ئه‌م ساڵیش رِه‌مه‌زان ماڵئاوایى لێ كردین ... به‌ڵام ؟!!
بەروار: 2010/09/19سەردارن: 3065نوسەر: هاوار عبدالله
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ] ( سورة آل عمران : 102 ) .
[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيرًا وَنِسَاء َاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ]. ( سورة النساء : 1 ) .
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ] ( سورة الأحزاب : 70 ـ 71 ) .
أَمَّا بَعْدُ ... فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَخَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ h وَشَرَّ الأُمُوْرِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ .
ئه‌وا ئه‌م ساڵیش مانگى رِه‌مه‌زان ماڵئاوایى لێ كردین ، به‌ڵێ ئه‌و مانگه‌ى كه باوكى هه‌ژاران و هه‌تیوان بوو ماڵئاوایى لێكردین ، چ رِۆژانێكى تاڵه رِۆژانى ماڵئاوایى كردن له یه‌كێك له خۆشه‌ویست ترین كه‌سه‌كانمان ، به‌رِاستى جێگاى خۆیه‌تى هه‌ریه‌ك له‌ئێمه له‌خۆى بپرسێ و بڵێ : ئه‌ى نه‌فسم حاڵت چۆن ئه‌بێ له‌پاش مانگى رِه‌مه‌زان ؟!
كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌راوردێك بكات له نێوان حاڵى خۆى له مانگى رِه‌مه‌زان و پاش مانگى رِه‌مه‌زان ، ئایا باشتره و به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو هه‌ڵئه‌نێین یان سستى و خاوبوونه‌وه له په‌ره‌ستنه‌كانمان مێشكمان داگیر ئه‌كا و ده‌سته‌كانمان كۆت و به‌ند ئه‌كات ؟
خه‌ڵكانێكى زۆر له رِه‌مه‌زاندا له نوێژ كردن و رِۆژوو گرتن بوون ، و ده‌سته‌كانیان واڵا بوو بۆ خێر و چاكه ، و چاوه‌كانیان له حه‌رام ده‌پاراست و هه‌موو جه‌سته و ناخیان خستبووه خزمه‌ت چاكه‌كارى ، به قورئان خوێندن و گوێ گرتن لێى ، گوێیه‌كانیان له تاوانه‌كانى رِابردوو پاك ئه‌كرده‌وه ، و به‌گه‌یاندنى صيله‌ى رِه‌حم دڵه‌كانیان ئارامى ده‌گرت ، به‌ڵام هه‌ر له گه‌ڵ ماڵئاوایى كردنى مانگى رِه‌مه‌زان ، و له گه‌ڵ به‌ره‌ڵابوونى جنۆكه و شه‌یتانه‌كان ئه‌مانیش جڵه‌وى ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ته‌كانى خۆیان به‌ره‌ڵاكرد ، چاوه‌كان بۆ ته‌ماشاكردنى حه‌رام و گوێیه‌كان بۆ بیستنى حه‌رام و قاچه‌كانیش له‌رِه‌مه‌زاندا له‌رِێگاى به‌ره‌و مزگه‌وت چوون ماندو ئه‌بوو ، كه‌چى له‌ئه‌مرِۆ به‌دواوه بۆ تاوانكارى و به‌دووى عه‌یبه‌ى خه‌ڵكى گه‌رِان !!! به چه‌ند رِۆژێكى كه‌م قورئانیان له‌یاد چوو !!! كچانیش گه‌رِانه‌وزه سه‌ر مكیاج كردن و جل و به‌رگ و پۆشاكى مۆده و ته‌سك و نیوه رِووتى ناشه‌رعى !!! گه‌رِانه‌وه سه‌ر رِێگاى گوێگرتن له گۆرانى و ته‌ماشاكردنى زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان !!! گه‌رِانه‌وه سه‌ر ته‌لیفۆن كردن و عه‌شقبازى و ده‌مه‌ته‌قێى ناشه‌رعى !!! به هه‌مان شێوه كورِانیش ، ئه‌مه جگه له گه‌رِان به دواى عه‌یبه‌ى خه‌ڵكى و رِوشاندنى سومعه‌تیان !!! به رِاستى مردنمان باشتره له‌م حاڵه .
