خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لأَزْوَاجِكَ إِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحاً جَمِيلاً (28) وَإِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الآخِرَةَ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنْكُنَّ أَجْراً عَظِيماً ا]الأحزاب/28-29 واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به خێزانه‌كانت بڵێ گه‌ر ژیانی دنیا و رازاوه‌یی و جوانی دنیاتان ده‌وێ ئه‌وا وه‌رن با مافه‌كانی خۆتانتان بده‌مێ و به چاكی و به‌بێ زه‌ره‌ر و زیان گه‌یاندن ته‌ڵاقتان ده‌ده‌م و ده‌ستان لێ به‌رده‌ده‌م. گه‌ر ئێوه خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا و دواڕۆژتان ده‌وێ ئه‌وا خوای گه‌وره بۆ هه‌ریه‌كێك له ئێوه گه‌ر كرده‌وه‌ی باش بكا و موحسینه بێ پاداشتێكی گه‌وره‌ی ئاماده كردوه.
له‌هه‌مان سوره‌تدا ده‌فه‌رموێ:[ يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ مَنْ يَأْتِ مِنْكُنَّ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ يُضَاعَفْ لَهَا الْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيراً (*) وَمَنْ يَقْنُتْ مِنْكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِ وَتَعْمَلْ صَالِحاً نُؤْتِهَا أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقاً كَرِيماً]الأحزاب/30-31 واته: ئه‌ی ئافره‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم: هه‌ر یه‌كێك له ئێوه تاوانێكی گه‌وره به ئاشكرا بكات ئه‌وا ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی دو هێنده ئه‌درێ، ئه‌وه‌ش له لای خوا ئاسانه. وه هه‌ر یه‌كێك له ئێوه به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر گوێ رایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌ری خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا و كرده‌وه‌ی باش بكات ئه‌وا پاداشتی دو هێنده ئه‌ده‌ینه‌وه و رزق و رۆزىیه‌كی زۆری بۆ ئاماده كراوه.
هه‌روه‌ها خـودا ده‌فه‌رموێ:[يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنْ النِّسَاءِ إِنْ اتَّقَيْتُنَّ فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلاً مَعْرُوفاً].الأحزاب/32 واته: ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌وجیهه خێزانی مسوڵمانه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، ئێوه وه‌ك ئافره‌تانی تری بێگانه و دور له ئیسلام نین گه‌ر قسه‌تان له‌گه‌ڵ پیاوان كرد، ئه‌وا با قسه‌كانتان نه‌رمی و ناسكی و نازی تیا نه‌بێ، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و پیاوه دڵ و نیازی پیس و خراپ بێ به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و مه‌یلی به‌لاتانه‌وه بێ. قسه‌ی وا بكه‌ن به جۆرێك كه نه زۆر ره‌ق بێ و نه زۆر نه‌رم و نیانی و ناسكی تیا بێ.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ].الأحزاب:33 واته: ئه‌ی ئافره‌ته مسوڵمانه‌كان به‌بێ پێویستی مه‌چنه ده‌ره‌وه له ماڵ.
ئیبن كثير ده‌ڵێ: واته خۆتان به ماڵه‌وه بگرن و به‌بێ پێویستی مه‌چنه ده‌ره‌وه. وه ده‌ڵێ: له‌و شتانه‌ی كه پێویستی شه‌رعین نوێژ كردن له مزگه‌وته. وه له ریوایه‌تێكی تردا (وبیوتهن خیر لهن) واته: ماڵ بۆ ئافره‌ت باشتره كه تیایا بمێنێته‌وه چونكه ده‌توانێ زانیاری به سود وه‌ربگرێ وه‌ك قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مه‌ر و بنچینه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی تا نه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و به‌رز به‌دی بهێنێ.
