سوودەكانی زیكرى خواى گەورە
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٧/٠١/١٤ الحمد لله، و الصلاة والسلام على رسول الله....و بعد سوودەكانی زیكرى خواى گەورە 1 ـ بەدەست هێنانی یادی خوا بۆ ئەو كەسانەى كە یادى دەكەن. 2 ـ ڕوخسار و دڵ ڕۆشن دەكاتەوە. 3 ـ دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خوای گەورە. 4 ـ شەیتان دوور دەخاتەوەو فێڵ و تەڵەكەكانی پوچەڵ دەكاتەوە. 5 ـ خەم و خەفەت لەدڵدا ناهێڵێ و دڵ تەنگی و غەم و پەژارە دەڕەوێنێتەوە. 6 ـ دڵ خۆشنوود و ئاسوودە دەكات و دڵڕەقی ڕادەماڵێت. 7 ـ دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی ڕزق و ڕۆزی. 8 ـ زیكر زیندوویەتی بەدڵ ئەبەخشێ و بەئاگای دەهێنێتەوە و لەخەو و خەیالێت ڕایدەپەڕێنێت. 9 ـ دابڕان لەنێوان پەروەردگار و بەندەكەیدا ناهێڵێ. 10 ـ گوناهەكان هەڵدەوەرێنێ. 11 ـ فریای خاوەنەكەی دەكەوێ لەكاتی ناخۆشیدا. 12 ـ هۆكاری دابەزینی ئارامی و ڕەحمەت و بەسەركردنەوەیە لەلایەن فریشتەكانەوە. 13 ـ لەناڕەحەتییەكانی ڕۆژی دوایی دەتپارێزێت. 14 ـ دڵ و لەش بەهێز دەكات و خۆراكی دڵ و گیانە. 15 ـ هۆكاری خۆشەویستی بەندەیە لای خوای گەورەء مایەی چاودێری و ناسین و نزیك بوونەوە و گەڕانەوەیەتی بۆلای پەروەردگاری. 16 ـ نەمام و درەختی بەهەشتە. 17 ـ ئاسانترین پەرستشە و لەگەڵ ئەوەشدا هاوتایە لەگەڵ ڕزگاركردنی بەندە و، پاداشتێكی یەكجار زۆری هەیە. 18 ـ زیكر سەرچاوەی سوپاسگوزارییە و ئەوەی یادی خوا نەكات سوپاسگوزار نیە. 19 ـ مایەی نزیكی لەقیامەتە و دوور كەوتنەوە لەدونیا ویستییە. 20 ـ هۆكاری بەدەست هێنانی سەڵاواتی خوای پەروەردگارە و فریشتەكانییەتی. 21 ـ بەندە لەشەڕ و بەڵای سەربازەكانی شەیتان دەپارێزێت. 22 ـ لەسیحر و جادوو دەتپارێزێ. 23 ـ لە حەسوودی و چاوپیسی بە دوورت دەگرێت. 24 ـ زمانت دەپارێزێ لەدووزبانی و فیتنەیی. 25 ـ پلەت بەرز دەكاتەوە لەبەهەشتدا. www.ba8.org |