مردویه‌كیشمان بمرێ هیچ نه‌بێ تاچه‌ند مانگێكیش له یادمان ناچێ و ماوه‌یه‌ك ته‌له‌فزیۆن ناكه‌ینه‌وه !!! كه‌چى به‌چه‌ن رِۆژێكى كه‌م فه‌زڵ و گه‌وره‌یى مانگى رِه‌مه‌زانمان له‌یاد ئه‌چێ !!! به رِاستى شه‌رمه‌زاریه له گه‌ڵ واڵابوونى جنۆكه و شه‌یتانه‌كان ئێمه‌ى مرۆڤیش بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر تاوان كردن خۆ ئێمه نه جنۆكه‌ین و نه شه‌یتان بگره زۆرێك له جنۆكه‌كان هه‌رده‌م به‌رده‌وامن له‌په‌ره‌ستن ، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى ئه‌مه رِه‌مه‌زانه و ئه‌وه شه‌عبان .
چه‌ن رِۆژێك پێش ئێستا دڵه‌كانمان پرِبوون له خواپه‌ره‌ستى ، ماڵه‌كانمان به‌ده‌نگى قورئان ئاوه‌دان ئه‌كرده‌وه به ئارامى و به چاوه‌رِوانى قبوڵ بوونى نزا‌و پارِانه‌وه‌كانمان به‌چاوى پرِ له فرمێسكه‌وه له په‌روه‌ردگار ده‌پارِاینه‌وه له گه‌ڵ قورئان دۆستى گیان به‌گیانى بوین ، فرمێسكه‌كانى په‌شیمانى بۆ تاوانه‌كانى رِابردوو له چاوه‌كانمان نه‌ده‌برِا ، له نوێژه‌كانماندا خشوعمان هه‌بوو ، تام و چێژى رِاسته‌قینه‌ى خواپه‌ره‌ستى له دڵه‌كانمان گه‌یشتبووه لوتكه .
به‌چه‌ن رِۆژێك به‌ر له ماڵئاوایى كردنى مانگى رِه‌مه‌زان ده‌سته‌كانمان واڵابوو بۆ خێر و چاكه نه له فه‌قیرى و هه‌ژارى ده‌ترساین و نه‌ش له برسێتى ده‌رگاكانى چاكه‌كارى واڵابوون ، تاكو گه‌یشته ئه‌و رِاده‌یه‌ى هه‌ر كه‌سێ له‌م مانگه‌دا بمردایه خۆزگه‌مان پێى ئه‌برد ، چونكه له مانگێكى پیرۆزدا دونیاى كاتى و بێ سوودى به‌جێهێشت ، ئاواته خواز بوین له‌م مانگه‌دا بمرین بۆ ئه‌وه‌ى به دڵێكى پاكه‌وه بگه‌ینه به‌رده‌م باره‌گاى په‌روه‌ردگارمان به‌م شێوزه‌یه‌ش رِۆژگار تێپه‌رِى و مانگى رِه‌مه‌زایش وه‌ك میوانێكى سه‌رپایى جارێكى تر ماڵئاوایى لێكردین .
پاشان چى ؟! پاشان زۆرێكمان گه‌رِاینه‌وه سه‌ر وازهێنان له نوێژ ، هه‌روه‌كو بڵێیت له خه‌تمه كردنه‌كانماندا ، له كاتى گوێ بیست بونمان بۆ قورئانى ناو نوێژه ته‌راویحه‌كانمان ، ئه‌وه‌مان به‌ر گوێ نه‌كه‌وتبێت كه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌موێت : [ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ] ( سورة المدثر : 43 ) ، یان ئه‌و ئایه‌ته‌ى كه فه‌رموویه‌تى : [ فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ] ( سورة الماعون : 5 ) !!!
به‌ڵێ هه‌روه‌ك بڵێیت ئه‌و ووتانه‌ى په‌روه‌ردگارمان به‌ر گوآ نه‌كه‌وتبێت ، و رِیبا خۆرانیش گه‌رِانه‌وه سه‌ر رِیبا خواردنى خۆیان كه‌چى خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ ] ( سورة البقرة 279) !!!!
