایا راست نیه ؟) (ق:19)ئه‌مه ئه‌وه بوو كه ئێمه بینیمان، بینینێك كه دڵمانی پارچه پارچه كرد....
هه‌موو شوێنێك گه‌ڕاین و شۆفێره‌كه‌مان بینی وتم: وه‌ره ئێره ئه‌ی شۆفێری گه‌نجی زیندوو, به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین شه‌هاده‌تی پێبهێنین...
سوێند به‌خوا برایان من سه‌یرم ئه‌كرد خوێن ده‌رئه‌چوو لێوه‌ی وه‌كو كانى ,وه‌كو كانى برايان, هه‌وڵمدا ههڵیبسێنم و له‌سه‌ر ڕانم ڕایبكێشم و به نه‌رمی ده‌ستم خسته سه‌ر سنگی تا خوێنه‌كه بوه‌ستێته‌وه ,وه‌ستایه‌وه.
پێم وت: براكه‌م بڵێ لا إله إلا الله ئه‌مه مردنه بلێ لا إله إلا الله و ئارامبگره و چاوه‌ڕێ بكه
سوێند به‌خوا ئه‌گریا، ئه‌گریا ئه‌ی برایان پێم وت: براكه‌م كه‌س زیندوو ماوه؟ وتی: نازانم،،،وه پاسه‌كه له‌سه‌ر لایه‌كی قاچی بوو
هه‌وڵمدا وای لێبكه‌م له‌گه‌ڵمدا دووباره‌ی بكاته‌وه، به‌ڵام دووباره‌ی نه‌كرده‌وه به‌ڵام وتی ئه‌زانم خوای گه‌وره ئه‌توانێت ئه‌زانم خوای گه‌وره ئه‌توانێت....
ئه‌مه ئه‌وه بوو كه ئه‌ی وته‌وه پرسیارم كرد براكه‌م چی بووه؟
وتی: ئه‌ی شێخ توخوا داوات لێئه‌كه‌م كچه گه‌نجێكی له‌خواترس بدۆزیته‌وه و سه‌لامی منی پێبگه‌یه‌نه و داوای لێبكه داوای لێخۆشبوونم بۆ بكات من هۆكاری ئه‌مه بووم.....
خاوه‌نی نه‌فسی خۆم نه‌بووم و من قسه‌كانم ئه‌بیست...
پێم وت له كوێیه؟ وتی: لێره‌یه بگه‌ڕێ به‌دوایدا له خوای گه‌وره داواكارم ره‌حمی پێبكات و پێی بڵێ لێم ببورێت و چیرۆكه‌كه‌ی بۆ گێڕامه‌وه به‌ڵام به پچڕ پچڕ (چی ڕوویدا بوو له پاسه‌كه‌دا)
پێم وت له‌كوێیه؟ وتی لێڕهیه به‌دوایدا بگه‌ڕێ ئه‌وم به‌جێهێشت و پێێ وتم كوڕه گه‌نجه‌كان داوای چاره‌سه‌رت لێئه‌كه‌ن و ڕۆحی ده‌رچوو....
گه‌ڕاین و دانه‌یه‌ك له‌وانه‌مان دۆزیه‌وه بارودۆخی شكاوی هه‌بوو له هه‌موو شوێنێكیدا ته‌نانه‌ت سنگ و شوێنه‌كانی تری ڕووت بوو، دامان پۆشی سوپاس بۆ خوا..
هه‌وڵماندا بیریبخه‌ینه‌وه و پێمان وت ئه‌ی خوشكه‌كه‌م تۆ له حاڵةتێكدایت كه‌س نازانێت ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێـ بڵێ لا إله إلا الله داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بكه ته‌نها وشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ من بڵێره‌وه.
وتی: چی بووه باوكه.... وتم بڵێ لا إله إلا الله
سه‌ریم ڕاوه‌شاند و هه‌وڵمدا ئه‌وه‌ی توانیم به‌بیری بهێنمه‌وه و گه‌نجێك مایه‌وه تا هه‌ندێك قورئانی بۆ بخوێنێته‌وه.....
گه‌رام و ده‌ركه‌وتنی ڕووناكی به‌یانی نزیك بۆیه‌وه كچێكم دۆزیه‌وه نزیكی 7 مه‌تر له پاسه‌كه‌وه دوور بوو
گه‌شتمه لای كچه‌كه و ده‌ستم خسته سه‌ر سه‌ری تا بزانم پله‌ی گه‌رمای چه‌نده و ئایا زیندووه یان مردووه گه‌شتم پێی و هیچ شتێكم نهیبنی جگه له شوێنی به‌ركه‌وتنی خوێن له‌سه‌ر عاباكه‌ی....
