چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى ده‌یه‌م:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ(رضي الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ(صلى الله عليه وسلم) قَالَ «بَيْنَا رَجُلٌ بِفَلاَةٍ مِنَ الأَرْضِ فَسَمِعَ صَوْتًا فِى سَحَابَةٍ اسْقِ حَدِيقَةَ فُلاَنٍ فَتَنَحَّى ذَلِكَ السَّحَابُ فَأَفْرَغَ مَاءَهُ فِى حَرَّةٍ فَإِذَا شَرْجَةٌ مِنْ تِلْكَ الشِّرَاجِ قَدِ اسْتَوْعَبَتْ ذَلِكَ الْمَاءَ كُلَّهُ فَتَتَبَّعَ الْمَاءَ فَإِذَا رَجُلٌ قَائِمٌ فِى حَدِيقَتِهِ يُحَوِّلُ الْمَاءَ بِمِسْحَاتِهِ فَقَالَ لَهُ يَا عَبْدَ اللَّهِ مَا اسْمُكَ قَالَ فُلاَنٌ لِلاِسْمِ الَّذِى سَمِعَ فِى السَّحَابَةِ فَقَالَ لَهُ يَاعَبْدَ اللَّهِ لِمَ تَسْأَلُنِى عَنِ اسْمِى فَقَالَ إِنِّى سَمِعْتُ صَوْتًافِى السَّحَابِ الَّذِى هَذَا مَاؤُهُ يَقُولُ اسْقِ حَدِيقَةَ فُلاَنٍ لاِسْمِكَ فَمَا تَصْنَعُ فِيهَا قَالَ أَمَّا إِذَا قُلْتَ هَذَا فَإِنِّى أَنْظُرُ إِلَى مَا يَخْرُجُ مِنْهَا فَأَتَصَدَّقُ بِثُلُثِهِ وَآكُلُ أَنَا وَعِيَالِى ثُلُثًا وَأَرُدُّ فِيهَا ثُلُثَهُ» أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7398) .واته: هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: له‌كاتێكدا پیاوێك له‌ده‌شتێكدا (بیابانێكدا) بوو، گوێى له ده‌نگێك بوو به هه‌ورێكى ده‌ووت: باخ و بێستانى فڵانه‌كه‌س ئاو بده، ئینجا هه‌وره‌كه‌ش ئاوه‌كه‌ى كرد به‌سه‌ر زه‌وییه‌كى به‌رده‌ڵانى ڕه‌شدا (زه‌ویه‌كه پڕبوو له‌به‌رد)، سه‌یرى كرد ئاوه‌كه هه‌مووى به جۆگه‌له‌یه‌كدا ڕۆیشت، وه پیاوێك به‌پێوه وه‌ستابوو له ناو باخ وبێستانه‌كه‌یدا به‌بێڵه‌كه‌یه‌وه ئاو دێرى ده‌كات، ئه‌میش به پیاوه باخه‌وانه‌كه‌ى ووت: ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ناوت چییه؟ پیاوه باخه‌وانه‌كه‌ش ووتى: فڵان (ناوى خۆى پێ ووت)، هه‌ر ئه‌و ناوه بوو كه گوێى لێ بوو له هه‌وره‌كه بیستى، پیاوه باخه‌وانه‌كه پێى ووت: ئه‌ى به‌نده‌ى خوا بۆ له ناوى من ده‌پرسى؟ ئه‌میش ووتى: چونكه گوێم له ده‌نگێك بوو له هه‌وره‌وه ده‌یووت: ئه‌مه ئاوه‌كه‌یه‌تى ئاوى باخ و بێستانى فڵانه‌كه‌س ئاو بده، وه ناوى تۆى هێنا! پیاوه‌كه‌ش به باخه‌وانه‌كه‌ى ووت: ئایا تۆ چى له به‌رو بوم وحاصڵاتى ئه‌م باخ و بێستانه ده‌كه‌یت؟ پیاوه باخه‌وانه‌كه‌ش ووتى: من چاوه‌ڕێى به‌رو بوم و حاصڵاتى ئه‌م باخ و بێستانه ده‌كه‌م ئینجا هه‌ركات پێگه‌یشت، ئه‌وا (سێ یه‌كى) لێده‌كه‌م به‌خێرو ێه‌ده‌قه (بۆ فه‌قیرو هه‌ژاران)، وه (سێ یه‌كی) له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵه‌كه‌مدا ده‌یخۆین، وه (سێ یه‌كی) بۆ بنه‌تۆو ده‌هێڵمه‌وه.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) خواى گه‌وره چه‌ند مه‌لائیكه‌یه‌كى تایبه‌ت كردووه به هه‌ورو باران بۆ ئاودانى باخ و بێستان و كشتو‌كاڵى ئه‌وكه‌سانه‌ى كه خێر‌و صه‌ده‌قه ده‌ده‌ن به هه‌ژاران و لێقه‌وماوان.