عاشقانى گۆرانیش گوێكانیان واڵا كرد بۆ گۆرانى !!! و قورئانیان پشت گوێ خرا !!! چاوه‌كانیش سه‌رله‌نوێ كوێر بوونه‌وه ، له ناحه‌ق و حه‌رام زیاتر هیچى تر نابینن !!!! مزگه‌وته‌كان دیسانه‌وه چۆڵ و هۆڵ به‌زۆر سێ رِیز پرِ ئه‌بێته‌وه !!! ئه‌وه‌تا به‌چه‌ن رِۆژێكى كه‌م چێژى په‌ره‌ستنمان له یاد چوو !!! نه‌رِۆژوى دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه و نه نوێژى جه‌ماعه‌ت و .... هتد .
( سبحان الله ) كوا ئه‌و رِۆژانه‌ى به‌زمانى به‌رِۆژوو چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌كمان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت و به‌ده‌وام چاوه‌رِوانى چوونه خواره‌وه و ئاوا بوونى خۆر به‌رزبوونه‌وه‌ى بانگى مه‌غریبمان ده‌كرد ؟!!! و له په‌روه‌ردگارمان ده‌پارِاینه‌وه و به‌كوڵ ده‌گریاین ، كوا ئه‌و رِۆژانه چى به‌سه‌رهات ؟ خۆ هێشتا مانگێك به‌سه‌ر تێپه‌رِبوونى مانگى رِه‌مه‌زان تێ نه‌په‌رِیوه !!!!
با له خۆمان بپرسین ئاخۆ هۆكاره‌كه‌ى چى بێ ؟! چۆن وه‌ها به ئاسانى پشتمان له قورئان هه‌ڵكرد ؟!! و له‌نوێژى به‌یانیانیش ناپرسینه‌وه ؟!!! مزگه‌وته‌كانیش له‌ماڵى هه‌تیوێك ئه‌چێ كه‌س نه‌وێرێ سه‌رى پیا بكا !!! ماڵه‌كانیشمان ته‌نها له قه‌بر ئه‌چێ !! ئاخۆ هۆكاره‌كه‌ى چى بێ ؟!
دڵنیابه هۆكاره‌كه‌ى مردنى دڵه‌كانمانه ، به‌ڵام بۆچى هێنده زوو دڵه‌كانمان مرد ؟!
چونكه زۆرێكمان پێى وایه ته‌نها له‌مانگى رِه‌مه‌زان په‌ره‌ستنى په‌روه‌ردگار واجبه !!! گه‌روانه‌بێ بۆچى سستى و خاوبوونه‌وه باڵ ئه‌كێشێ به‌سه‌ر په‌ره‌ستنه‌كانماندا ؟ وه‌ك بڵێى په‌روه‌ردگار ته‌نها له رِه‌مه‌زاندا بونى هه‌بێ ( نعوذ بالله ) !!! به‌رِاستى له مردنى هه‌سته‌كانمان نه‌بێ هیچى تر نیه به داخه‌وه بۆ گۆرانى و زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان ئه‌گرین !!! كه‌چى بۆ ماڵئاوایى كردنى مانگى پیرۆزى رِه‌مه‌زان چاوه‌كانمان له كانیه‌ك ئه‌چێ سه‌دان ساڵه پرِ كرابێته‌وه .
بگره زۆرێكمان خۆشحاڵه به ماڵئاوایى كردنى مانگى رِه‌مه‌زان !! وه‌ك بڵێ ى بارێكى قورسى له كۆڵ بوبێته‌وه !!! حه‌ق وایه به خۆماندا بچینه‌وه و له خۆمان و له‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌مته‌رخه‌میانم كردوه بپرسین و بڵێین : ئایه خواى رِه‌مه‌زان خواى مانگه‌كانى تریش نیه ؟! كه‌وا له مانگه‌كانى تردا هێنده سست و كه‌م ته‌رخه‌مین ؟!! تۆ بڵێى كه‌سانێك هه‌بن وابیر بكه‌نه‌وه كه خواى رِه‌مه‌زان باڵاده‌ست و توندوتیژ بێ بۆیه به باشى ده‌یپه‌ره‌ستین ؟!!!! كه‌چى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى مانگه‌كانى تر بێ ده‌سه‌ڵات !!! و به‌به‌زیى یه به‌باشى نایپه‌ره‌ستین ( نعوذ بالله ) .
