با چاو لە پێشینە چاكەكانمان بكەین
بەروار: 2014/01/20سەردارن: 2166نوسەر: إدریس محمود ‏

الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله
مرۆڤ (بەتایبەتیش موسڵمان) دەبێت هەمیشە چاو ‏لەكەسانی لەخۆی چاكتر بكات و هەوڵبدات وەكو ئەوان ‏بێت و ڕێگەی ئەوان بگرێتەبەر ، وە خۆی بپارێزێت ‏لەخۆ بەچاك زانین بەراورد بە كەسانی خراپ واتە ‏نەڵێت من بەراورد بەو كەسانەی پیاوكوژ و خراپە كارن ‏كەسێكی چاك و دیندارم ، بەڵكو خۆی لە تەرازووی ‏قورئان و سوننەت بدات و بزانێت ئایا بە پێی دەقەكان ‏كەسێكی دیندارە ، ئەگەر وابوو شوكری خوا بكات و ‏تووشی لە خۆ بایی بوون نەبێت ئەگەر واش نەبوو ئەوا ‏هەوڵ بدات و بێ ئومێد نەبێت ، بەكورتی دەمەوێت ‏بڵێم (كەسێك چاكە كە دەقەكانی قورئان و سوننەت ‏جێ بە جێ بكات و چاو لە پێشینە چاكەكان بكات لە ‏پێغەمبەران و پیاوچاكان ) .‏
جا یەكێك لەو بابەتانەی كە پێشینە چاكەكانمان ‏نمونەی زۆر جوانیان تێدا تۆمار كردووە : خوێندنەوەو ‏كارپێكردنی قورئانە وەكو لەم چەند نموونەیەی ‏خوارەوەدا تیشكی دەخەینە سەر : ‏
‏‏1-‏ عن أبي سلمة‎ ‎‏ قال : كان عمر إذا جلس عنده أبو ‏موسى ، ربما قال له : ذكِّرنا يا أبا موسى فيقرأ . ‏ واتە : ئەگەر عومەر ئەبو موسا لە لای دانیشتبایە پێی ‏دەوت : بیرمان بخەرەوە ئەی ئەبو موسا ئەویش ‏دەستی دەكرد بە قورئان خوێندن ‏.[السير (تهذيبه)1/280]‏
ئایا كە دەگەیت بە هاوڕێكانت بەم شێوەیەیت، و ‏دانیشتنەكانت بە باسە ئاینیەكان و قورئان خوێندن ‏ڕووناك دەكەیتەوە ؟ ئەگەر وانیت هەوڵا بدە وابیت .‏
‏‏2-‏ عن ابن عباس قال : لأن أقرأ البقرة في ليلة وأتفكّر ‏فيها أحبُّ إلي من أن أقرأ القرآن هذْرمةً .[صفة الصفوة 1/372]‏‎ واتە : ئەگەر لەشەوێكدا تەنها سورەتی بەقەرە بخوێنم ‏پێم خۆشترە لەوەی هەموو قورئان بەپەلە بخوێنم .‏
تۆش هەوڵا بدە و چاو لەم پێشینە چاكەت بكە، با ‏كاتێك قورئان دەخوێنیت خەمت كۆتایی هاتنی ‏سورەتەكە نەبێت، بەڵكو خەمت ئەوە بێت تا چەند ‏ئایەتەكان كاریان تێكردوویت بۆ چاكتربوون .‏
‏‏3-‏ قرأ تميم الدارى في المسجد بعد أن صلى العشاء ‏بهذه الآية : [وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ] (المؤمنون: 104)فما يخرج ‏منها حتى يسمع أذان الصبح . [موسوعة ابن أبي الدنيا 1/257]‏
واتە : ( تمیم الداری ) لە پاش نوێژی عیشا لە ‏مزگەوتدا تاوەكو بانگی بەیانی ئەم ئایەتەی دووبارە ‏دەكردەوە ‏[وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ].‏
ئایا تۆ لەو كەسانەیت شەو بە شەونوێژ و قورئان ‏خوێندن زیندوو دەكەیتەوە یان پەنا بە خوا نەك ‏شەونوێژ ناكەیت بەڵكو نوێژی بەیانیش لەگەڵا نوێژی ‏چێشتەنگاودا دەكەیت ؟
ئەگەر ئەوەی دووەمیانە وریابەرەوە چونكە هێشتا ‏كاتت ماوە بەڵام پەلە بكە چونكە مردن لە ناكاو دێت .‏
‏4-‏ ‏(عەمری) كوڕی (عبدالرحمن)ی كوڕی (محیریز) ‏دەفەرموێ: ( ابن محیریز )ی باپیرم هەموو هەفتەیەك ‏قورئانی خەتم دەكرد ‏.[الحلية (تهذيبه)1/493]‏
ئایا تۆ لە چەند ڕۆژدا قورئان خەتم دەكەیت ؟ هەوڵا ‏بدە خۆت ڕابهێنێت لەسەر زۆر قورئان خوێندن، چونكە ‏بازرگانیەكی ڕزگاركەرە .‏
‏5-‏ ‏(ابن وهب) دەفەرموێ: بە خوشكی مالیكی كوڕی ‏دیناریان وت : مالیك لە ماڵەوە بە چیەوە سەرقاڵە ؟ ‏ئەویش وتی : قورئان خوێندن . .‏.[السير (تهذيبه)2/736]‏
ئایا تۆ لەماڵەوە خەریكی چیت ؟ قورئان خوێندن یان..‏
‏ خۆشەویستانم ئەم نموونانەی باسم كرد نمونە گەلێك ‏نین ڕۆیشتبن و ئێستا شتی وا نەبێت ، نەخێر سوێند ‏بە پەروەردگاری كەعبە ئێستاش لەم نموونە جوانانە ‏هەیە و ماوە، جا با من و تۆش لەوكەسانە بین و ‏هەمیشە هەوڵی چاكتر بوون بدەین و بەخراپی و نزمی ‏ڕازی نەبین ، وەكو وتراوە : (ئەوەی بەرزی بوێت بە بێ ‏ماندوبوون، ئەوە شتێكی مەحاڵی ویستوە) .‏
وصلی الله علی نبینا محمد