سوێند به‌خوا ئه‌ی برایان وه‌كو ئه‌وه وابوو كه خودا به عه‌باكه‌یه‌وه لولی كردبێت و له لێواری ڕێگاكه‌دا داینابێت.
هیچ سپێتی و ڕهشیهكمان نه‌بینی، هه‌موو گه‌نجه‌كان كۆبوونه‌وه سوێند به‌خوا برایان ئه‌وانی تر له ناو حه‌وزێكی خوێندا مه‌له‌یان ئه‌كرد.
پاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌م كچه‌ی له ناو ئه‌و 7 كچه‌ی تردا پاراستبوو
ته‌نها ئه‌و بوو كه پارێزراو بوو, ته‌نها ئه‌و بوو كه مرۆڤ دڵ خۆش ده‌بێت پێی...
ده‌ستم برد بۆ لای و پێم وت ئه‌ی فڵان بڵێ لا إله إلا الله
گریا خوای گه‌وره ڕه‌حمی پێبكات و وتی له خوا بترسه و ده‌ستت دووربخه‌ره‌وه لێم
له‌به‌رئه‌وه‌ی من لاواز و گوناهم ده‌ست ده‌ده‌یت له جه‌سته‌م؟! ده‌ستت دوور بخه‌ره‌وه لێم
وتم خوشكه‌كه‌م تۆ ئه‌مریت
وتی سوێند به‌خوا مردن لام خۆشتره له خيانه‌ت كردن له باوكی محمد كه له ماڵه‌وه‌یه
به‌ڵی والله خۆشه‌ویستان ئه‌وه ئه‌و وشانه بوو كه ئه‌یوته‌وه
چی بڵێم ئه‌گریا، چی بڵێم....، چی بڵێم دووعای ئه‌كرد،
پاشان ده‌ستم خسته‌وه لای جارێكی تر و پێم وت خوشكه‌كه‌م م‌وﮊده‌ی خێرت لێبێت خوای گه‌وره لێره‌یه، و به‌جێت ناهێڵێت وتی: من م‌وﮊده‌ی خێرت پێئه‌ده‌م, به‌ڵام ده‌ستت مه‌یه له لاشه‌ی منه‌وه
ده‌ستم لابرد و دانیشتم تا یادی خوای بیربهێنمه‌وه
والله برایان جگه له سبحان الله و الحمدلله و لا اله الا الله و الله أكبر زیاتر هیچی ترم گوێ لێنه‌بوو
به‌جێم هێشت تا هێمن ببێته‌وه و اسعاف هات ئه‌گه‌ڕا تا یه‌كێك بدۆزنه‌وه وتم ئه‌وه زیندوه
سوێند به‌خوا برایان هه‌موو براكان توشی سه‌رسوڕمان بوون و ده‌ستیان كرد به وتنی لا إله إلا الله چوونكه ئاوها ده‌رچووه له ڕووداوه‌كه!!! له ڕووداوه‌كه دوور كه‌وتمه‌وه و وتم سوێند به‌خوا هه‌رگیز له نزیكی جه‌سته‌ی نهكهوتمهوه و وه‌ها له ڕووداوه‌كه ده‌رچووبوو
داپۆشراو و هیچ سپیهتیهكی دیار نه‌بوو (مه‌به‌ستی هیچ به‌شێكی لاشه‌ی دیارنه‌بوو)، وه جارێكی تر گه‌ڕامه‌وه و پێم وت ئه‌ی خوشكه‌كه‌م برایان هه‌ڵتده‌گرن...
لا اله الا الله، وتی: كه‌س لێم نزیك نه‌بێته‌وه، چی بڵێم به خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی لاشه‌م ئه‌گه‌ر ئێوه به حه‌رامی ده‌ستی بۆ ببه‌ن؟؟؟
وتم خوشكه‌كه‌م تۆ ئه‌مریت، وتی: مردن باشتره، براكه‌م ده‌ست مه‌یه له لاشه‌مه‌وه من ئازادم ده‌ستت مه‌یه له لاشه‌مه‌وه.....
وتم خوشكه‌كه‌م تۆ ئه‌مریت، وتی مردن باشتره بؤم
وازمان لێهێنا هه‌تا هۆشی بێته‌وه، له‌گه‌ڵ برایان منیش هه‌ڵمگرت بۆ سه‌یاره‌كه من و دووان له برایان و خاوه‌نی إسعافهكه.
