مافی ژن له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی(*)
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ] البقرة:228. واته: ئافره‌تان حه‌ق و مافیان هه‌یه كه‌وا چۆن له‌سه‌ریانه مافه‌كانی پیاو به‌جێ بهێنن به‌ڵام به چاكه، پیاوانیش پله‌یه‌كیان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ش به هۆی نه‌فه‌قه‌دان و كۆشش كردنیان.
هه‌روه‌هـا ده‌فـه‌رمـوێ: [وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْراً كَثِيراً]النساء:19 واته: له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان به‌چاكی گوزه‌ران بكه‌ن و هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن.(**) كاتێكیش شتێكتان لێ بینی كه به دڵتان نه‌بو چاوپۆشی لێ بكه‌ن به‌و ئومێده‌ی ئه‌وه‌ی كه زۆر شت هه‌یه مرۆڤ پێی ناخۆشه به‌ڵام خوای گه‌وره به هۆیه‌وه خێرێكی زۆر ده‌نێته‌وه.
((قال رجل من الصحابة: يا رسول الله! ما حق زوجة أحدنا عليه؟ قال: أن تطعمها إذا طعمت، وتكسوها إذا اكتسيت ولا تضرب الوجه، ولا تقبح ولا تهجر إلا في البيت)). رواه أحمد في المسند و أبو داود (حديث حسن). واته: پیاوێك له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا مافی خێزانی هه‌ر یه‌كێكمان به‌سه‌ر ئێمه‌وه چىیه؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: مافه‌كه ئه‌وه‌یه كه خواردنی بده‌یتێ و جل و به‌رگی بۆ بكه‌ی و نابێ له ده‌م و چاوی بده‌ی (***)و نابێ قسه‌ی ناشیرینی پێ بڵێی و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر جێگاى خه‌وتن پشتى تێ مه‌كه و جێگه‌ت مه‌گۆڕه و نه‌چیه ژورێكى تر بخه‌وى.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دفه‌رموێ : ((المقسطون يوم القيامة على منابر من نور على يمين الرحمن (وكلتا يديه يمين) الذين يعدلون في حكمهم وأهليهم وماولوا)). رواه مسلم و غيره. واته : دادگه‌ران له ڕۆژى قیامه‌تدا له‌سه‌ر چه‌ند چرایه‌كن له لاى ده‌سته‌ڕاستى خوا (هه‌ردو ده‌ستى خوا ڕاسته‌یه) جا ئه‌و كه‌سانه ئه‌وانه‌ن كه له فه‌رمانڕه‌وایی و خێزانیان و ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستیان دادگه‌رى ده‌كه‌ن.
ئیبن عه‌باس گوتویه‌تى: ((إني أحب أن أتزين للمرأة كما أحب أن تتزين لي)). . واته: پێم خۆشه خۆم بۆ ژنه‌كه‌م جوان بكه‌م و بڕازێنمه‌وه و هه‌روه‌ها پێم خۆشه خۆی بۆم جوان بكا و بڕازێنێته‌وه.
(زانایان ده‌ڵێن: چۆن پێویسته پیاو پاره بۆ خێزانه‌كه‌ی خه‌رج بكا و جل و به‌رگی بۆ بكات، به هه‌مان شێوه له سه‌ری پێویسته به باشی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جوت ببێ و به باشی هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ دا بكات: به چاكى جوتبون و ماف دان به‌م جوتبونه به كۆڵه‌گه‌ی گوزه‌ران باشی و هه‌ڵس و كه‌وت چاكی له‌گه‌ڵ خێزان داده‌نرێ!
خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی كردوه كه ده‌بێ پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی به باشی ژیان بباته سه‌ر و گوزه‌رانی له‌گه‌ڵ دا بكات و ره‌فتاری چاكی له‌گه‌ڵ دا بكات، جوتبونیش له‌م خۆش گوزه‌رانی و هه‌ڵس و كه‌وت چاكىیه‌یه!)
(هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن: پێویسته له‌سه‌ر پیاو چۆن پێویسته له‌سه‌ری ژنه‌كه‌ی تێر نان بكات به هه‌مان شێوه له‌سه‌ریه‌تی له كاتی جوتبونى تێر بكات). روضة المحبين باختصار ص124-126.
