بەهۆی كوشتی پشیلەیەكەوە چووە دۆزەخ
بەروار: 2010/06/04سەردارن: 2949نوسەر: ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى مامۆستا أبو بكر أحمد

چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكی هەژدەیەم:
عَنْ ابْنِ عُمَرَ(رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ (عُذِّبَتِ امْرَأَةٌ فِى هِرَّةٍ سَجَنَتْهَا حَتَّى مَاتَتْ فَدَخَلَتْ فِيهَا النَّارَ لاَهِىَ أَطْعَمَتْهَا وَلاَ سَقَتْهَا إِذْ حَبَسَتْهَا وَلاَ هِىَ تَرَكَتْهَا تَأْكُلُ مِنْ خَشَاشِ الأَرْضِ) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3482)، ومُسْلِمٌ (5813) . واته‌: هاوەڵی خۆشەویست عَبْد اللَّه بن عُمَر(رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا(صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ئافرەتێك سزا دەدرا لەسەر پشیلەیەك، بەندی كردبوو تاكو مرد، بەهۆی ئەو پشیلەیەوە چووە دۆزەخەوە، چونكە نە ئەوەبوو خۆراك‌و ئاوی بداتێ‌ كە بەندی كردبوو، نە ئەوەش بوو وازی لێ بهێنێت بۆخۆی پەلەوەری سەرزەوی بخوات.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا .
(1) دروستە ڕاگرتن‌و بەندكردنی پشیلە، بەو مەرجەی فەرامۆش نەكرێت لە خواردن‌و ئاو، وە پێویستە ئەو كەسەی كە ئاژەڵ بەخێو دەكات خواردن‌و ئاوی بۆ دابین بكات (بەتایبەتی ئەو ئاژەڵەی كە كوێرە‌و نوقستانی‌و ناتەواویی هەیە).
(2) هەركەسێك ئاژەڵێك ئازارو سزابدات لە دونیادا ئەوا لە دواڕۆژدا ئەو ئاژەڵە ئەوكەسە سزا دەداتەوە، پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی:(فَإِذَا امْرَأَةٌ تَخْدِشُهَا هِرَّةٌ قَالَ: مَا شَأْنُ هَذِهِ قَالُوا حَبَسَتْهَا حَتَّى مَاتَتْ جُوعًا )(أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (2364) ) واتە: پشیلەیەك چنگی لە ئافرەتێك دەداو لاشەی دەڕنی، ووتم: ئەم ئافرەتە بۆ وای لێدەكرێت؟ ووترا: لەبەر ئەوەی ئەو پشیلەیەی بەند كردبوو تاكو مرد، نە ئەوەبوو خۆراك‌و ئاوی بداتێ‌، نە ئەوەش بوو وازی لێ بهێنێت بۆ خۆی پەلەوەری سەرزەوی بخوات .
(3) هەبوون‌و بوونێتی ئاگری دۆزەخ، كە ئەمیش مەزهەبی ئەهلی سوننەو جەماعەیە .
(4) حەرامە كوشتنی ئاژەڵێك كە زیانی نەبێت .