خاوه‌نی اسعافهكه وتی ئه‌مه چاكه كاره مه‌ترسن لێێ
وتم ترس نا به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه‌ی دڵ ئه‌كات به ئاو
له لای سه‌ریه‌وه دانیشتم تا چه‌ن ئایه‌تێكی بۆ بخوێنمه‌وه، والله برایان چه‌ن وشه‌یه‌كم ئه‌بیست لێی كه ئێستا بۆم لهبهركردوون هه‌روه‌كوو دیمه‌نه‌كه ئیستا ببینم له‌به‌رچاوم
له‌و ڕؤﮊهدا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆر هیچ شتێكمان لێیان نه‌ده‌بینی سوێند به الله هیچ شتێكمان لێی نه‌ده‌بینی،،، م‌وﮊده‌تان پێئه‌ده‌م كه ئه‌و چاكه‌كاره وه ئێستا ده‌زانن كۆتاییه‌كه‌ی چی بوو...
ئێمه له ڕێگا بووین هێشتا نه‌گه‌یشتبووین وه ئه‌و دووباره‌ی ده‌كرده‌وه
لا إله إلا الله
په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌زانیت من لاوازم یا الله ڕه‌حمم پێبكه
په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌زانیت من لاوازم یا الله ڕه‌حمم پێبكه
وه لا إله إلا الله ی دووباره ئه‌كرده‌وه
گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه و ئافره‌تێكمان هێنا و هه‌ڵیگرت و خستیه سه‌ر جێگاكه
دكتۆره‌كه وتی: ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و ئافره‌ته ڕزگاری بووه ئه‌وا خودای گه‌وره ڕه‌حمی پێكردوه به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن باسمان كرد(واته ڕووداوه‌كه زۆر خراپ بوو كه‌س بڕوای نه‌ده‌كرد یه‌كێك ڕزگاری ئه‌بێت)
وتم بۆچی؟ وتی زه‌حمه‌ته ته‌واوی جه‌سته‌ی توشی شكان نه‌بووبێت، ئه‌وه‌تان له‌بیر نه‌چێت برایان پاسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێﮊ ئه‌ملاو ئه‌و لای پێكردوه و كێشاویه‌تی به زه‌ویه‌كه‌دا به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه....
به بیرمان هێنایه‌وه, سويند به الله گريا (ڕه‌حمه‌تی خوداى ليبت).
وتی: بۆخاتری خوای گه‌وره داواتان لێئه‌كه‌م كێ ئه‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به باوكی محمده‌وه بابیكات ئه‌مه‌وێت خوا حافیزی لێبكه‌م و سه‌لامی لێبكه‌م
خاتری ئافره‌ته‌كه‌م گرت و منیش ئه‌گریام چی بڵێم.... وه گه‌نجه‌كانی چوارده‌ورم ده‌یان وت ئارامبگره و چاوه‌ڕێبه ئه‌ی فڵان....
وتم: نمونه‌ی وه‌ك ئه‌مه والله شانازی پێوه ئه‌كه‌ین، شانازی به نمونه‌ی ئاواوه ئه‌كه‌ین و وه‌ستابووم له لای سه‌ریه‌وه....
چووینه ده‌ره‌وه و دكتۆره‌كه و برایانم له‌گه‌ڵدا بوو،،، خوای گه‌وره دهربازیبكات....
لێدانی ترپه‌كانی دڵی خێراتر ئه‌بوو و ده‌ستی كرد به هانه‌سه توندی چاوه‌ڕێمان كرد تا مێرده‌كه‌ی هات رێك له سه‌عات 9:30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی
هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یشت و ئه‌یوت:
له كوێیه ئه‌و پاكه؟ له كوێیه ئه‌و چاكه كاره؟ له كوێیه ئه‌و ئیمانداره؟ له كوێیه ئه‌و سه‌ركرده‌یه؟ ئه‌ی برایان ئێوه نازانن؟ سوێند به‌خوا پاشان سوێند به‌خوا هه‌رگیز هه‌ڵسان بۆ شه‌ونوێژی واز لێنه‌هێناوه، سوێند به‌خوا نه‌ده‌چوه ناو جێگاكه‌یه‌وه هه‌تا تقوای خودای نه‌كردایه ما شا‌ء الله ی لێبێت....
