خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ] يس:12. واته: هه‌ر كارێكى به زیندویى كردویانه و شوێنه‌واریان، گش ده‌نوسین.
خـوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ] التحريم:6، واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و خێزان و مناڵتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه سوته‌مه‌نى یه‌كه‌ی خه‌ڵك و به‌رده، چه‌ند فریشته‌یه‌كی توند و تیژ و توڕه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاگره ده‌كه‌ن و، سه‌رپێچی خوا ناكه‌ن له‌و كارانه‌ی پێیان ده‌سپێردرێ.
پاراستنی ژن و منداڵ له‌م ئاگره بریتىیه له په‌روه‌رده كردن و فێركردنێكی ئیسلامی، ئه‌وه‌ی كه خوا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیان پێ داوه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا] الفرقان:، واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان له خێزانه‌كانمان و وه‌چه‌كانمان رۆشنایی چاومان پێ ببه‌خشه و بمان كه به پێشه‌وا بۆ له خوا ترسان.
له راستیدا بڕوادارانی هۆشیار و هۆشمه‌ند، وه‌ك ئایه‌ته‌كه ئاماژه‌ی پێ كرد، سورن له‌سه‌ر صالح بون و چاك بونی منداڵه‌كانیان، تا ببنه مایه‌ی رۆشنایی و بینایی چاویان و، ببنه زه‌خیره بۆ ژیان و مردنیان. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه په‌روه‌رده‌ی كوڕ و كچه‌كانیان فه‌رامۆش كردوه چه‌ند ماڵ وێران و چاره‌ڕه‌شن.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((إذا مات ابن آدم انقطع من عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعوا له)). رواه مسلم، واته: گه‌ر ئاده‌میزاد مرد له كرده‌وه‌كانی داده‌بڕێ و په‌یوه‌ندی ده‌پچڕێ، ته‌نها له سێ شت نه‌بێ: خێرێكی به‌رده‌وامی هه‌بێ، وه‌ك مزگه‌وت دروست كردن یان پرۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه یان پاره (وه‌قف) كردن بۆ موجاهیدان. یان زانیارىیه‌ك بڵاو بكاته‌وه خه‌ڵك سودی لێ وه‌رگرن، هه‌روه‌ها كوڕێكی مسوڵمان و صالحی هه‌بێ دوعای خێری بۆ بكات.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((إن الرجل لترفع درجته في الجنة فيقول: أني لي هذا؟ فيقال باستغفار ولدك لك! أما أبوك فلو كان أقر بالتوحيد، فصمت وتصدقت عنه، نفعه ذلك)). رواه أحمد في المسند. واته: له به‌هه‌شت پیاوی وا هه‌یه پله‌یه‌كی به‌رزی ده‌درێتێ، ئه‌ویش ده‌ڵێ: من ئه‌م شوێنه پله به‌رزه‌م بۆ هه‌یه؟ جا پێی ده‌ڵێن: ئه‌م پله به‌رزه به هۆی داوای لێ‌خۆش بونی كوڕه‌كه‌ته بۆ تۆ! به‌ڵام گه‌ر باوكت یه‌كخواپه‌رست بوایه و تۆش له‌جیاتى ئه‌و بهرۆژوبای و خێر و چاكه‌ت بۆ كردبا، ئه‌وا ئه‌و خێر و چاكه‌یه سودی بۆى هه‌بو.
ئایه‌ته پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، كه باس كران، ئه‌وه به ده‌رده‌خه‌ن، كه كارێكی چه‌ند گرنگ و كاریگه‌ره دایكان و باوكان گرنگی به په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان بده‌ن، به هۆی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌وه پاداشتی زۆر به ده‌ست ده‌هێنن له ژیان و مردن دا.
په‌روه‌رده‌كردن هونه‌رێكی گرنگ و ترسناكه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه، ته‌نها خۆشه‌ویستی و سۆزی دایكایه‌تی و باوكایه‌تی نابێته ته‌واومه‌ندی په‌روه‌رده، چونكه به‌هۆی هه‌ڵه و فه‌رامۆش كردنی په‌روه‌رده‌وه، خێزان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات. زۆر كه‌س وا گومان ده‌به‌ن، كه په‌روه‌رده كردن ته‌نها به ته‌مبێ كردن و سه‌رزه‌نشت كردن و لێدان ته‌واو ده‌بێت، كه له راستیدا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر كه‌سێ ده‌یه‌وێ رۆشنبیریی په‌روه‌رده‌ی مناڵی زیاد ببێ، با له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند په‌رتوكێك بخوێنێته‌وه، وه‌ك:
(كيف أربي طفلي)، (نقائص الأطفال و طريقة إصلاحها)، (التربية الجنسية على المكشوف)، (أطفالنا ضحايانا) و، لێدوان له‌سه‌ر كتێبى (الفقه الكبد في تربية الولد) و (عبقرية الإسلام في التربية).