له گرنگترین دروشمه‌كانى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
بەروار: 2009/11/30سەردارن: 3355نوسەر: يوسف الحاج أحمد
1- ده‌رخستى گه‌شى دڵخۆشى له جه‌ژنه‌دا ، هه‌روه‌كو له جه‌ژنه گرنگه‌كانى تردا ئه‌یانكرد .
2- گۆرِینه‌وه‌ى گوڵى سوور ، ئه‌ویش وه‌ك ده‌ربرِینێك بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستى یه‌ى كه‌خۆشه‌ویستى یه‌كى خواهى بووه لاى بت په‌رسته‌كان ووه وه‌ك (العشاق) شه‌یدا بونێك لاى گاوره‌كان .
3- به‌خشینى كارتى پیرۆزبایى تێیدا ، وه له هه‌ندێكیاندا وێنه‌ى (كیوبید) هه‌یه كه منداڵێكه دوو باڵى هه‌یه كه كه‌وانێك و (نشاب)ێكى هه‌ڵگرتووه ، ئه‌و منداڵه خواى خۆشه‌ویستى بووه لاى بت په‌رستى رِۆمان - خواى گه‌وره زۆر به‌رزتر و پاكتره له گومرِایى ئه‌وان .
4- گۆرِینه‌وه‌ى وشه‌ى خۆشه‌ویستى و عیشق و دڵدارى له‌و كارتى پیرۆزبایى یانه‌دا كه له نێوانى خۆیاندا ئه‌یانگۆرِیه‌وه وه‌ك هۆنراوه یان پارچه په‌خشان یان رِسته‌ى كورت ، وه له هه‌ندێك له كارته‌كاندا وێنه‌ى پێكه‌ناوى و قسه‌ى گاڵته‌جارِى هه‌بووه وه له زۆربه‌یاندا ئه‌م ده‌ربرِینه هه‌بووه (ببه به ڤاله‌نتاین) ئه‌مه وه‌ك چه‌میكێكى گاورى خۆى ئه‌نوێنێ دواى گۆرِانی له چه‌مێكى بت په‌رستى یه‌وه .
5- له زۆربه‌ى هه‌رێمه‌كانى گاوره‌كاندا ئاهه‌نگى رِۆژانه ساز ده‌كرێت وه شه‌وه‌كه‌ش به ئاهه‌نگ و تێكه‌ڵى و سه‌ما كردنه‌وه ئه‌مێننه‌وه وه زۆربه‌یان دیارى بۆ یه‌كتر ئه‌نێرن وه‌ك : گوڵ و بخچه‌ى چوكلێت بۆ هاوسه‌ره‌كانیان و هاورِێكانیان و ئه‌وانه‌ى خۆشیان ئه‌وێن .
وه به‌رِوانین بۆ ئه‌وانه‌ى له پێشه‌وه خرانه رِوو له چه‌ند شتێكى ئه‌فسانه له باره‌ى ئه‌م جه‌ژنه بت په‌رستیانه‌یه‌وه ئه‌م شتانه‌مان بۆ رِوون ده‌بێته‌وه :
یه‌كه‌م : ئه‌م جه‌ژنه له بنچینه‌دا باوه‌رِێكى بت په‌رستى بوون لاى رِۆمانه‌كان ، كه به‌و جه‌ژنه خۆشه‌ویستى یه‌كى خواهى ده‌رئه‌برِن بۆ ئه‌و بته‌ى كه له‌برى خواى گه‌وره په‌رستویانه ، كه‌واته هه‌ركه‌سێك ئاهه‌نگ بگێرِێت به بۆنه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌وه ، ئه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێرِێت به بۆنه‌یه‌كى هاوبه‌ش په‌یدا كردنه‌وه كه تێیدا بته‌كانى تێدا به گه‌وره دانراوه ، خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ :{ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ} (72) سورة المائدة .
دووه‌م : سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م جه‌ژنه لاى رِۆمانى یه‌كان په‌یوه‌سته به چه‌ند ئه‌فسانه‌و شتێكى پرِۆپوچه‌وه كه هیچ هۆشێكى هاوسه‌نگ پێی رِازى نابێت ، ئه‌مه‌سه‌ره‌رِاى هۆش و عه‌قڵى موسڵمان كه برِواى به‌خواى گه‌وره و نێردراوه‌كانى (علیهم السلام) هه‌یه .
ئایا له هۆشیارى كه‌سێكى هاوسه‌نگدا جێی ئه‌بێته‌وه كه گورگێكى مێینه شیرى دابێ به دامه‌زرێنه‌رى شارى (رِۆما) وه هێزو بیركردنه‌وه‌ى قوڵى پێ به‌خشیبێ ؟ هه‌روه‌ك له ئه‌فسانه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ كه دژ ئه‌وه‌ستێ له‌گه‌ڵ بیروباوه‌رِی مه‌سڵماندا ، چوونكه هێزو بیركدنه‌وه‌ى به هێز له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه ئه‌به‌خشرێ نه‌ك شیرى گورگ ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌فسانه‌ى ئه‌وه‌ى كه بته‌كانیان ئه‌یانپارێزێت له هه‌موو زیانێك وه مه‌رِو ماڵاته‌كانیان له گورگ ئه‌پارێزێت .
