له سیره‌ی ئیبن هشام هاتوه، ئوم سه‌عدی كچی سه‌عدی كوڕی ره‌بیع گوتویه‌تی: ئوم عماره هاته لام و پێم گوت: پورێ باسی حاڵی خۆتم له‌جه‌نگی ئوحود بۆ بكه.
ئه‌ویش گوتی: له به‌یانیه‌وه ده‌رچوم كونده ئاوێكم پێ بو ده‌مڕوانیه پیاوان جه‌نگیان ده‌كرد، جا چومه لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه له ناو هاوه‌ڵه‌كانی بو، ئه‌و كاته هێز و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست مسوڵمانان بو، كاتێك كه مسوڵمانان به‌زین، پاڵم دا به‌لای پێغه‌مبه‌ر خوا و ده‌ستم كرد به جه‌نگ كردن، شمشێرم له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر لا ده‌دا، تیرم ده‌هاویشت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه بریندار بوم.
ئوم سه‌عد گوتی: برینێكی وشكم له‌سه‌ر شانی بینی، گوتم كێ برینداری كردی؟
گوتی: ابن قمئه، خوای گه‌وره زه‌بونی بكات. له‌و كاته‌ی كه خه‌ڵك پشتیان له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد هاته پێشه‌وه ده‌یگوت: محمدم پیشان بده‌ن له كوێیه، رزگار نه‌بم گه‌ر رزگاری ببێ، من و موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر و چه‌ند كه‌سێكی تر كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بوین به‌ره‌نگاری بوینه‌وه، جا لێی دام، منیش چه‌ند جارێكم لێ دا به‌ڵام ئه‌م دوژمنی خوایه دو كراسی ئاسنینی له‌به‌ر بو.
((ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌رى-هاوه‌ڵی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ر- فه‌رمانی به كچه‌كانی كرد كه به ده‌ستی خۆیان قوربانی سه‌ر ببڕن و قاچیان بخه‌نه سه‌ر قوربانیه‌كه و الله أكبر و بسم الله بڵێن)).أخرجه ابن رزين وعلقه البخاري.
ئیبن هشام گوتویه‌تی: ابن اسحاق گوتویه‌تی.. صه فیه‌ی كچی عبدالمطلب له ناو قه‌ڵای حه‌سانی كوڕی سابت بو كاتێ حه‌سان نه‌خۆش كه‌وت- صه فیه گوتی: پیاوێكی جوله‌كه به ده‌وری قه‌ڵاكه ده‌سوڕایه‌وه، ئه‌و كاته به‌نو قوره‌يظة جه‌نگیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر هه‌بو، پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانی له ئێمه دور بون كه‌سێك نه‌بو كه بێت لێمان لادات چونكه ئه‌وان سه‌رقاڵی دوژمن بون و بواری هاتنیان نه‌بو بۆ لامان بێن.
ده‌ڵێ گوتم: ئه‌ی حه‌سان ! ده‌بینی ئه‌و جوله‌كه‌یه ده‌وری قه‌ڵاكه ده‌دات، به خوا دڵنیا نیم و ئه‌مین نیم لێی له دواوه جوله‌كه بێنێت و بمانگرن، ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانی سه‌رقاڵن بڕۆ بیكوژه! حه‌سانیش عوزری هێنایه‌وه به‌وه‌ى كه نه‌خۆشه. پاشان صه فیه گوتی: جا كاتێك ئه‌مه‌ی گوت خۆم توند كرد و شیشه‌یه‌كى ئاسنم هه‌ڵگرت، پاشان له قه‌ڵاكه‌وه بۆی دابه‌زیم و به شیشه‌كه لێیم دا‌و كوشتم!... (به كورتی وكه‌مێك ده‌سكاریه‌وه ته‌واو بوو).