چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى هه‌شته‌م:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « اشْتَرَى رَجُلٌ مِنْ رَجُلٍ عَقَارًا لَهُ فَوَجَدَ الرَّجُلُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ فِى عَقَارِهِ جَرَّةً فِيهَا ذَهَبٌ فَقَالَ لَهُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ خُذْ ذَهَبَكَ مِنِّى إِنَّمَا اشْتَرَيْتُ مِنْكَ الأَرْضَ وَلَمْ أَبْتَعْ مِنْكَ الذَّهَبَ. فَقَالَ الَّذِى شَرَى الأَرْضَ إِنَّمَا بِعْتُكَ الأَرْضَ وَمَا فِيهَا قَالَ: فَتَحَاكَمَا إِلَى رَجُلٍ فَقَالَ الَّذِى تَحَاكَمَا إِلَيْهِ أَلَكُمَا وَلَدٌ فَقَالَ أَحَدُهُمَا لِى غُلاَمٌ وَقَالَ الآخَرُ لِى جَارِيَةٌ. قَالَ أَنْكِحُوا الْغُلاَمَ الْجَارِيَةَ وَأَنْفِقُوا عَلَى أَنْفُسِكُمَا مِنْهُ وَتَصَدَّقَا » أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3472)، ومُسْلِمٌ (4472) . واته: هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: پیاوێك خانوویه‌ك یان (زه‌وى) له‌پیاوێكى تر كڕى، ئه‌و پیاوه‌ى كه زه‌ویه‌كه‌ى كڕیبوو گۆزه‌یه‌ك (كوپه) ئاڵتونى له زه‌وییه كه‌دا دۆزییه‌وه، ئینجا ئه‌و پیاوه‌ى كه زه‌وییه‌كه‌ى كڕیبوو به پیاوه فرۆشیاره‌كه‌ى ووت: ئاڵتوونه‌كه‌ت ببه‌وه له‌لاى من، چونكه من زه‌ویم له تۆ كڕیوه نه‌ك ئاڵتوون، پیاوه فرۆشیاره‌كه‌ش ووتى: من زه‌ویه‌كه‌و ئه‌وه‌ى كه‌تێیدایه به‌تۆم فرۆشتووه، پاشان هاتن بۆلاى پیاوێك بۆئه‌وه‌ى كه چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزێته‌وه، پیاوه دادوه‌ره‌كه ووتى: ئایا منداڵتان هه‌یه؟ یه‌كێكیان ووتى: من كوڕێكم هه‌یه، ئه‌وه‌ى تریشیان ووتى: منیش كچێكم هه‌یه، ئینجا پیاوه دادوه‌ره‌كه ووتى: كه‌واته تۆ كچكه بده به كوڕه‌كه‌و ئه‌و ماڵه‌ش خه‌رج بكه‌ن بۆیان، وه خێریشى لێبكه‌ن.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) پێویسته ئه‌مانه‌ت و سپارده بگێڕدرێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: [إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا] واته: به‌ڕاستى خواى گه‌وره فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه ئه‌مانه‌ت و سپارده‌كان بگێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
(2) قه‌ناعه‌ت و ڕ‌ازى بوون ماڵ و سه‌روه‌تێكه بێكۆتاییه، وه به‌خێرو به‌ره‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.
(3) هه‌ركه‌سێك به‌و به‌شه ڕ‌ازى بێت كه خواى په‌روه‌ردگار پێى به‌خشیوه ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ند ترین كه‌سه، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (وَارْضَ بِمَا قَسَمَ اللَّهُ لَكَ تَكُنْ أَغْنَى النَّاسِ) حَسَن: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن (2305)، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (100) . واته: وه ڕازیبه به‌و به‌شه‌ى كه په‌روه‌ردگار بۆى داناوى ده‌بیت به ده‌وڵه‌مه‌ند ترین خه‌ڵك، وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌و كه‌سه نییه كه ماڵ و سه‌روه‌تى زۆرى هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌وكه‌سه‌یه كه ده‌روونى ده‌وڵه‌مه‌ند بێت.
(4) ڕزق و ڕۆزى دابه‌شكراوه، هه‌رده‌بێت پێت بگات له‌كات و شوێنى خۆیدا، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( لَوْ أّنَّ اِبْن آدَم هَرَبَ مِنْ رِزْقه كَمَا يَهْرُب مِنْ الْمَوْت لأَدْرَكَهُ رِزْقه كَمَا يُدْرِكهُ الْمَوْت) صَحِيح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5240)،وَفِي سِلسِلة الأحادِيِث الصَحِيحَة (952) . واته: ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد ڕابكات له‌ڕزق و ڕۆزییه‌كه‌ى هه‌روه‌ك چۆن له‌مردن ڕاده‌كات، ئه‌وا بێگومان ڕزق و ڕۆزییه‌كه‌ى ده‌یگرێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن مردن ده‌یگرێته‌وه.
(5) پێویسته موسڵمان ڕ‌ازى بێت به حه‌ڵاڵ، وه دوربكه‌وێته‌وه له حه‌رام و هۆكارى خراپ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ڕزق و ڕۆزى، چونكه به‌ڕاستى ته‌نها كرده‌وه‌ى چاك وباش هۆكاره بۆ به‌خته‌وه‌رى دونیا‌و دواڕۆژ.