سێ یه‌م : له بێ رِه‌زاترین دروشمه‌كانى ئه‌م جه‌ژنه لاى رِۆمانه‌كان بریتى بووه له سه‌ربرِینى سه‌گێك و چتورێك (بزنێكت) ، وه چه‌ور كردنى دوو لاو به خوێنى ئه‌و دوو سه‌ربرِاوه و پاشان شۆردنى خوێنه‌كه به شیر ...هتد هیچ سروشتێكى رِاست و هۆشێكى دروست پێی رِازى نابێت .
چواره‌م : په‌یوه‌ندى قه‌شه ڤاله‌نتاین به‌م جه‌ژنه‌وه گومانى له‌سه‌ره له لایه‌ن زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كانه‌وه و به نادڵنیایى ناوى بردووه ، به‌لاى گاوره‌كانه‌وه باشتر لایان وایه كه ئه‌م جه‌ژنه بده‌نه دواوه كه تێیدا چاو له بت په‌رسته‌كان كراوه ، ئه‌ى به‌لاى ئێمه‌ى موسڵمانه‌وه چۆنه؟ كه ئێمه فه‌رمانمان پێ كراوه جیاواز بین له‌گه‌ڵ گاوره‌كان و بت په‌رسته‌كانى پێش ئه‌وان .
پێنجه‌م : ئه‌م جه‌ژنه له‌لایه‌ن پیاوانى ئایینى گاوره‌كانه‌وه پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه له ئیتالیادا كه سه‌رچاوه‌كه‌ى رِێرِه‌وى كاسۆلیكه ، به هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ئاكارى نه‌خوازراو و كاریگه‌ر له‌سه‌ر هۆشى لاوه كچ و كورِه‌كان به هۆى ئه‌م جه‌ژنه‌وه ، كه‌واته موسڵمانان له خه‌ڵكى تر له پێشترن بۆ ئه‌وه‌ى لێ ی دوور بكه‌ونه‌وه و ووریاى بن ، وه‌هه‌ستان به فه‌رمان به چاكه‌و و رِێگرى له خراپه له به‌رامبه‌ریدا .
* له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێت : بۆچى ئێمه‌ى موسڵمان ئاهه‌نگ نه‌گێرِین بۆ ئه‌م جه‌ژنه؟
* وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره له چه‌ند رِوویه‌كه‌وه ده‌بێت :
رِووى یه‌كه‌م : جه‌ژنه‌كان له ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا دیارى كراون و نه‌گۆرِن ، رِێگه نادرێ به زیادكردنى یا كه‌مكردنى ، ئه‌وه‌ى به‌ندایه‌تى ئێمه‌ى موسڵمانه واته برِیارى له‌سه‌ر دراوه‌و خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله علیه وسلم) وه‌ك دین بۆ ئێمه‌یان داناوه.
رِووى دووه‌م : ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى یه‌وه خۆ چواندنه به رِۆمانى یه بت په‌رسته‌كان ، پاشان به گاوره‌كان له‌و شتانه‌ى كه شوێنى كه‌وتون و له ئاینى خۆشیان نى یه .
پێغه‌مه‌بریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى : (من تشبه بقوم فهو منهم) واته : هه‌ركه‌سێك خۆى به هه‌ر كۆمه‌ڵێك بچوێنێت ئه‌وه له‌وانه .أخرجه أحمد 2/50 وأبو داود (4021) .
رِووى سێ یه‌م : مه‌به‌ست له جه‌ژنى خۆشه‌ویستى له‌م سه‌رده‌مه‌دا و بڵاوكردنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى له نێو خه‌ڵكى دا به گشتى به باوه‌رِدارو بێ باوه‌رِه‌وه ، گومان له‌وه‌دا نى یه كه خۆشه‌ویستى بێ باوه‌رِان قه‌ده‌غه‌یه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : {لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءهُمْ أَوْ أَبْنَاءهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} (22) سورة المجادلة .
زانایان ئه‌فه‌رموون : (خواى گه‌وره موسڵمانێك نى یه خۆشه‌ویستى بێ باوه‌رِ له دڵیدا بێت ، وه هه‌ركه‌سێك دڵی به‌لاى كافردا برِوات موسڵمان نى یه ، وه خۆ چواندنیش له رِووكه‌شدا گومانى خۆشه‌ویستى لێ ده‌كرێت به‌وه‌ش قه‌ده‌غه ئه‌بێت .)خواى گه‌وره‌ش زاناتره .