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته دا ده‌فه‌رموێ: ئافره‌تان ڕازاوه‌یی وجوانی خۆیان به دیار نه‌خه‌ن وه‌ك كه ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌كه‌م خۆیان به‌ده‌ر ده‌خست، نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن گوێ رایه‌ڵی و به فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:[إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمْ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيراً (*) وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَى فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ لَطِيفاً خَبِيراً ]الأحزاب:33-34 واته: به‌راستی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێ پیسىیه‌تی خراپه‌كاری و تاوان نه‌فامێتیان له‌سه‌ر لا بدات ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، وه ده‌یه‌وێ به پاك كردنه‌وه‌یه‌كی چاك پاكتان بكاته‌وه له گوناهو تاوان، ئایه‌ته‌كانی خوا له ماڵه‌كانتان بخوێننه‌وه و باسی بكه‌ن و حیكمه‌ت و لێزانی به‌كار بێنن. خوای گه‌وره به لوتف و ئاگاداره به هه‌مو شتێك.
خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێ:[ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلاً لِلَّذِينَ كَفَرُوا اِمْرَأَةَ نُوحٍ وَاِمْرَأَةَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنْ اللَّهِ شَيْئاً وَقِيلَ ادْخُلا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِينَ (*) وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلاً لِلَّذِينَ آمَنُوا اِمْرَأَةَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِنْدَكَ بَيْتاً فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِنْ فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنْ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ] التحريم/10-11 واته: خوای گه‌وره نمونه‌ی ئافره‌تی كافر ده‌هێنێته‌وه كه ژنی نوح و ژنی لوگه ئه‌م دو ژنه له په‌نای دو عه‌بدی من بون له عه‌بده چاكه‌كان. ئه‌م دو ئافره‌ته ناپاكی كوفر و دژایه‌تی مێرده‌كانیان ده‌كرد، جا مێرده‌كانیان نه‌یان توانی هیچ شتێكیان بۆ بكه‌ن له لای خوا و، پێیان گوترا هه‌ردوكتان بچنه نێو ئاگر له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌چنه نێو دۆزه‌خه‌وه.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره نمونه‌ی ئافره‌تی بڕوادار ده‌هێنێته‌وه كه ژنی فیرعه‌ونه، كه گوتی: خوایه خانوێكم له به‌هه‌شت له لای خۆت بۆ دروست بكه و له فیرعه‌ون و كرده‌وه‌كه‌ی رزگارم بكه. له ته‌فسیری ابن الجوزی دا ده‌ڵێ: له وشه‌ی (وعمله) دو قسه هه‌یه: یه‌كێكیان: واته له جوتبون له‌گه‌ڵیدا!! قسه‌ی دوه‌میش: واته: له شیرك و كوفری فیرعه‌ون!!. وه رزگارم بكه له قه‌ومی سته‌مكاران.
((لما نزل الوحي على رسول اللهصلى الله عليه وسلم في غار حراء رجع يرجف فؤاده حتى دخل على خديجة بنت خويلد فقال: زملوني! زملوني، فزملوه حتى ذهب عنه الروع ثم قال لخديجة: أي خديجة! مالي؟! وأخبرها الخبر، ثم قال لقد خشيت على نفسي. قالت خديجة (تشجعه وتطمئنه): كلا! أبشر فوالله لا يخزيك الله أبداً! إنك لتصل الرحم، وتصدق الحديث، وتحمل الكل وتكسب المعدوم، وتقري الضيف وتعين على نوائب الحق)). رواه البخاري واته: له‌و كاته‌ی سروش (وحی) بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم هاته خواره‌وه له ئه‌شكه‌وتی (حه‌راء) یه‌كسه‌ر پێغه‌مبه‌ر به دڵێكی له‌رزیو بۆ لای خه‌دیجه‌ی خێزانی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و فه‌رموی: دام پۆشن؛ دام پۆشن. جا دایان پۆشت تا ئه‌و ترسه له دڵی دا نه‌ما. پاشان به خه‌دیجه‌ی فه‌رمو: خه‌دیجه! ده‌زانی چیمه؟!
