خوای گه‌وره له مه‌دح كردنی عه‌بده‌كانیدا ده‌فه‌رموێ:{وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا} الفرقان:67 واته: ئه‌وانه‌شن كه له‌كاتى ماڵ به‌خشینا، نه یه‌كجارى ده‌ست بڵاون، نه ته‌واویش ده‌ست قوچاون، هه‌ر له‌و ناوه‌نده ماون.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی: ((كفى بالمرء إثماً أن يضيع من يقوت!)). رواه مسلم واته: مرۆڤ ئه‌وه‌نده گوناهه‌ى به‌سه، كه قوتى ئه‌وانه نه‌دات، كه له‌سه‌ریه‌تى بیانژێنێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((إن الله سائل كل راع عما استرعاه، أحفظ ذلك أم ضيع، حتى يسأل الرجل عن أهل بيته)). رواه ابن حبان في صحيحه واته: خوای گه‌وره له هه‌مو لێپرسراوێك ده‌پرسێته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی كار ده‌كه‌ن، كه ئایا مافی ئه‌وانی پاراستوه، یان مافه‌كانی خواردوه و به فیرِۆی داوه، ته‌نانه‌ت پیاو ده‌رباره‌ی خێزانه‌كه‌ی لێی ده‌پرسرێته‌وه، ئایا چۆنی په‌روه‌رده كردوه و به‌خێوی كردوه؟.