=======================
(*) له‌و كاته‌ى ئیسلام به ته‌واوى مافى ئافره‌تى دا، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژو كۆمه‌ڵگه‌ى (ماكۆن) كۆبونه‌وه بۆ توێژینه‌وه له‌وه‌ى ئایا ئافره‌ت ته‌نها جه‌سته‌یه و گیانى تێدا نیه؟! یان گیانى هه‌یه؟ ئه‌وه بو له دوایىدا بڕیاریاندا كه ئافره‌ت له سزاى دۆزه‌خ ڕزگارى نابێ جگه له مه‌ریه‌م، له‌و كاته‌ى نه‌ته‌وه‌كانى ڕۆژئاوا هاتنه ناو نه‌ێڕانیه‌ت، پیاوانى ئایینى ڕوانگه‌یان سه‌باره‌ت به ئافره‌ت گۆڕى، ئه‌وه بو فه‌ره‌نسیه‌كان له ساڵى 586 ى زایینى ( واته له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر ) كۆنگره‌یه‌كیان گرێدا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ى: ئایا ئافره‌ت ئاده‌میزاده یان نا؟ ئه‌وه‌بو له دواییدا بڕیاریاندا ئافره‌ت ئاده‌میزاده ته‌نها بۆ خزمه‌تى پیاو به‌دیهێنراوه.
شیاوى گوتنه یاساى ئینگلیزى تاساڵى 1805 ڕێى به پیاو ده‌دا ژنه‌كه‌ى بفرۆشێ، نرخه‌كه‌شى دیارى كردبو كه شه‌ش بنس (نیو لیره‌ى سورى) بو، چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا پیاوێكى ئیتاڵى ژنه‌كه‌ى به‌قیست فرۆشت، جا كه كڕیار قیسته‌كه‌ى كۆتایى نه‌دا، مێردى یه‌كه‌مى ژنه‌كه پیاوى كڕیارى كوشت(المرأة بين الفقه والقانون باختصار20-21).
له كتێبى (الحجاب)ى مه‌ودودى لاپه‌ڕه 25 هاتوه : دیدى باوكه‌كانى مه‌سیحى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئافره‌ت كانگا‌و سه‌رچاوه‌و بنه‌ڕه‌تى گوناهو تاوانه، بۆ پیاو وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كى دۆزه‌خه، چونكه ئافره‌ت پاڵنه‌ر و سه‌رچاوه‌ى گوناهى پیاوه، هه‌ر ئافره‌ته سه‌رچاوه‌ى به‌ڵاو كاره‌ساتى گشت خه‌ڵكى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئافره‌ت ده‌بێ له جوانى و قه‌شه‌نگى شه‌رم بكه‌یت چونكه چه‌كێكى كوشنده‌یه، پێویسته له‌سه‌رى كه‌فاره‌ت به‌به‌رده‌وامى و بێ پچڕان بدات، چونكه ئه‌و بۆته هۆى نه‌گبه‌تى و ناخۆشى بۆ خه‌ڵك.
ڕه‌نگه كه‌سێك بڵێ: ئێمه چیمان داوه‌ته ڕابردوى ڕۆژ ئاوایىیه‌كان؟ خۆ ئێستا وا نین، ئه‌مڕۆ نرخى ئافره‌ت ده‌زانن و مافیان به ته‌واوى داوه‌تێ و پله و پایه‌یان به‌رزكردۆته‌وه و ڕیزیان گرتوه!!