جا ڕوداوه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه. پاشان فه‌رموی له خۆم ترسام كه شتێكم توش ببێ وه‌ك بڵێی جنۆكه ده‌ستیان لێ وه‌شاندبێ. خه‌دیجه‌ش بۆ دڵنه‌وایی كردنی و هاندانی گوتی: نه‌خێر! مژده‌ت لێ بێ به خوا هه‌رگیز خوای گه‌وره تۆ ریسوا و زه‌بون ناكات! چونكه تۆ سیله‌ی ره‌حم به‌جێ ده‌هێنی و راستگۆی له قسه كردن‌دا، بارگرانایى خه‌ڵك هه‌ڵده‌گری، یارمه‌تی نه‌بو ده‌ده‌ی و رێزی میوان ده‌گری و پشتگیری حه‌ق ده‌كه‌ی.(1)
((هاجت في نفوس المسلمين خيبة الأمل، وعراهم وجوم ثقيل للأتفاق الذي تم بين الرسول والمشركين في حادثة الحديبية المذكورة في سيرة النبوية، فلما فرغ الرسول من قضية الكتاب قال لأصحابه: قوموا فانحروا ثم احلقوا- ليتحللوا من عمرتهم- ويعودوا الى المدينة فلم يقم الرجل! حتى قالها ثلاث مرات! فلما لم يقم منهم أحد، دخل على أم سلمة، زوجته، فذكر لها ما لقي من الناس، فقالت أم سلمة! يارسول الله أتحب ذلك، أخرج ثم لا تكلم أحداً منهم كلمة حتى تنحر بذلك -أي ضحيتك- وتدعوا حالقك فيحلقك، فخرج فلم يكلم أحدا ً منهم حتى فعل ذلك، فلما رأى المسلمون ما صنع النبي، فقالوا عجلين ينحرون هديهم ويحلقون)). رواه البخاري بنحوه. واته: له‌و كاته‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پێغه‌مبه‌ر و موشریكه‌كان له روداوی حوده‌یبیه ئه‌نجام درا كه له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر باس كراوه، مسوڵمانه‌كان دڵیان زۆر پێی گران بو و پێیان ناخۆش بو. كاتێك پێغه‌مبه‌ر له نوسینی رێكه‌وتنه‌كه ته‌واو بو به هاوه‌ڵه‌كانی فه‌رمو: هه‌ڵسن قوربانیه‌كانتان سه‌ربڕن و سه‌رتان بتاشن - ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بو تا عومره نه‌كه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌دینه- به‌ڵام كه‌س به قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری نه‌كرد و هه‌ڵنه‌ستان بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره! تا پێغه‌مبه‌ر سێ جار ئه‌م قسه‌یه‌ی دوباره كرده‌وه.
له‌و كاته‌ی كه كه‌س هه‌ڵنه‌ستا، پێغه‌مبه‌ر چوه لای ئوم سلمه ی خێزانی و روداوه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه چی ڕویداوه، ئوم سلمه گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پێت خۆشه ئه‌م كاره په‌یڕه‌و بكرێ، تۆ بچۆ بۆ ده‌ره‌وه وقسه له‌گه‌ڵ كه‌س مه‌كه تا قوربانىیه‌كه‌ت سه‌ر ده‌بڕی و سه‌رتاشه‌كه‌ت بانگ بكه سه‌رت بتاشێ. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به قسه‌ی ئوم سلمه ى كرد و چی پێ گوترا ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دا. كه مسوڵمانه‌كان بینى یان وا پێغه‌مبه‌ر قوربانىیه‌كه‌ی خۆی سه‌ر ده‌بڕێ و سه‌ری ده‌تاشێ، ئه‌وانیش هه‌ستان به په‌له قوربانىیه‌كه‌یان سه‌ربڕی و سه‌ریان تاشى..(2)
له كتێبی (الأستيعاب)ي أبن عبدالبر (4/1827)دا هاتوه كه ئه‌وه كورته‌كه‌یه‌تی و ده‌ڵێ: له جه‌نگی قادسیه‌دا خه‌نسا و چوار كوڕه‌كه‌ی ئاماده‌ی جه‌نگه‌كه بون. شه‌وی ده‌ست پێ كردنی پێك دادان هه‌ر چوار كوڕه‌كه‌ی كۆ كرده‌وه و پێی گوتن(3): كوڕه‌كانم! ئێوه به مل كه‌چى یه‌وه مسوڵمان بون به ویستی خۆتان كۆچتان كردوه. ئێوه كوڕانی یه‌ك پیاون. وه ك كه كوڕانی یه‌ك ئافره‌تن، باوكتان ناپاكی نه‌كردوه و نه‌خاڵیشتان شتێكی وای كردوه مایه‌ی ریسوایی بێت. ناوبانگتان ناشیرین نه‌بوه و ره‌چه‌ڵه‌كیشتان نه‌گۆڕاوه.
