پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((من عال جاريتين حتى تبلغا جا‌ء يوم القيامة أنا وهو -وضم أصابعه-)). رواه مسلم، واته: هه‌ر كه‌سێك دو كچ به‌خێو بكات، تا ده‌گه‌نه حه‌ددی بلوغ، واته: ته‌مه‌نی (15) ساڵی، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له رۆژی قیامه‌ت دێت، من و ئه‌و ئاوه‌ها پێكه‌وه‌ین -پێغه‌مبه‌ر په‌نجه‌كانی ده‌ستی پێكه‌وه نوساند-.(*)
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((من عال جاريتين دخلت أنا وهو في الجنة كهاتين -وأشار بأصبعيه السبابة والتي تليها-)). رواه أبن حبان والترمذي (حديث صحيح) واته: هه‌ركه‌سێك دو كچ به خێو بكات، ئه‌وا من و ئه‌و له به‌هه‌شت وه‌ك ئه‌و دو په‌نجه واین -پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی بۆ په‌نجه‌ی شایه‌تمان و ئه‌وی ته‌نیشتی كرد-.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((من عال ابنتين أو ثلاثة أو أختين أو ثلاثة حتى يسن أو يموت عنهن، كنت أنا وهو في الجنة كهاتين -وأشار بأصبعين السبابة والتي تليها-)). واته: هه‌ر كه‌سێك دو یان سێ كچ، یان دو یان سێ خوشك به‌خێو بكات، تا ته‌مه‌نیان گه‌وره ده‌بێ، یان له لایان ده‌مرێ، ئه‌وا من و ئه‌و له به‌هه‌شت دا، وه‌ك ئه‌و دو په‌نجه واین-ئاماژه‌ی بۆ په‌نجه‌ی شایه‌تمان و ته‌نیشتی كرد.
==========================
(*) ئه‌م مژده‌یه گه‌وره‌یه تایبه‌ته به كچ نه‌ك كورِ، كه‌واته با دایك و باوكان به‌بونى كچ دڵخۆش بن، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه دڵته‌نگ بن. خوایه به‌هۆى دینه‌كه‌ته‌وه شاره‌زامان بكه.