خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ] الأنفال:60، واته: ئه‌وه‌نده‌ی هێز و تواناتان هه‌یه، بۆ دوژمنانتان ئاماده‌ی بكه‌ن.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:((تزوجوا الولود الودود، فإني مكاثر بكم الأمم)). رواه أبو داود والنسائي وابن حبان (حديث صحيح). واته: ئافره‌تی وا بخوازن كه منداڵی ببێ و خۆشه‌ویست بێ، چونكه من به زۆریتان شانازی ده‌كه‌م له ناو ئوممه‌ته‌كانی تر.
((جاءت أمرأة الى النبي صلى الله عليه وسلم فقالت: يا رسول الله ذهب الرجال بحديثك، فاجعل لنا من نفسك يوماً نأتيك. قد تعلمنا مما علمك الله، قال النبي صلى الله عليه وسلم : إجتمعن يوم كذا وكذا في موضع كذا وكذا. فاجتمعن فأتاهن فعلمهن مما علمه الله، ثم قال: (ما منكن من امرأة ثلاثة من الولد إلا كانوا لها حجاباً من النار!) فقالت إمرأة: وإثنين؟ قال رسول الله صلى الله عليه وسلم وإثنتين!)). رواه البخاري و مسلم. واته: ژنێك هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا و گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پیاوان فه‌رموده‌ی تۆیان گوێ لێ بو رۆیشتن، تۆش رۆژێكمان بۆ دیاری كه، تا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فێری كردویت فێرمان بكه‌یت. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: فڵانه رۆژ كۆببنه‌وه له فڵانه شوێن. جا ئافره‌ته‌كان كۆبونه‌وه و پێغه‌مبه‌ر چوه لایان و ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فێری كردبو فێری كردن. پاشان فه‌رموی: هه‌ر ئافره‌تێك له ئێوه سێ منداڵی بمرێت ئه‌وا منداڵه‌كان بۆی ده‌بن به په‌رده له ئاگری دۆزه‌خ. ئافره‌تێك گوتی: ئه‌دی گه‌ر دو منداڵ بێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی: گه‌ر دوانیش بێت.
له راستىدا به‌رزی و عیزه‌تی میلله‌تان و نه‌ته‌وه له‌سه‌ر زۆری دانیشتوانی و چه‌كداری كردنیان به هێزی ماددی و مه‌عنه‌وی وه‌ستاوه. ئیسلام هانی هه‌مو ئه‌وانه‌ی داوه و هانی زۆر كردنی وه‌چه‌ی داوه. چونكه زۆریى دانیشتوان به‌و هێزه داده‌نرێ كه خوای گه‌وره فه‌رمانی به ئاماده كردنیانى كردوه بۆ ترساندنی دوژمنان كه له ئایه‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كرا.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه نه‌خشه داده‌نێن تا ژن نه‌هێنن وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ((من رغب عن سنتي فليس مني!)). واته: هه‌ر كه‌سێك واز له رێ و رێباز و شوێن كه‌وتنم بێنێ له من نىیه.
هه‌روه‌ها ئیسلام هانی ئه‌وه‌ی داوه كه ئوممه‌ت خۆی به باوه‌ڕ به خوا و به ئارام گری و خۆ راگری و ئازایه‌تی و ده‌ست گرتن به ره‌وشته به‌رزه‌كان بڕازێنێته‌وه تا میلله‌ت و نه‌ته‌وه نه‌وه(جیل)ێكی به‌هێزی بۆ به‌ده‌ست بهێنرێ كه سیفه‌ته‌كانی چه‌ندی و چۆنیه‌تی تیابێ به‌یه‌كه‌وه. چونكه زۆریی(الكثرة) به بێ باوه‌ڕی راست و دروست و ره‌وشتی به‌رز هیچ سود و ئاكامێكی نابێت. له فه‌رموده‌ی (صحيح)دا هاتوه كه باسی خراپی و ناشیرینی زۆریی و گه‌ره‌لاوژه‌یی ده‌كات كه له هێزی مه‌عنه‌وی داماڵراوه وه‌ك خۆشه‌ویستی مردن و بایه‌خ نه‌دانه به خۆشی و رابواردنی دنیا وه‌ك ده‌فه‌رموێ:
((يوشك ان تداعى عليكم الأمم من كل جانب تداعي الأكلة على قصعتها. قالوا: أو من قلة نحن يومئذ يا رسول الله؟ قال لا ولكنكم غثاء كغثاء السيل ولينزعن الله من صدور عدوكم المهابة منكم وليقذفن في قلوبكم الوهن. قال قائل: يا رسول الله! وما الوهن؟ قال: حب الدنيا وكراهية الموت)). رواه أبو داود و البيهقي وهو صحيح. واته: هێنده‌ی نه‌ماوه كه ئوممه‌ته‌كان له هه‌مو لایه‌كه‌وه بۆتان بێن وه‌ك چۆن چه‌ند كه‌سانێك له یه‌ك قاپ خواردن كۆ ده‌بنه‌وه و له هه‌مو ڵایه‌كه‌وه ده‌ستی بۆ ئه‌به‌ن بۆ خواردنی. گوتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا ئه‌و رۆژه ئێمه له‌به‌ر كه‌می ئاوامان لێ دێ؟ فه‌رموی: نه‌خێر: به‌ڵكو ئێوه زۆرن وه‌ك كه‌فی سه‌ر ده‌ریا! خوای گه‌وره سام و هه‌یبه‌تی ئێوه له دڵی دوژمنان ناهێڵێ و دای ده‌ماڵێ و (وه‌هن) ده‌خاته دڵی ئێوه. یه‌كێك گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: (وه‌هن) چى یه؟ ئه‌ویش فه‌رموی: وه‌هن بریتى یه له خۆشه‌ویستی دنیا و رق بونه‌وه له مردن.