جا خه‌نسا ئایه‌ته‌كانی خوای بۆ خوێندنه‌وه كه باسی به‌ڵێنى پاداشت دانه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆ راگر و ئارام گرن له سه‌نگه‌ری جه‌نگ دا، پێی گوتن: خوا پشتیوان بێ گه‌ر به‌یانی داهات وساغ و سه‌لامه‌ت بون، یه‌كسه‌ر بڕۆن بۆ كوشتنی دوژمنه‌كه‌تان به چاوێكی كراوه‌وه. كاتێك توشی شه‌ڕ بون خۆ گورج و گۆڵ بكه‌ن و ته‌یه‌موم بكه‌ن سه‌ركه‌وتو ده‌بن و ده‌گه‌نه به‌هه‌شت وله لانه‌ى هه‌تا هه‌تایی رێزتان لێ ده‌گیرێ.
كاتێ به‌یانیان به‌سه‌ر داهات چونه شوێنی خۆیانه‌وه وه ده‌ستیان كرد به جه‌نگ كردن تا هه‌ر چواریان شه‌هید كران. كاتێك هه‌واڵی شه‌هید بونیان به خه‌نسای دایكیان درا، خه‌نسا گوتی: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه به هۆی شه‌هید بونیانه‌وه منی به‌رز و گه‌وره كرد، داوا له خوای خۆم ده‌كه‌م له‌گه‌ل ئه‌وان دا له‌به‌هه‌شت كۆم بكاته‌وه.
------------------------------------------
(1) خاتو خه‌دیجه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى چه‌ند گه‌وره و به‌رزه، نه‌ك هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌ڵكه گشت هه‌ڵوێسته‌كانى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر s به‌رز و گه‌وره بوه كه‌وا خۆڕاگر و قوربانىده‌ر و هانده‌رى پێغه‌مبه‌ر بوه، به وێنه‌ى خاتو خه‌دیجه، پیاو سه‌رفرازى و گه‌وره‌یى به‌ده‌ست دێنێ،به‌بۆنه‌ى قسه كردنمان ده‌رباره‌ى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان، كاتێ كه له‌لاى زۆربه‌ى ئافره‌ته‌كانمان باس ده‌كرێن-به داخه‌وه-یه‌كسه‌ر پاره‌ى زۆر و ناو و شۆره‌ت و خۆش گوزه‌رانى و خزمه‌تكارى زۆر و زێڕ و زیو و جل و به‌رگى نوێى دێته خه‌یاڵ، ئه‌م هه‌مو گه‌وره‌یى و كه‌ش و فشه چیه، له ڕاستیدا به‌زۆرى به دزى و ناپاكى به‌ده‌ست هێنراوه، گه‌وره‌یى ڕاسته‌قینه خه‌باتكردن له پێناو خوا‌و، چاكسازى و نوێخوازى به قوربانیدان و ئازایه‌تیه و، ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ى كاره‌سات و ناخۆشیه‌كان و، خۆڕاگرتن له‌به‌رده‌م قسه و قسه لۆك و ئازاردانى نه‌فام و گه‌مژه و گێژانه، گه‌وره‌یى ڕاسته‌قینه خۆڕاگرتن له‌به‌رده‌م چه‌وسانه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دانى سته‌مكار و زاڵمانه، په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێ : له دواى هه‌ر پیاوێكى گه‌وره ژنێكى گه‌وره هه‌یه، به‌ڕاستى ئه‌م قسه‌یه ڕاسته چونكه ژن هانى پیاو ده‌دات و كاره ئه‌سته‌م و كۆسپه‌كانى له‌به‌ر ده‌م سوك ده‌كات و له هه‌مو بارێكه‌وه هێمنى