باشترین كار بەردەوامییە ئەگەر كەمیش بێت!‏
بەروار: 2014/09/05سەردارن: 2957نوسەر: ڕێناس محمد

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمرسلين وصلى الله على ‏محمد وعلى آله وصحبه اجمعين وبعد:‏
خوشك و برا ئیمانیەكانم خودای گەورە لە سورەتی الژاریات ئایەتی 55 دا ‏دەفەرموێــــت:[وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَيٰ تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ] واتە: ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەردەوام ئامۆژگاری بكە، چونكە ئامۆژگاری هەمیشە كەڵك بەبڕواداران ‏ئەگەیەنێ ئەگەرچی بێباوەڕانیش سوودی لێوەرنەگرن. بێگومان چەندین كاری چاك ‏هەیە بەڵام ئەبێت هەمیشە فەرموودە ئاڵتونییەكانی پێغەمبەری خوامان صلى الله عليه وسلم لەبیر بێت كە پێمانی ڕاگەیاندووە: ((وَاعْلَمُوا أَنَّ أَحَبَّ الْعَمَلِ إِلَي اللَّهِ أَدْوَمُهُ ‏وَإِنْ قَلَّ)).[بخاري / الرقاق/ ٦٠٩٩] واتە: بیشزانن خۆشەویستترین كردار لای خوا ‏بەردەوامترینیانە باكەمیش بێت. لەبەر ئەوە كاتێك كارێكی باش دەكەیت سەیری ‏بچوكی كارەكە مەكە دڵنیابە لەوەی خوای پەروەردگار زۆر بە گەورەی تەماشای ‏كارەكەت دەكات و پاداشتت دەداتەوە لەسەری ئەگەر بەدڵسۆزی بۆ خودای بكەیت و ‏پێچەوانەی سوننەتەكانی پێغەمبەرەكەی نەبێت صلى الله عليه وسلم و بەپێی ‏توانات بەردەوام بە لەسەری هەروەك پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم ‏دەفەرموێت: ((فَإِذَا أَمَرْتُكُمْ بِشَيْءٍ فَأْتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ)).[بخاري / الاعتصام بالكتاب و ‏السنة]
واتە: ئەگەر فەرمانی شتێكم پێكردن چەندەتان توانی ئەنجامی بدەن.بە ‏پشتیوانی خوا لێرەدا كۆمەڵێك كاری ئاسان و سادە باس دەكەین كە ئەگەر بەردەوام ‏بین لەسەری ئەوا چەندین خێرمان دەست دەكەوێت كە ئەوانیش:‏
‏1.‏ زانستی شەرعی: (هەفتانە)‏
أ‌.‏ لەبەركردنی 5 ئایەت بە تەفسیرەوە.‏
ب‌.‏ لەبەركردنی فەرموودەیەك.‏
ت‌.‏ خوێندنەوەی 5 لاپەڕەی كتێبێكی شەرعی.‏
ث.‏ گوێگرتن لە وتاری بەسود.‏
‏2.‏ سوننەتەكان:‏
أ‌.‏ مانگی 3 ڕۆژ بەڕۆژوبون.‏
ب‌.‏ شەونوێژكردن.‏
ت‌.‏ سەردانیكردنی گۆڕستان.‏
ث.‏ كردنی سوننەتەكانی پێش و پاشی نوێژە فەرزەكان.‏
‏3.‏ بەجێهێنانی سیلەی ڕەحم:‏
أ‌.‏ سەردانیكردنی هەفتانە بۆ ماڵی خزم و دۆستان و دراوسێكانت بەتایبەت ‏ئەوانەی سەردانت ناكەن.‏
ب‌.‏ بەشداریكردن لە خۆشی و ناخۆشییەكانی دۆستان و دراوسێكانت.‏
‏4.‏ پەروەردەكردنی منداڵ:‏
أ‌.‏ دانیشتنی هەفتانە لەگەڵ منداڵەكانت بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتری ئایەت و ‏فەرموودەكانی پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم
ب‌.‏ فێركردنی منداڵەكانت بە ئەو بەهاو ڕەوشتانەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی لەسەر بووەن.‏
‏5.‏ بانگەوازیكردن:‏
أ‌.‏ بەخشینی كتێب و نامیلكە و ... بەو كەسانەی كە پێویستیانە.‏
ب‌.‏ گەیاندنی ئەو زانستەی كە پێتە بە كەسانی دەورووبەرت.‏
ت‌.‏ بەردەوام بوون لەسەر فەرمان كردن بە چاكە و نەهی كردن لە خراپە بە گوێرەی ‏شەرعی خوای گەورە.‏
‏6.‏ خێركردن:‏
أ‌.‏ بەخشینی ئەگەرچی بڕێكی زۆر كەمیش بێت لە پارە بۆ هەژار و كەمدەرامەت.‏
ب‌.‏ كۆكردنەوەی پارە بە جیا لە دەغیلەیەكدا تا هەركات كەسێك پێویستی بوو ‏بیبەخشیت.‏
‏7.‏ كەمكردنەوەی خووی خراپ:‏
أ‌.‏ وازهێنان لە غەیبەت كردن و قسە هێنان و بردن.‏
ب‌.‏ گوێ نەگرتن لە گۆرانی و سروودی بە ناو ئاینی.‏
ت‌.‏ سەیرنەكردنی فیلم و زنجیرە.‏
ث.‏ ‏ بایەخنەدان بە خۆڕازاندنەوە بە جل و بەرگی نەشیاو و ناشەرعی بەتایبەت بۆ ‏خوشكان.‏
داواكارم لەخوای پەروەردگار دڵی هەموومان پاك بكاتەوە و یارمەتی دەرمان بێت بۆ ‏بەردەوامبوون لە كردنی كاری چاك.‏
وصلى‎ ‎الله‎ ‎على ‎نبينا‎ ‎محمد‎ ‎وعلى آله‎ ‎‏‌وأصحابه‎ ‎‏‌والتابعين‎ ‎لهم‎ ‎باحسان.‏