(2) یه‌كێك له ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ناوى خێر‌و صه‌ده‌قه‌یه (وَمَنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الْصَّدَقَةِ، دُعِي مِنْ بَابِ الْصَّدَقَةِ) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (1897)، ومُسْلِمٌ (2368) .واته: هه‌ر كه‌سێك كه خێروچاكه بكات، ئه‌وا له ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانى به‌هه‌شته‌وه بانگ ده‌كرێت بۆ ناو به هه‌شت كه‌ناوى ئه‌و ده‌رگایه (الْصَّدَقَة)یه
(3) مه‌لائیكه‌ته‌كان دواى لێ‌خۆش بوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له به‌ر خاترى په‌روه‌ردگار ده‌به‌خشن، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبحُ الْعِبادُ فيهِ إِلاَّ مَلَكَانِ يَنْزِلاَنِ فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفاً وَيَقُولُ الآخَرُ: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفاً) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (1442)، ومُسْلِمٌ (2333) . واته: هیچ ڕۆژێك نییه كه به‌نده‌كان ڕۆژى تێدابكه‌نه‌وه ئیللا دوو مه‌لائیكه دێنه خوار یه‌كێكیان ده‌ڵێت: ئه‌ى خوایه ببه‌خشه به‌و كه‌سه‌ى كه ده‌به‌خشێت له‌به‌ر خاترى تۆ(جێگاى ئه‌وه‌شى بۆ پڕ بكه‌ره‌وه كه‌به‌خشیوێتى) وه مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ى تریان ده‌ڵێت: ئه‌ى خوایه ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستى گرتۆته‌وه‌و نابه‌خشێت ماڵه‌كه‌ى لێ بگره‌وه‌و له‌ناوى ببه.
(4) هه‌ر كه‌سێك له پێناوى خواى په‌روه‌ردگاردا ببه‌خشێت، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار جێگه‌ى به‌خشینه‌كه‌ى بۆ پڕده‌كاته‌وه به‌زیاده‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: خواى په‌روه‌ردگار له فه‌رمووده‌ى قودسیدا فه‌رموویه‌تى: (يَا ابْنَ آدَمَ أَنْفِقْ أُنْفِقْ عَلَيْكَ)أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (7419)، ومُسْلِمٌ (2305) . واته: ئه‌ى نه‌وه‌ى ئاده‌م ببخشه له‌وه‌ى كه پێت به‌خشراوه(له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه)، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ى ترت پێ ئه‌به‌خشم، ئه‌و كه‌سه‌ى لاى ده‌ستى چه‌پى پێی نه‌زانێت له كاتێكدا ئه‌م به‌ده‌ستى ڕاستى ئه‌به‌خشێت .
(5) به‌خشین له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره پارێزه‌ره له ئاگر، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(مَنْ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَتِرَ مِنَ النَّارِ وَلَوْ بِشِقَّ تَمْرَةٍ فَلْيَفْعَلْ) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (2344) . واته: هه‌ر كه‌س ئه‌توانێت خۆى په‌نابدات وه خۆى بپارێزێت له ئاگر ئه‌گه‌ر به‌نیو له‌ت خورمابوو با ئه‌نجامى بدات .
(6) به‌خشین له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشى، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (وَدَاوُوا مَرْضَاكُمْ بِالصَّدَقَة) صَحِيح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (3358) .واته: چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانتان بكه‌ن(لاشه‌ى، ده‌روونى) به به‌خشین و چاكه‌كارى( خواردن به‌خشین بێت به هه‌ژاران، یان پاره‌و سامان بێت بدرێت به هه‌ژاران و لێ قه‌وماوان) به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ژارن، به‌ڵام شاراوه‌ن و داوا له‌كه‌س ناكه‌ن (له‌ڕوویان نایات داوا له هیچ كه‌س بكه‌ن)
(7) به‌خشین له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره توڕه‌یى خوا لاده‌بات، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (صَدَقَةَ السِّرِّ تُطْفِيءُ غَضَبَ الرَّبِّ) صَحِيح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (3759) . به‌خشین وچاكه‌كارى به نهێنى تووڕه‌یى خوا لائه‌بات.
(8) موسڵمانى ژیر‌و دانا‌و تێگه‌یشتو ئه‌و كه‌سه‌یه كه یارمه‌تى هه‌ژارو لێقه‌وماوان بدات، وه مافى خێزانیشى بدات.
(9) یارمه‌تیدانى هه‌ژاران و لێقه‌وماوان هۆكاره بۆ زیاد بوونى ڕزق و ڕۆزى و فه‌ڕدارى.
(10) ئه‌گه‌ر ناوى كه‌سێكت نه‌زانى پێى بڵێى (عَبْد اللَّه)، واته: ئه‌ى به‌نده‌ى خوا.
(11) ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌واڵى ناوه‌كه‌تى پرسى دروسته پێى بڵێى بۆ له ناوى من ده‌پرسى؟ وه‌كو خاوه‌ن باخه‌كه كه به‌پیاوه‌كه‌ى ووت. بۆ له ناوى من ده‌پرسى؟
(12) دروسته گێڕانه‌وه‌ى هه‌واڵى كه‌سێك كه خواى په‌روه‌ردگار ڕێزى لێنابێت، ئه‌گه‌ر زانرا ئه‌و كه‌سه توشى فیتنه نابێت.
(13) دروسته گێرانه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌و قومانه‌ى پێش خۆمان، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته په‌ندو ئامۆژگارى بۆ ئێمه، چونكه به‌ڕاستى له چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كانیاندا په‌ندو ئامۆژگارى هه‌یه بۆ كه‌سانێ كه ژیر‌و هۆشمه‌ندن.