بێگومان وازهێنان له په‌ره‌ستنه‌كان له دواى رِه‌مه‌زان هیچ كه‌متر نیه له‌و جۆره بیركردنه‌وه‌ى سه‌ره‌وه با به‌و شیوه‌یه‌ش بیر نه‌كه‌نه‌وه خۆ هیچ نه‌بێ كرده‌وه‌كانیان ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌سه‌لمێنێ ، چونكه هه‌موو مانگه‌كان هى یه‌ك په‌روه‌ردگارن و یه‌ك خاوه‌ن و دروستكه‌ریان هه‌یه ، بۆیه به‌ره‌ستنى ئه‌و یه‌ك په‌روه‌ردگاره پێویسته به‌یه‌ك شێوه بێ نه‌وه‌ك له‌رِه‌مه‌زان و شوال نوێژ بكه‌ین و له‌مانگه‌كانى تر پشوو به خۆمان بده‌ین !!!! به‌واتایه‌كى تر له هه‌موو مانگه‌كانى ساڵدا په‌ره‌ستنى په‌روه‌ردگار واجبه له‌سه‌ر هه‌موومان به‌بێ گوێدانه ناوى مانگه‌كان و فه‌زڵ و گه‌وره‌ییان .
هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردوه خه‌ڵكى له‌پاش رِه‌مه‌زان ببنه دوو كۆمه‌ڵه‌وه كۆمه‌ڵێكى سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵێكى دۆرِاو ، خۆزگه ئه‌مزانى ئێمه له‌كام كۆمه‌ڵه‌ین سه‌ركه‌وتوان یان دۆرِاوه‌كان ، خۆزگه ده‌مزانى كێ له كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ركه‌وتوانه تا پیرۆزباى لێ بكه‌م ، وكآ له كۆمه‌له‌ى دۆرِاوه‌كانه تا سه‌رخۆشى لێ بكه‌م ، هه‌رچه‌نده مانگى رِه‌مه‌زان ماڵئاوایى له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه كردووه .
به‌ڵام ماڵئاوایى كردنه‌كه‌ى له سه‌ركه‌وتوان تام و چێژێكى تاڵى هه‌یه ، چونكه له‌م مانگه‌دا چێژیان له په‌ره‌ستنى رِاسته‌قینه وه‌رگرت شه‌وگار و رِۆژگارێكى خۆشیان به‌سه‌ر برد به په‌ره‌ستن ، شه‌ویان به سه‌ر ده‌برد و به پارِانه‌وه به‌ربانگیان ده‌كرده‌وه ، بۆیه به ماڵئاوایى كردنى هه‌ستیان به ئازارێكى توند كرد كه له ناخیاندا ده‌یانهه‌ژێنێ ، چۆن وا نه‌بێ له كاتێكدا له مانگى رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یى و خێر و چاكه دوور ده‌كه‌ونه‌وه ، كێ ئه‌ڵێ ساڵى داهاتو پێی شاد ئه‌بنه‌وه ؟
به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ى دۆرِاوه‌كان خۆش حاڵن !!! چونكه مانگى رِه‌مه‌زان به‌لایانه‌وه قورس بوو ، ئه‌مان ته‌نها به‌بێ ئارامى چاوه‌رِوانى جه‌ژن ئه‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌رِاستى ته‌نها سیفه‌تى مناڵانه نه‌ك موسڵمانێكى ژیرى خاوه‌ن هزر .
بۆیه حه‌ق وایه به‌كوڵ بگرین بۆ ئه‌م ماڵئاوایى كردنه .
چۆن نه‌گرین له كاتێكدا نازانین رِۆژوه‌كانمان به‌پاكى و بێ كه‌م و كورِى لێمان قبوڵ ئه‌كرێ یان به رِومانه‌وه ئه‌درێته‌وه .
له دوایى ئه‌م ماڵئاوایى كردنه چۆن بتوانین پێبكه‌نین له كاتێكدا نازانین ساڵێكى تر له گه‌ڵیا شاد ئه بینه‌وه یان مردن زوتر خۆیمان پێ ئاشنا ئه‌كات ؟!!!
رِه‌مه‌زان به‌رِێوه‌یه بێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت مردنیش به‌رِێوه‌یه .
