سەركەوتنی ڕاستەقینە كامەیە؟
بەروار: 2014/05/18سەردارن: 2309نوسەر: و/پشتیوان حەسەن كەرەم


خوێنەری بەڕێز! زۆرجار گوێمان لە ووشەی (بردنەوە یان سەركەوتن) دەبێت و دەوترێت: فڵان خەڵاتێكی بردەوە, فڵان ئۆتۆمبیلێكی سفری بردەوە, فڵان كاسەكەی بردەوە, فڵان مەدالیاكەی بردەوە, فیسار بەپلەی یەكەم دەرچوو, یان فڵانە هەڵبژاردە و تیم لەهەڵبژاردەكەی بەرانبەری بردەوە بەگۆڵێك یان زیاتر, یان فڵان وەرزشەوان و یاریزانی بۆكسینگ بەلێدانێكی وا لێهاتووانە لەبەرانبەرەكەی بردەوە .... بەم شێوەیە ئەم ووشەیە زۆر دەدرێت بەگوێماندا كەپەیوەستە بە خەڵات وبردنەوە دونیاییەكانەوە.
بەڵێ بەڕێزان : سەركەوتن وبردنەوە لەدونیادا تەنراوە بە فێڵ وتەڵەكەو بەسەرشانی بەرانبەردا سەركەوتن, و تووشی كەمبوون ونەمان وبـیرچوون دێت, دەوڵەمەندی هەژاری لەدوادێـت, بەهێزی لاوازی لەدوادێت, لەش ساغی نەخۆشی لەدوادێت, گەنـجێتی پیری وپەككەوتنی لەدوادێت, بەو شێوەیە خودی ژیانیش بەردەوام نابێت تا مەرگ كۆتایی بەهەمووشتێك دێنێت.
كەوابوو ئەمە چ جۆرە سەركەوتنێكە لەدونیادا دەكرێت؟
بەڵام سەركەوتنی ڕاستەقینە ئەوەیە لەكاتی مردندا, لەگۆڕدا, لەكاتی پرسیاری دووفریشتەكەدا, لەكاتی حەشر و نەشرو پردی صیراگ و وەرگرتنی نامەی كردەوەكان: [فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَيَقُولُ هَاؤُمْ اقْرَءُوا كِتَابِيَهْ (19) إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلاقٍ حِسَابِيَهْ (20)][الحاقة]. واتە: ئینجا ئەوكەسەی كارنامەكەی درایە دەستی ڕاستی جا(لەخۆشی وشادیدا)بەدەنگی بەرز دەڵێت: ها ئەوەتە نامەكەم بگرن وبیخوێننەوە(چونكە كاتێ‌ كەنامەكەی درایە دەستی ڕاستی ئیتر هەربەوە زانی بەختیارە, بۆیە بەسەربەرزیەكەوە خۆی دەنوێنێ‌) چونكە من لەدونیادا ئەمزانی ویەقینم هەبوو كە دەگەم بەحیسابی خۆم !! وائەمڕۆش خوای میهرەبان پاداشتی بەچاكەی دامەوە.
سەرنج بدە –ئەی خوێنەری بەڕێز- وسەیری ئەم بردنەوەیە بكە, چۆن لەخۆشی وئاسوودەییدا بانگ وهاواردەكات ودەڵێت: ئای بەڕاستی نامەی كردەوەكانم بەدەستی ڕاستم وەرگرت, كە ئەمەش نیشانەی سەركەوتنم وبەختەوەری هەمیشەییمە, ئەی خەڵكینە كتێبەكەم بخوێننەوە, چونكە من لەسەر یەقین بووم وبچووكترین گومانم نەبوو لەوەی كە ڕۆژێكی وادێت, ولەوەها حاڵەتێكدا دەوەستم, هەربۆیە زۆر بەپەرۆشەوە كارم بۆدەكردو خۆم بۆ ئەم سەركەوتنە سازوئامادەكردبوو. ئەمەش پاداشتەكەیەتی: [فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ (21) فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ (22) قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ (23) كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئاً بِمَا أَسْلَفْتُمْ فِي الأَيَّامِ الْخَالِيَةِ (24)] [الحاقة].  واتە: جا ئەوكەسە لەگوزەرانێكی خۆش وپەسەندكراودایە, لەبەهەشتێكی بەرزدا كەمیوەجاتی درەختەكانی نزیكە لێیەوە: واتە: دەس ڕەسە, بەڕاوەستانەوە, بەدانیشتنەوە, دەست دەیگاتێ‌, تەنانەت دەمیشی ئەگاتێ‌, خوای كارزان ناهێڵێ‌ بەهیچ شێوەیەك بەهەشتی ئەزیەت بكێشێت, پاش ئازاروئەزیەتەكەی دونیای, پێیان ئەوترێ‌: بخۆن وبخۆنەوە بەخۆشی بەهۆی ئەو كارە جوان وچاكانەوە لەڕۆژگارەكانی ڕابردوودا ئەنجامتان دەدا.
