خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ] البقرة:228
ده‌فه‌رموێ: [وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً] (*)الروم:21
-----------------------------
(*)هه‌ندێك كه‌س ته‌نها به چاوێكی جنسی ده‌ڕوانێته هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌ش ژیانی خۆی و ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نگ و ناخۆش ده‌كات. به‌ڕاستی مێردی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه خێزانه‌كه‌ی به هه‌مو مانایه‌كه‌وه ده‌كاته هاوڕێ، ئه‌م ئایه‌ته‌ش دوپاتی هاوڕێیه‌تی ژن و مێردی كردۆته‌وه كه به (مودة) ناوی بردوه! به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سه باشی گوتوه كه ده‌ڵێ: (ئه‌و هاوسهریێتىیهی كه ته‌نها بۆ رابواردنی جنسىیه حه‌ق وا نى یه پێی بگوترێ هاوسه‌ریه‌تی (زواج). به‌خته‌وه‌ری ژیانی هاوسه‌ری به زۆری به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕاوه نابێت گه‌ر ته‌نها بریتی نه‌بێت له په‌یوه‌ندی جنسی. گه‌ر هاوسه‌رێتى زیاتر له سه‌ر په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی دانه‌مه‌زرابێ، ئه‌وا ئه‌و هاوسه‌رى یه سه‌رچاوه‌ی ئازار و ئێشه. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ هاوسه‌ریی له‌سه‌ر بناغه‌ی قوڵ تر و پته‌و تر و دور تر له‌مه‌دا دامه‌زرابێ، بۆ ئه‌وه‌ی گیان لێی تێر ببێ پێش تێر بونی جه‌سته). یه‌كێكی تر گوتویه‌تی: (پێویست به‌و قسه‌یه ناكات كهدهگوترێ ئافره‌ت ئامێرێك نىیه به‌ده‌ست پیاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها چێژی لێ وه‌رگرێ. چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای رۆژانی خوازبێنىیهوه خۆشه‌ویستی ئافره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر عه‌رشی دڵی مێرده‌كه‌ی داده‌نیشێ، پیاوه‌كه رێزی ده‌گرێ. ئه‌ی چی ده‌ڵێ ی له‌و كاته‌ی كه ده‌بێته هاوسه‌ری و هاوڕێی ژیانی و هاوبه‌شی له پێكهێنانی وه‌چه‌كانی. ئه‌و مێرده‌ی كه به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌لاوه گرنگه كه بێگومان به‌خته‌وه‌ری ئه‌ویش بهوىیهوه به‌نده، پێویسته هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌و بهختهوهرىیه له چێژی هه‌ستیاره‌كان تێپه‌ڕ ده‌كات بۆ یه‌كگرتنی دڵه‌كان و سۆز گۆڕینه‌وه، وه له‌سه‌ریه‌تی كه سۆز و حه‌نان بداته هاوسه‌ره‌كه‌ی تاوه‌كو متمانه‌ی زیاتری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌سته به‌ر بكات). ئای چه‌ند جوانه ژیانی ژن و مێردی هاوڕێی یه‌كتری، چه‌ند ناشیرینه ژیانی ئه‌و ژن و مێرده‌ی كه له‌سه‌ر شانۆی ماڵه‌وه ژیانی ئاژه‌ڵی ده‌نوێنن!