به‌ڵام پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه كێ له ئێمه هه‌ستى به‌م كه‌م و كورِیانه كردووه ؟ كێ له ئێمه برِیارى داوه مانگه‌كانى تریش ناویان بنێ رِه‌مه‌زان ، و چۆن له رِه‌مه‌زان سه‌رقاڵى په‌ره‌ستن بوو ئه‌وا به په‌ره‌ستنى له چه‌شنى رِه‌مه‌زان مانگه كانى تریش برِازێنێته‌وه ؟
ئه‌وه‌ى پێمان گه‌یشتوه پێشین ( السلف ) 6 مانگ له خوا پاراونه‌ته‌وه تا رِۆژووه‌كانیان قبوڵ بكات و لێیان وه‌ربگركێ كه‌چى ئێمه ناتوانین ته‌نها یه‌ك هه‌فته بپارِێینه‌وه به‌ڵكو هه‌ر له یه‌كه‌م رِۆژى جه‌ژنه‌وه مانگى رِه‌مه‌زانمان له بیر ئه‌چێ ، هه‌ر له گه‌ڵ ته‌واوبوونى رِه‌مه‌زان وه‌ك دڵنیا بین له‌وه‌ى كه قبوڵ بوبێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوكێى ناده‌نێ.
ئایا پارِاینه‌وه ؟ ئایا دڵمان خۆشه به قبوڵ بونى ؟ ئایا ئه‌م حاڵه‌ى ئێمه شایه‌نى ئه‌وه نیه بترسین له‌و ئایه‌ته‌ى كه په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ وَبَدَا لَهُم مِّنَ اللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا يَحْتَسِبُونَ ] ( سورة الزمر : 47 ) .
واته : ئه‌وه‌ى كه تۆ داتنابوو وا بێت ئه‌وه نه‌بوو ، به‌ڵكو شتێك بوو كه تۆ هه‌ر حیسابت بۆ نه‌كردبوو .
به‌داخوه زۆر به‌ئاسانى مانگى رِه‌مه‌زانمان له یاد چوو و زۆرێكیشمان وا هه‌ست ئه‌كا بارێكى قورسى له سه‌ر لاچوه و خۆشحاڵه به هاتنى چه‌ژن كه ئه‌مه‌ش سیفه‌تى مناڵانه نه‌ك گه‌وره‌یه‌كى كامڵى موسڵمانى له خواترس !! بۆیه پرِسیارى گرنگ لێره ئه‌وه‌یه : ئایا مانگى رِه‌مه‌زان هیچ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر دڵه‌كانمان به‌جێ هێشتوه ؟ هیچ شت و كرده‌وه‌یه‌كى خراپى له رِه‌فتارمان گۆریوه به‌جاك ؟ یان له گه‌ڵ ماڵئاوایى كردنى گه‌رِاینه‌وه سه‌ر تاوان ؟!!
جنۆكه و شه‌یتانه‌كان هه‌ر له گه‌ڵ ته‌واو بونى مانگى رِه‌مه‌زان به‌رِه‌ڵا ئه‌بن بۆ تاوان كارى . ئه‌ى ئێمه‌ى مرۆڤ نه جنۆكه‌ین و نه‌ش شه‌یتان بۆچى لاسایى ئه‌وان بكه‌ینه‌وه ؟! گه‌ر وابێ ئه‌وا ئێمه چیمان له خراپه‌كاریه‌كانى ئه‌وان كه‌متره ؟ ئه‌وان ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ تاوان كردن به‌خه‌ڵكى زۆرێكیش له ئێمه‌ى مرۆڤ ده‌گه‌رِێنه‌وه سه‌ر تاوانه‌كانى پێش‌و .
خۆشه‌ویستانى مانگى پیرۆزى رِه‌مه‌زان : سه‌ركه‌وتوان دڵیان له مشتیاندایه و به‌ترسه‌وه جاوه‌رِوانى پاداشتن و ته‌نها یه‌ك كۆمه‌له‌ن .