ده‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌كرێ و ڕاسته بڵێین هه‌ر پیاوێكى فاشیل و سه‌رنه‌كه‌وتو ژنێكى له دواوه‌یه... ژنێكى نه‌فام و نه‌زان، یان ژنێكى خوێنده‌وارى به‌دڕه‌فتار، گه‌ر له كۆندا كاره‌سات و به‌ڵا به هۆى نه‌فامى ژن بوبێ، ئه‌وا ئێستا به هۆى ژنى خوێنده‌واره‌وه‌یه كه كه به‌لاڕێى زانستى وه‌رگرتوه، گه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌كانى دواكه‌وتو ژن خورافات و شتى وه‌هم و خه‌یاڵ له مێشكى چه‌سپى بو، ئه‌مڕۆ ژنى خوێنده‌وار له‌خۆبایى و نه‌فامیى ئاوێته‌ى بوه، توشى دڵه‌ڕاوكێ و مۆده‌و مۆده‌كارى جل و به‌رگ و ڕق و قینه هه‌ڵگرتن ده‌رهه‌ق به هه‌مو داب و نه‌ریته ڕه‌سه‌نه‌كانى ئیسلامى بوه، وه‌ك بڵێى ده‌یه‌وێ ببێته پارچه كانزایه‌ك له‌ناو ڕۆژئاوا بتوێته‌وه.
(2) ئه‌م فه‌رموده ڕاست (صحيح) ه له كوێ كه پێغه‌مبه‌ر به ره‌ئی خێزانه‌كه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رموده هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی كه هیچ راستىیه‌كی نىیه وه‌ك (شاورهن و خالفوهن) واته: پرس و ڕا به ژنان بكه‌ن به‌ڵام به قسه‌یان مه‌كه‌ن. ( ئه‌وه قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر نى یه).
هه‌روه‌ها (طاعة المرأة ندامة) واته: به قسه كردن و به فه‌رمان كردنی ژن په‌شیمانى یه. هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها فه‌رموده‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی تر كه پێغه‌مبه‌ر نه‌یفه‌رموه. به‌ڵكو به زمانی پێغه‌مبه‌ر گوتراوه كه دوژمنانی ئیسلام كردویانه وه‌سیله‌یه‌ك تا ئافره‌ت هان بده‌ن دژی دینه‌كه‌ی بوه‌ستێ!
(3)ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی تری ژیانی ئافره‌تێكی صه‌حابى یه تێكۆشه‌ر و موجاهیده‌كانه باسی ده‌كه‌ین تا وه‌كو ببێته په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئافره‌تی سه‌ركرده‌كانمان: ئه‌سمای كچی ئه‌بوبه‌كر یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه مسوڵمان بو، باوكی له میانه‌ی كۆچ كردنی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به نهێنی بۆ مه‌دینه بۆ مه‌ترسی ترین كاری هه‌ڵبژارد، ئه‌سماء رۆڵێكی گرنگی تێدا بینی كه‌وا خواردن و ئاوی بۆ پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌برد له كاتی خۆ شاردنه‌وه‌یان له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا، نهێنی هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌ی قوره‌یشىیه‌كانی بۆ ده‌هێنان كه لێیان ده‌گه‌ڕان به نیازی كوشتن‌یان.