منیش ده‌ڵێم: ڕۆژئاوایى یه‌كان پاڵیان به ئافره‌ته‌وه نا بێته مه‌یدانى كاركردن تا له‌بژێوى دانى ڕزگار ببن، منداڵیان له چاودێرى و سۆز و خۆشه‌ویستى دایكى بێبه‌ش كرد، له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش نه‌وه‌یه‌كى ڕوخێنه‌ر دروست بو، كه بوه مایه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى شارستانیه‌تى ڕۆژئاوایى، به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى تاوان و خراپه‌كارى و نه‌خۆشى و ده‌رده‌دارى، ئافره‌ت به‌هۆى -به‌ناو- پێدانى مافى خۆى، كرایه هۆ و وه‌سیله‌یه‌ك تا له‌سه‌ر شه‌قام و كۆگاكان و سه‌ماگه‌و باڕه‌كان بۆ پیاوان ڕابنوێنرێ و بخرێته ڕوو، له پێناو به‌ده‌ستهێنانى پاره‌و پول فلیمى بێ ڕه‌وشتى و له‌ش فرۆشیان پێ ده‌ركرد.. تا ئه‌و كاته‌ش ئافره‌تیان ویست كه گه‌نج بو، به‌ڵام كه گه‌نجێتى له‌ده‌ست دا‌و جوانى نه‌ما ئینجا فڕێ یان دا‌و كردیانه پێڵاو سڕه‌وه و پاك كه‌ره‌وه‌ى رێگا‌و ئاوده‌سته‌كان، ئایا ئه‌وه مافى ئافره‌ته، یان خیانه‌ت و ناپاكیه ! یه‌كێ له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ى سه‌ردانى ڕۆژئاوایان كردبو بۆى گێراِمه‌وه كه له كۆڕێكى ئافره‌تاندا ده‌رباره‌ى مافى ئافره‌ت له ئیسلام دا قسه‌ى كردبو كه ئیسلام چ بایه‌خێكى گه‌وره‌ى به ئافره‌ت داوه، ئافره‌تى كردوه به گه‌وره‌ى ماڵ و شاژنى خێزان و جڵه‌وى په‌روه‌رده‌ى پێداوه جا هه‌ندێ له ئافرته‌كان ده‌ستیان كردوه به گریان و ئاوات خواز بون له ڕۆژ هه‌ڵات له‌ناو مسوڵمانان بژیابان و له دۆزه‌خى شارستانیه‌تى رۆژ ئاوا ده‌رباز بوبان !
(**)ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه كه ئافره‌ت مافى زۆرى هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و مافانه‌ى پیاو به‌سه‌ر خێزانى هه‌یه، جا هه‌رچه‌ندى مافى پیاو زۆر بێ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش مافى ژن به‌سه‌ر مێرده‌كه‌ى زۆر ده‌بێ به‌ڵام جگه له پله‌دارى (درجة). ڕه‌نگه یه‌كێك بڵێ : گه‌ر وایه ئه‌دى بۆچى له میرات دا فه‌زڵى پیاو به‌سه‌ر ژن دا دراوه كه‌وا نێرینه دوبه‌شى مێیینه ده‌بات ؟ منیش ده‌ڵێم : ئه‌م جۆره به‌ش بردنه ماناى ئه‌وه نیه پیاو فه‌زڵى زۆرتره به‌سه‌ر ژن، به‌ڵكه ئه‌مه به‌ره‌نجامى ڕۆڵى هه‌ر یه‌كێكیانه له ژیاندا، چونكه پیاو كار ده‌كات و زه‌حمه‌ت ده‌كێشێ كه‌واته پێویستى به ماڵ و دارایى هه‌یه، پیاو ئه‌ركبار ( مكلف ) كراوه ماره‌یى بدات به ژنه‌كه‌ی و بژێوى بدات و بژێوى دایك و خوشكى بدات گه‌ر هه‌ژار بن، به‌ڵام ئافره‌ت وانیه، بۆ هیچ له‌مانه ئه‌ركبار نیه و داواى لێنه‌كراوه، به‌ڵكه ئافره‌ت سه‌ره‌ڕاى میرات وه‌رگرتن ماره‌ییش وه‌رده‌گرێ، ئه‌و كاته ماڵه‌كه‌ى له ماڵى براكه‌ى زۆرتر ده‌بێ ! به‌ر له ئیسلام ئافره‌تى ڕۆژ ئاوایی هه‌ر گیز میراتى نه‌گرتوه، له ئینگلته‌را له‌سه‌ده‌ى یازده‌م ئافره‌ت ده‌فرۆشرا، له ساڵى 1567 له نه‌دوه‌ى نیابى ( لاسلندا ) بڕیارێك ده‌رچو نابێ ئافره‌ت ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هیچ شتێك‌دا هه‌بێ، له ئیسلام دا له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئافره‌ت چه‌ند جاره‌ى پیاو ده‌بات وه‌كو له حاڵه‌تى پیاوێك بمرێ كچێك و ده كوڕى له‌دوا به‌جێ بمێنێ، ئا له‌وكاته‌دا كچه‌كه نیوه ده‌بات و هه‌مو براكانى تر‌ى نیوه‌كه‌ى تر ده‌به‌ن !!
(***)نابێ له ده‌م و چاو بدرێ چونكه شوێنى هه‌ستیاره كه گوێ و چاوه و ڕه‌نگه ببێته هۆى زیان پێگه‌یاندنى، هه‌روه‌ها ده‌م و چاو شوێنى جوانى و رێزداریه.