به‌ڵام دۆرِاوه‌كان ته‌نانه‌ت له نێوان خۆیانیشدا ده‌بن به‌دوو كۆمه‌ڵه‌وه :
كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م : ئه‌وانه‌ن كه كه‌مته‌رخه‌میان كردوه له به‌رِێكردنى ئه‌م مانگه و په‌ره‌ستنه‌كان له‌م مانگه‌دا ، رِۆژیان به‌خه‌و بردۆته سه‌ر و شه‌ویش به‌ده‌مه‌ته‌قێ و غه‌یبه‌ت و تاوان و دانیشتن به‌دیار سه‌ته‌لایته‌وه ، نوێژه‌كانیان به‌په‌له و پچرِپچرِ ته‌واو كردوه له چه‌ن په‌رِه‌یه‌كى كه‌م نه‌بێت قورئانیان نه‌خوێندوه ، یان هه‌ر ته‌نها یه‌ك په‌رِه‌یشیان نه‌خوێندوه ، زمانه‌كانیان وشك بووه له زیكرى په‌روه‌ردگار و دڵكانیشیان بێ ئاگا له په‌ره‌ستن و چاوه‌كانیشیان له كانیه‌ك ئه‌چێ ساڵانێكه پرِ بوبێته‌وه ، بۆیه به‌رده‌وام له ململانێ بوونه له گه‌ڵ شه‌هوه‌ته‌كانیان جاریك سه‌ركه‌وتوون و جارێكیش شه‌هوه‌ت سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ریاندا ، نوێژى به‌یانیان له‌ده‌ست داوه و نوێژى مه‌غریبانیش نیوه شه‌و كردویانه !!! وه‌ك خۆیان ئه‌ڵێن به‌هۆى ماندووبوونه‌وه بیریان چوبوو ، كه ئه‌م خۆشه‌ویسته ( رِه‌مه‌زان ) ته‌نها مانگێك میوانه و دواى به‌جێمان ئه‌هێڵێ .
له‌پاش رِه‌مه‌زانیش وه‌ك بڵێى ( نعوذ بالله ) خواى رِه‌مه‌زان جیاواز بێ له خواى مانگه‌كانى تر ده‌بینین په‌ره‌ستنه‌كانیان نه‌ك ته‌نها رِوو له كزبوون ئه‌كات به‌ڵكو زۆربه‌یان به‌یه‌كجارى تا رِه‌مه‌زانى داهاتوو واز له په‌ره‌ستنه‌كان ئه‌هێنن به‌تایبه‌ت نوێژكردن !! باشه ئه‌مه له‌پاى چى ؟ مه‌گه‌ر خواى رِه‌مه‌زان خواى مانگه‌كانى تر نیه ؟!
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه گه‌ر خواى په‌روه‌ردگار بیه‌وێ سزایه‌كى سه‌ختیان ئه‌دات گه‌ر بیشیه‌وێ لێیان خۆش ئه‌بێ ، ئه‌وه ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتى خۆیدایه .
كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م : ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا هیچ جۆره په‌ره‌ستنێكیان ئه‌نجام نه‌داوه نه رِۆژویان گرتوه و نه نوێژیشیان كردوه !!! رِۆژیان وه‌ك شه‌و به‌خه‌وتن به‌سه‌ر بردوه و شه‌ویشیان به‌دیار سه‌ته‌لایته‌وه تێپه‌رِاندوه !! نه شه‌و نوێژ‌و نه ( ليلة القدر ) ، وه‌ك بڵێ مردن هه‌ڵگیرابێ و تاماون به‌زیندویى ئه‌مێننه‌وه !!! باشه ئه‌م جۆره كه‌سانه گه‌ر له مانگێكى پیرۆزى وه‌ك رِه‌مه‌زان باش نه‌بن و به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه ئاخۆ كه‌ى بیرێك له‌پاشه رِۆژى خۆیان ئه‌كه‌نه‌وه و باش ئه‌بن ؟!
له هه‌ركامێكیشیان بپرسه بۆچى نوێژناكه‌یت و به رِۆژوو نه‌بویت هه‌ر یه‌كه‌و پاساوێك ئه‌هێنێته‌وه !!!
ئه‌میان ئه‌ڵێ مه‌عیده‌م نه‌خۆشه و نه‌متوانى به‌رِۆژوو !! بم كه‌چى ئه‌و كاتانه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى لێى زویر ئه‌بێ ئاماده‌یه 3 رِۆژ نان نه‌خوات تا ئاشتى بكاته‌وه !!!!
ئه‌وى تریان ئه‌ڵێ نه‌متوانى تا ئێواره جگه‌ره نه‌كێشم !!! باشه جگه‌ره له خواى په‌روه‌ردگار خۆشه‌ویست تره به‌لاته‌وه ؟!! ئه‌و خوایه‌ى كه رِۆحى تۆى به‌ده‌سته ؟! ئه‌توانى له ئاست كاربه‌ده‌ستێكى گه‌وره‌ى دونیا دوو رِۆژ جگه‌ره نه‌كێشى كه له‌قیامه‌تدا هیچ به‌ده‌سته كه‌چى ناتوانى بۆ خواى په‌روه‌ردگار (10) سه‌عات واز له‌جگه‌ره كێشان بهێنیت ؟!