لەلایەكی ترەوە خەسارەتمەندو پەشیمانەكان دەوەستن, ئەوانەی كە تەمەنیان وەكو تۆز لەدەست داو هیچ شتێكیان پێش نەخست بۆ ڕۆژی گەڕانەوە(قیامەت): [وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِشِمَالِهِ فَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُوتَ كِتَابِيَهْ (25) وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ (26) يَا لَيْتَهَا كَانَتْ الْقَاضِيَةَ (27) مَا أَغْنَى عَنِّي مَالِيَهْ (28) هَلَكَ عَنِّي سُلْطَانِيَهْ (29)][الحاقة], واتە: بەڵام ئەوكەسەی كەكارنامەكەی ئەدرێتە دەستی چەپی-ئەوەش نیشانەی بەدبەختیە- جا دەڵێ‌ ئای خۆزگا نامەكەمم پێ نەدراباو نەمزانیبا سەرەنجامی حیساب ولێپرسینەوەم چیە وخۆزگایا ئەومردنەم بڕابایەوە بەیەكجاری و, زیندووش نەكرامایەتەوە, دارایی وماڵەكەم هیچ كەڵكێكی پێ نەگەیاندم بۆئەم ڕۆژەم ئەو موڵك ودەسەڵاتەی بووم لەدەس چوو.
هەربۆیە پاداشت لەڕەگەزی كردەوەیەو بەگوێرەی كاروكردەوەی خۆیان پاداشت دەدرێنەوە, خواپەنا بدات پێیان دەوترێت : [خُذُوهُ فَغُلُّوهُ (30) ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ (31) ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعاً فَاسْلُكُوهُ (32) إِنَّهُ كَانَ لا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ (33) وَلا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ (34) فَلَيْسَ لَهُ الْيَوْمَ هَاهُنَا حَمِيمٌ (35) وَلا طَعَامٌ إِلاَّ مِنْ غِسْلِينٍ (36) لا يَأْكُلُهُ إِلاَّ الْخَاطِئُونَ (37)][الحاقة].
واتە: بیگرن وكەلەپچەی بكەن (واتە: كۆت وزنجیر لەدەس وقاچ و ملی بئاڵێنن) پاشان بیخەنە ناو ئاگری دۆزەخ, ئینجا بیخەنە ناو زنجیرێكی حەفتا گەزیەوە جەڕی بدەن, بۆئەوەی زیاتر ڕیسوابێت, ئەگینا خۆ تەنها ئاگرەكەی بەسە, ئای ئەو ڕۆژە چەندە ڕۆژێكی گران وناڕەحەتە, وەرە لەناو ئاگریشدا هێمان بەو شێوەیە زنجیربكرێیت! چونكە لەدونیادا بڕوای بەخوا نەبوو كەئەمەش گەورەترین ستەمە, بۆیە هەردەبێ ئاوا سەرشۆڕو ڕیسوابكرێ‌ وە هانی خەڵكی نەدەدا لەسەر خواردن دان بەهەژاران, جا ئەمڕۆش لێرە-قیامەت- هیچ دۆستێكی بۆ نییە تا تكایەكی بۆ بكا و تۆزێ‌ ئەو بارەیەی لێ‌ سووك بكات, خواردن وخواردنەوەشی هەر كێو و زوخاوی داچۆڕاوی لاشەی دۆزەخیەكانە كە گوناهباران نەبێ‌ كەسی دیكە لێی ناخوات.
كەوابوو ئەی خوێنەری بەڕێز ئێستا زانیت كێ‌ براوەیە؟ گوێبگرە وسەرنجی ئەم ئایەتە بدە: [فَمَنْ زُحْزِحَ عَنْ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ] [آل عمران: 185].
واتە: ئینجا هەركەسێ‌ لەئاگر دوورخرایەوەو برایە بەهەشتەوە, بێ‌ شك سەرفرازوو سەركەوتوو دەبێ.
بردنەوە بە ڕزگاربوون وقوتاربوون لەئاگر ... بردنەوە بەچوونە بەهەشت لەگەڵ چاكەكاراندا ، چەند جیاوازیەكی گەورەیە لەنێوان بەهەشتیەكان ودۆزەخیەكان ، لەنێوان خۆشگوزەرانەكانداو ئەوانەی لەتاڵی وناسۆریدا دەمێننەوە ، لەنێوان ڕزگاربووان و تیاچووان ، لەنێوان سەركەوتووان و دۆڕاوەكان ، ئەوانە لەبەهەشت بەوپەڕی ئاسوودەییەوە دەخۆن ودەخۆنەوە، یاری وسوعبەتی وگاڵتەدەكەن ... وچێژوەردەگرن وڕادەبوێرن لەهەموو خۆشیەكان ... كەچی لەولاشەوە ئەوانی تر- خواپەنامان بدات- سزادەدرێن و لێیان دەدرێت ... هاواردەكەن ودەنەڕێنن ... ئایا ئەو دوو گرۆیە وەكو یەكن؟ خوای باڵادەست دەفەرموێت : [لا يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّارِ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ الْفَائِزُونَ] [الحشر: 20].
واتە: هاوەڵانی دۆزەخ وهاوەڵانی بەهەشت یەكسان وبەرانبەرنین هەر هاوەڵانی بەهەشتن براوەكان.