پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی: ((دينار أنفقته في سبيل الله، ودينار أنفقته في رقبة، ودينار تصدقت به على مسكين، ودينار أنفقته على أهلك، أعظمها أجراً الذي أنفقته على أهلك!!)). رواه مسلم واته: دینارێك له پێناو خوا ببه‌خشی، دینارێك ببه‌خشی بۆ رزگار كردنی به‌نده‌یه‌ك، دینارێك ببه‌خشی به هه‌ژارێك، دینارێك ببه‌خشی و سه‌رفی بكه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی له هه‌مویان پاداشته‌كه‌ی گه‌وره‌تره ئه‌وه‌یه، كه بۆ خێزانه‌كه‌ت ده‌به‌خشی.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((إذا أنفق الرجل على أهله نفقة، وهو يحتسبها كانت له صدقة)). رواه البخاري ومسلم والترمذي والنسائي. واته: گه‌ر پیاو شتێك ببه‌خشێ و بۆ خێزانه‌كه‌ی خه‌رج بكات و بزانێ له‌سه‌ری پاداشت وه‌رده‌گرێ، ئه‌وا بۆی به خێر و چاكه و سه‌ده‌قه ده‌نوسرێ.
هه‌روا ده‌فه‌رموێ: ((ما أطعمت نفسك فهو لك صدقة، وما أطعمت ولدك فهو لك صدقة، وما أطعمت زوجتك فهو لك صدقة)). رواه أحمد في المسند حديث صحيح واته: هه‌ر خواردنێك ده‌رخواردی خۆت بده‌ی، بۆت به خێر و چاكه ده‌نوسرێ، ههرخواردنێك ده‌رخواردی منداڵه‌كه‌ت بده‌ی، بۆت به خێر و چاكه ده‌نوسرێ، هه‌ر خواردنێك ده‌رخواردی خێزانه‌كه‌ت ده‌ده‌ی، بۆت به خێر و چاكه ده‌نوسرێ. [له‌م فه‌رمودانه‌دا بۆمان به‌ده‌رده‌كه‌وێ كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چه‌ند بایه‌خ و گرنگی داوه به چاك به خێو كردنی ماڵ و منداڵ و خێزان كه به هۆیانه‌وه پاداشتی خوای پێ وه‌رده‌گیرێ، نه‌ك رژدی و ره‌زیلی بكرێ بۆ ماڵ و منداڵ و منه‌تیان له‌سه‌ر بكرێ. (وه‌رگێڕ)]