یه‌كێكى تر ئه‌ڵێت له داخى دز و درۆزن رِۆژووم نه‌گرت !!! ئه‌ى با تۆ رِاستگۆ و ده‌ست پاك ببویتایه و بۆ خوا به‌رِۆژو ببوایه‌ى نه‌ك بۆ خه‌ڵك !!!
كۆمه‌ڵێكى تر ئه‌ڵێن مناڵه‌كانمان وردن و بژێویش سه‌خته و ئیش و كار ماندوى ئه‌كردم باشه به‌درێژایى (11) مانگ مناڵه‌كانت له‌برسا نه‌مردن بۆ مانگێك ئه‌مرن ؟! به‌تایبه‌تى مانگى رِه‌مه‌زانیش كه به مانگى خێر و به‌ره‌كه‌ت ناسراوه ئه‌ى بیرت چوو كه په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ : [ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ] ( سورة الأنعام 151) ، واته : ئێمه رِزق و رِۆزى خۆتان و منداڵه‌كانیشتان ده‌ده‌ین ، ئه‌ى ناترسیت په‌روه‌ردگار رِۆزیت ببرِێ ئه‌و كاته شه‌و و رِۆژ بده‌ى به‌ده‌م یه‌كه‌وه هیچ به‌هیچ ناكه‌ى .
یه‌كێكى تر‌و یه‌كێكى تر .... هتد .
به‌م شێوه‌یه هه‌ریه‌كه و پاساوێك ئه‌هێنێته‌وه ده‌با كاكى عاشق له قیامه‌تدا خۆشه‌ویسته‌كه‌ى شه‌فاعه‌تى بۆ بكات ، و كاكى جگه‌ره كێشیش باجگه‌ره‌كه‌ى له دۆزه‌خ بیپارێزێ و كاكى ده‌ست پاكیش بابتوانێ به‌بێ نوێژ و رِۆژوو ته‌نانه‌ت بۆنى به‌هه‌شتیش بكات به بێ سزاى سه‌ختى دۆزه‌خ یان به‌ركه‌وتنى رِه‌حم و به‌زه‌یى خواى میهره‌بان ، كاسب كارانیش با پاره و سامان و مناڵه‌كانیان ببنه پردێك بۆیان به‌ره‌و به‌هه‌شت !!
سوێند بێت به په‌روه‌ردگارى هه‌موو مانگه‌كان پاساوى هه‌رهه‌مویان له قیامه‌تدا ده‌درێته‌وه به‌رِویاندا و لێیان قبوڵ ناكرێ ، چونكه له دونیادا دڵى خۆیان به‌م پاساوانه خۆش كردوه .
ئافره‌تانیش خوا په‌نامان بدات له كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مدا رِێژه‌یان له پیاوان زۆرتره ، چونكه یان به‌پۆشاكى مۆده و مكیاج كردنێكى ته‌واوه‌وه به‌رِۆژوو بوون !!! یان له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى رِه‌مه‌زان ده‌گه‌رِێنه‌وه سه‌ر جل و به‌رگى مۆده‌ى ته‌سكى نیوه رِووتى ناشه‌رعى و ده‌گه‌رِێنه‌وه سه‌ر بۆیاغ كردنى خۆیان ئاخۆ یه‌كێك پێم ناڵێت به‌چ به‌ڵگه‌یه‌كه‌وه ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن ، له‌چ ئایه‌تێكى قورئان و له‌چ فه‌رمووده‌یه‌كدا ئه‌مرتان پێكراوه ئه‌م كاره بكه‌ن . یان زۆرێكیان هه‌ر به رِۆژوو نه‌بوون جا به‌هه‌ر پاساوێكى ناشه‌رعى بێت ئه‌وا به‌رِویاندا ئه‌درێته‌وه .
هه‌موو ئه‌مانه له‌پاى چى ؟ ئایه به‌م شێوه‌یه پادشتى ئه‌و په‌روه‌ردگاره بده‌ینه‌وه كه ئه‌م مانگه پیرۆزه‌ى به‌خه‌ڵات ناردوه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى له گومرِابوون رِزگارمان بكات به دڵنیاییه‌وه گه‌ر به‌ر له مردن ته‌وبه‌یه‌كى پاك و رِاسته‌قینه نه‌كه‌ن ئه‌وا كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م له ئاگرى دۆزه‌خدا ئه‌بن ئه‌و كاته په‌نجه‌ى خۆیان ئه‌گه‌زن به‌ڵام دواى چى ( والله أعلم ) .