بێم وت: وه‌ره له‌گه‌ڵم ده‌ستیم گرت و ئه‌وه‌ی له سنگیدا بوو پاكم كرده‌وه و وتم ئارامبگره و جاوهڕێبكه ئه‌مه فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه ئه‌مه فه‌رمانی خوایه... وتی: بزانه خوای گه‌وره ئه‌زانێت من پێویستم به كه‌سێكه ئارامم بكاته‌وه منیش پیاوه‌كه‌م ئارام كرده‌وه...
دیمه‌نێكم بینی یه‌كێك بوو له دیمه‌نه هه‌ره جوانه‌كان كه له ﮊیانمدا بینیومه، دیمه‌نێكم بینی والله دڵی ئینسان ئه‌جوڵێنێت
پیاوه‌كه چووه ﮊووره‌وه چووه لایه‌وه و سه‌لامی لێێ كرد و وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی یایه‌وه
وتی: نزیك به‌ره‌وه نزیك به‌ره‌وه ئه‌ی باوكی محمد وه‌ره داوات لێئه‌كه‌م... پیاوه‌كه نزیك بوه‌وه و گرتی و لكاندی به سنگیه‌وه و لكاندی به سنگیه‌وه،،
وتی ئه‌ی دایكی محمد م‌وﮊده‌ت لێبێت تۆ زۆر باشیت....
وتی ئه‌ی باوكی محمد وانه‌زانیت من ئه‌ترسم له مردن، من ناترسم له مردن به‌ڵام ئه‌مانه‌تی تۆ و مناڵه بچووكه‌كانم ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی من پرسیاریان كرد هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێبده كه به ئیزنی خوای گه‌وره چاوه‌ڕێیان ئه‌بم له به‌هه‌شتدا.....
هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆزێك لێی دوور كه‌وته‌وه و پاشان گه‌ڕایه‌وه و پێی وت: داوات لێئه‌كه‌م بمبووره بمبووره خوا ئاگاداره من خیانه‌تم لێت نه‌كردوه والله ئاگاداره نه‌مهێشت كه‌سیان ده‌ست بیهن له لاشه‌مه‌وه...
وتی: ئه‌ی باوكی محمد وریابه،،، به‌سه ئیتر توڕه نه‌بیت چوونكه له‌وه ئه‌ترسم خوای گه‌وره بێبه‌شم بكات له به‌هه‌شت ئه‌ی باوكی محمد..... ئه‌گریا و باوكی محمدیش لكاندی به سنگیه‌وه جارێكی تر....
وتی م‌وﮊده‌ت لێبێت ئه‌ی دایكی محمد....
تۆ پاكیت، تۆ نوێژكهریت وتی: په‌روه‌ردگارا په‌روه‌ردگارا ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان داوات لێئه‌كه‌م كۆتاییه‌كه‌م به خێر بگێره و ئاگات له مناڵه‌كانم بێت والله شتێكم نیه له‌م دوونیایه خۆشه‌ویستربێت له لام له‌وان زیاتر...
پاشان جارێكی تر لكاندیهوه به سنگیه‌وه سوێند به‌خوا من مهوقیفێكم بینی ئه‌ی برایان فرمێسكه‌كانیم ئه‌بینی وه‌كو ڕوبار ئه‌هاتنه خواره‌وه به كوڵ ئه‌گریا بۆ جاری سێیه‌م لكاندیهوه به سنگی خۆیه‌وه و گریا هه‌تا ئێمه‌شی گریاند....
وتی ئه‌ی دایكی محمد خوای گه‌وره ئه‌زانێت و ئاگاداره تۆ بهڕؤزوو ئه‌بوویت و ههڵئهستایت ده‌ی م‌وﮊده‌ت لێبێت به‌و خوایه‌ی كه هیچ بهرستراوێكی تر نیه به حه‌ق جگه له خۆی شایه‌تی به‌هه‌شتت بۆ ئه‌ده‌م تۆ ئافره‌تێكی نموونه‌ی بوویت،،، ئافره‌ته‌كه گریا (ره‌حمه‌تی خوای لێبێتـ)....ـ
پاشان وتی: ئه‌ی باوكی محمد ئه‌ی باوكی محمد سه‌لامم به مناڵه‌كانم بگه‌یه‌نه والله من
باشم وه خه‌ڵكی ده‌بینم پێشوازیم لێده‌كه‌ن، له له‌زه‌ت و خۆشی به‌هه‌شت بێبه‌شم مه‌كه ئه‌ی باوكی محمد له له‌زه‌ت و خۆشى به‌هه‌شت بێبه‌شم مه‌كه...(مه‌به‌ستی ڕازی به به شی خوای گه‌وره چوونكه من خه‌ریكه ئه‌مرم)
ئافره‌ته‌كه گریا ره‌حمه‌تی خوای لێبێت گریانێكی زۆر گه‌وره و هه‌ر ئه‌یووت په‌روه‌ردگارا لێم خۆش به و ڕه‌حمم پێبكه..... په‌روه‌ردگارا تۆ ئاگاداریت كه من خیانه‌تم نه‌كردوه و تاوانیشم نه‌كردووه ده‌ی خوايه گیان یارمه‌تیم بده وه خوایه په‌نای منداڵه‌كانم و باوكی محمد بده....
