چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى سیانزه‌یه‌م:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ(رضي الله عنه) أَنَّ النَّبِىَّ(صلى الله عليه وسلم) قَالَ «نَزَلَ نَبِىٌّ مِنَ الأَنْبِيَاءِ تَحْتَ شَجَرَةٍ، فَلَدَغَتْهُ نَمْلَةٌ، فَأَمَرَ بِجِهَازِهِ فَأُخْرِجَ مِنْ تَحْتِهَا ثُمَّ أَمَرَ بِهَا فَأُحْرِقَتْ فَأَوْحَى اللَّهُ إِلَيْهِ، فَهَلاَّ نَمْلَةً وَاحِدَةً» (1). وَ عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ(رضي الله عنه) عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « أَنَّ نَمْلَةً قَرَصَتْ نَبِيًّا مِنَ الأَنْبِيَاءِ فَأَمَرَ بِقَرْيَةِ النَّمْلِ فَأُحْرِقَتْ فَأَوْحَى اللَّهُ إِلَيْهِ أَفِى أَنْ قَرَصَتْكَ نَمْلَةٌ أَهْلَكْتَ أُمَّةً مِنَ الأُمَمِ تُسَبِّحُ » (2)، واته: هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست أَبِى هُرَيْرَةَ(رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) هه‌وارى خست له‌بن دارێكدا، مێروله‌یه‌ك گه‌ستى (گازى لێگرت)، ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌كه (عليه السلام) فه‌رمانى كرد كه جل وجێگه‌و خواردنه‌كه‌یان هه‌ڵ بگرن له‌بن ئه‌و داره‌دا، پاشا فه‌رمانى كرد شاره مێروله‌كه‌یان سوتان، خواى په‌روه‌ردگار وه‌حى بۆنارد، ئه‌ى بۆچى ته‌نها یه‌ك مێروله‌ت نه سوتان (ئه‌و مێروله‌یه‌ى كه گازى لێگرتى)، وه له ڕیوایه‌تێكى تردا هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: مێروله‌یه‌ك گازى له پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ره‌كان گرت، ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌كه فه‌رمانى كرد كه شاره مێروله‌كه بسوتێنن، وه خواى په‌روه‌ردگار سروشى بۆنارد، ئایا مێروله‌یه‌ك گازى لێگرتى، به‌ڵام تۆ ئوممه‌تێك (گه‌لێك)كت له ناو برد كه ته‌سبیحات و ستایشى خوایان ده‌كرد .
*چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) له‌ئایینى ئوممه‌تانى پێش ئوممه‌تى ئیسلامدا دروست بووه كه مێروله بسوتێنرێت، به‌ڵام له‌شه‌رعى ئه‌م ئوممه‌ته‌دا دروست نییه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه كه سزاى مارو مێرو بدرێت به‌ئاگر، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: « إِنَّهُ لاَ يَنْبَغِى أَنْ يُعَذِّبَ بِالنَّارِ إِلاَّ رَبُّ النَّارِ »(3) واته: بۆ هیچ كه‌س دروست نییه كه سزاى خه‌ڵكى بدات به ئاگر جگه له خواى گه‌وره .
(2) كوشتنى مێروله قه‌ده‌غه‌كراوه، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (نَهَى عَنْ قَتْلِ أَرْبَعٍ مِنَ الدَّوَابِّ النَّمْلَةُ وَالنَّحْلَةُ وَالْهُدْهُدُ وَالصُّرَدُ) (4) واته: قه‌ده‌غه‌كراوه له كوشتنى چوار گیانه‌وه‌ر ئه‌وانیش: مێروله و هه‌نگ و په‌پووسڵێمانكه‌و واشه .
(3) مێروله ته‌سبیحات و ستایشى خواى گه‌وره ده‌كات .
(4) هه‌ندێك له‌زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر مێروله له‌ماڵدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌توانیت گاز يا نه‌وتى لێ نزیك بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادار ببێته‌وه وبڕوا، وه به ویستى خوا ده‌ڕوات، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ڕۆیشت وبێزارى ده‌كردى، ئه‌وا ده‌توانیت بیكوژیت نه‌ك بیسوتێنیت(5) .
==============================
(1) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (5798) ومُسْلِمٌ (5811) .
(2) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3319) ومُسْلِمٌ (5810) .
(3) صَحيح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (2425) .
(4) صَحيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد وَابن مَاجَه وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع(6968).
(5) شَرْح رِيَاض الصَّالِحِينَ، لِلشَّيْخِ الْعَلاَّمَة: مُحَمَّد بن صَالِح الْعُثَيمين (رَحِمَهُ اللَّه) .