ئامان برایان و خوشكان ئامان سه‌د ئامان با مانگى رِه‌مه‌زان نه‌كه‌ینه دۆژمنى قه‌بر و قیامه‌تمان با له قیامه‌تدا به‌چاكه شایه‌تیمان له‌سه‌ر بدات با له رِوومان نه‌وه‌ستێ و با به پشت هه‌ڵكردن له قورئان و په‌ره‌ستشه‌كان شایه‌تیمان له‌سه‌ر نه‌دات ، جا ماڵ وێران ئه‌و كه‌سه‌ى له قیامه‌تدا رِه‌مه‌زان له‌دژى بوه‌ستێ لێى نارِازى بێت .
جا ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له رِه‌مه‌زاندا كه‌م ته‌رخه‌م بویت چۆن له‌رِووت دێت داواى شه‌فاعه‌ت و لێ‌خۆش بوون بكه‌یت ؟ ئه‌ڵێى خواى په‌روه‌ردگار به‌رِه‌حمه ؟!! به‌ڵێ رِاسته به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چاكه‌كارن ، گه‌ر به‌رِه‌حمیش بێت به‌م شێوه‌یه پاداشتى ئه‌و هه‌موو رِه‌حم و به‌زه‌ییه ئه‌ده‌یته‌وه ؟!
ماوه‌ته‌وه بڵێم : مه‌رج نیه وه‌كو مانگى رِه‌مه‌زان به چرِو پرِى په‌ره‌ستنه‌كان ئه‌نجام بده‌ین ، به‌ڵام هیچ نه‌بێ با فه‌رزه‌كانمان له ده‌ست نه‌چێ ، یا هیچ نه‌بێ كه‌م ته‌رخه‌مى تیا نه‌كه‌ین و سستى نه‌نوێنین ، با رِۆژانه قورئان بخوێنین با كه‌متریش بێ له‌وى كه له رِه‌مه‌زاندا ده‌مانخوێنده‌وه ، با له په‌روه‌ردگار بپارِێینه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ خوله‌كێكیش بێ ، با كه‌متر له‌مانگى رِه‌مه‌زان گوێ له‌قورئان بگرین ، باشتره له‌وه‌ى هه‌ر گوێى لێ نه‌گرین !!! هیچ نه‌بێ با له مانگێكدا (3) رِۆژ به‌رِۆژوو بین !!
له پاش ئه‌م هه‌موو نوسینه نازانم بڵێم ماڵئاوا مانگى رِه‌مه‌زان و به ماڵئاوایى كردنى بگریم ؟ یان بۆ حاڵى خۆمان بگریم كه ساڵێك له ته‌مه‌نمان تێپه‌رِى و رِه‌مه‌زانێكى ترمان به‌رِێكرد و نه‌مانتوانى به‌گوێره‌ى پێویست په‌روه‌ردگارمان بپه‌ره‌ستین .
بۆیه له نێوان لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م دوو ئایه‌ته‌دا هه‌رده‌م له تێفكریندام ، ئایه‌تێكى دڵخۆشكار كه خواى په‌روه‌ردگار تێیدا فه‌رموویه‌تى : [ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] ( سورة الزمر : 53 ) ، له به‌رامبه‌ردا ئایاتێكى ترسێنه‌ر كه خواى په‌روه‌ردگار تێیدا فه‌رموویه‌تى : [ وَبَدَا لَهُم مِّنَ اللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا يَحْتَسِبُونَ ] ( سورة الزمر : 47 ) .
ئاخۆ ئێمه‌ى رِۆژووانانى ئه‌م سه‌رده‌مى پرِ له تاوانه ، له رِیزى ئه‌و كه‌سانه‌ین كه له ئایه‌تى دووه‌مدا باس كراوین ، یان په‌روه‌ردگارى میهره‌بان به سۆز و به‌زه‌یى خۆى له رِیزى ئه‌وانه‌مان ده‌ژمێرێت كه له ئایه‌تى یه‌كه‌مدا باسى كردوون ؟
وَآخِرُ دَعْوَنا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا عدنان بارام
1ى شه‌ووال 1428 - 13/9/2007