ڕؤحی ده‌رچوو ئه‌ی برایان.... له‌كاتێكدا لا إله إلا الله ی ده‌وته‌وه،،، ڕۆحی ده‌رچوو ئه‌ی برایان و لا إله إلا الله ی ده‌وته‌وه.... مهوقفێك كه هه‌رگیز له ﮊیانمدا نه‌مبینیبوو
ئه‌م مه‌وقیفه سوێند به‌خوا ئاواتی هه‌موو كه‌سێكه له ئێوه... چۆن ده‌رده‌چین له دونیا به گوناههكانمانهوه؟ چی بڵێین؟ ئه‌م ئافره‌ته ڕۆیشت به وتنی لا إله إلا الله وه... تۆ چۆن ده‌رئه‌چیت له‌م دونیایه؟ ڕۆحی ده‌رچوو ئه‌ی برایان به دووباره‌كردنه‌وه‌ی لا إله إلا الله؟ چه‌ند زمان گیرده‌بێت له‌كاتی هاتنی مردن‌دا(واته هیچی بۆ ناوترێـ) چه‌ن ڕۆح هه‌یه كه دووباره‌ی بكاته‌وه له كاتی ڕۆیشتنیدا؟ (مه‌به‌ست پێی وتنی لا إله إلا الله یه) ئه‌و ڕۆیشت (خودا ڕه‌حمی پێبكات)
والله من بیینم ئه‌گریا و مشتاقی خوای گه‌وره بوو
به‌ڵام ئێمه مشتاقی كێین؟؟؟؟؟
ئافره‌ته‌كه به جێیهێشتین و ئه‌یوت لا إله إلا الله و ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه لای سه‌ریه‌وه وه‌ستابووین ئه‌مانوت لا إله إلا الله
یه‌كێك تف به ناوچهوانیهوهیهتی!!!(مه‌به‌ست سه‌یركردنی نامه‌حره‌مه) دووه‌م غه‌یبه‌ت ده‌كات!!!! سێیه‌م گۆرانی ده‌ڵێت!!!! چواره‌م بێ باوه‌ڕه به خودا جل جلاله
ئه‌بێت دیداریان له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا چۆن بێت(واته چۆن بگه‌ڕێنه‌وه لای خوای گه‌وره)؟
به‌ڵام سوێند به‌خوا ئه‌و (دایكی محمد) په‌ند و ئامۆﮊگارییه ئه‌گه‌ر نه‌فس كۆتای هات.... ده‌ی بترسه له خوا له په‌نهان و ئاشكرایت... سوێند به‌خودا بیرمه كه هه‌ڵمان گرت ده‌گریا و ده‌یوت له‌خودا بترسه ده‌ستت نزم بكه‌ره‌وه.. له‌خودا بترسه ده‌ستت نزم بكه‌ره‌وه....
ئه‌مه ئافره‌تێكی چاكه كار بوو.... چی ده‌ڵییت به‌وه‌ی كه حیجابه‌كه‌ی لاداوه؟؟؟ چی ده‌ڵێیت به‌وه‌ی كه پیاوانی توشی فیتنه كردوه؟؟؟
به‌ڵام داواكارم له خودا كه ڕه‌حم به ئێمه‌ش و ئێوه‌ش بكات وه داواكارم له خودا كه گۆڕه‌كه‌ی بۆ بكات به باخێك له باخه‌كانی به‌هه‌شت وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صلی الله علیه وسلم حه‌شری بكات، و داواكارم له خودا كه كۆتایم خێربكات و كۆتای ئێوه‌ش پڕ خێر بكات و كۆتای هه‌موو پیاو و ئافره‌تێك پڕ خێر بكات....آمين يارب العالمين