جارێك ئه‌و سه‌ركردانه پاش ده‌رچونی باوكی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر له مه‌ككه هاتن پرسیاریان لێ كرد ده‌رباره‌ی باوكی، گوتی: نازانم! جا ئه‌بوجه‌هل زله‌یه‌كی لێ دا كه گواره‌كه‌ی له گوێ كه‌وت، ئه‌سماء له‌سه‌ر ئه‌م ئازاره له پێناوی خوادا ئارامی گرت...
به راستی مێژو هه‌ڵوێسته ترسناكه‌كه‌ی تۆمار كردوه كه له ژیانی دایكان نمونه‌ی نى یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك عبدالله ی كوڕی كه ده‌كاته عبدالله ی كوڕی زبێر هاته لای له میانه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی له دژی ئه‌مه‌ویه‌كان له حجاز ئه‌وانه‌ی كه حه‌جاج به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه ناردی بۆ جه‌نگ كردنی، جا چوه لای ئه‌سمای دایكی پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نگره‌كانی دوای جه‌نگێكی تاڵ و درێژ خایه‌ن وازیان لێ هێنا بو راوێژی به دایكی كرد و پێی گوت: ئه‌ی
دایه‌گیان : خه‌ڵك ریسوایان كردم ته‌نانه‌ت كوڕ و ئه‌هله‌كه‌شم، چه‌ند كه‌سانێكی كه‌مم له‌گه‌ڵ ماوه كه ئه‌وانیش توانای یه‌ك كاتژمێر به‌رگرىیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له دنیادا هه‌یه گه‌ر بمه‌وێ ئه‌مه‌ویه‌كان ده‌مده‌نێ تۆ رات چى یه؟
ئه‌سمای دایكی گوتی: به خوا كوڕه‌كه‌م تۆ خۆت باشتر ده‌زانی، گه‌ر ده‌زانی تۆ له‌سه‌ر حه‌قی وه بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌یت، ئه‌وا به‌رده‌وام به، هاوڕێكانیشت له‌سه‌ری كوژراون،… گه‌ر تۆش دنیا ویستی، ئه‌وا تۆ خراپترین به‌نده‌ی! خۆت به هیلاك بردوه، ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵتن به هیڵاكت داون! گه‌ر گوتت له‌سه‌ر حه‌ق بوم، ئه‌مه‌یان نه كرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه وه نه ئه‌هلی دینه! له دنیا چه‌ندت ماوه بژی؟! كوشتن باشتره، به خوا به شمشێر لێت بدرێ له حاڵه‌تی سه‌ربه‌رزی و به غیره‌تی به ڵامه‌وه باشتره له لێدانی قامچی له حاڵه‌تی زه‌بونی دا.
گوتی ده‌ترسم كه منیان كوشت له‌شم بشێوێنن و ئه‌تكم بكه‌ن !
دایكی گوتی: كوڕه‌كه‌م! مه‌ڕ كه سه‌ربڕا به كه‌وڵ كردنی زیانی پێ ناگات!
جا عبد الله چو بۆ جه‌نگ و جه‌نگی كرد تاوه‌كو كوژرا وه پاش چه‌ند رۆژێك دایكیشی مرد.
دایك ده‌بێت ئاواهی بێت!
ئه‌مه ده‌ڵێم له كاتێكدا كه ده‌زانم عبدالله ی كوڕی زوبیر ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ بۆ جه‌نگ كردنی له دژی به‌نی ئومه‌یه ئیجتیهادی كردبو، وه پاداشتی موجته‌هیدی بۆ هه‌یه. به‌ڵام ئایا له‌مه‌دا پێكاویه‌تی؟ گومان نابه‌م: والله أعلم.
نوسه‌ر ده‌ڵێ بڕوانه ته‌حقیقه‌كه‌م له‌سه‌ر كتێبی (العواصم من القواصم) كه كتێبێكه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه له هه‌مو ماڵێكی مسوڵمان هه‌بێت كه به درۆ خه‌ره‌وه‌ى ئه‌و درۆیانه‌یه كه ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان گوتراوه!