هه‌ندێ له‌و دیاردانه‌ى تر كه ئه‌بینرێ له نێو موسڵمانان له ڕۆژى ڤاله‌نتایندا
بەروار: 2009/12/30سەردارن: 3453نوسەر: يوسف الحاج أحمد
1.هه‌موو قوتابیه‌كى كچ رِێك ده‌كه‌وێت له گه‌ڵ هاورِێكه‌یدا كه په‌تێكى سوور له مه‌چه‌كى ده‌ستى چه‌پى ببه‌ستێ.
2.پۆشینى هه‌ر به‌رگێكى سوور وه‌ك (بلوز ، قردێله ، پێلاو.....) كه ئه‌مه له شالانى رِابردوودا زۆر ئاشكرا بووه به رِاده‌یه‌ك كه ده‌چووینه وه‌رزه‌كانه‌وه ده‌مانبینى كه زۆریه‌ى قوتابیه كچه‌كان ئاوه‌ها جلێكیان پۆشیوه وه‌ك ئه‌وه‌ى جلێكى رِه‌سمى بێت.
3.باڵۆنى سوور كه له‌سه‌رى نووسراوه I LOVE YOUو وه ئاسایى له كۆتاى رۆژى خوێندن و له‌گۆره‌پاندا له دوور له چاوى مامۆساتاكان هه‌ڵیان ئه‌ده‌ن.
4. هه‌ڵكه‌ندنى ناو و دڵ و پیتى یه‌كه‌مى ناوه‌كان له ده‌ست.
5. بڵاو كردنه‌وه‌ى گوڵى سوور به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌م رۆژه‌دا.
وه له زانكۆكاندا ده‌سته‌یه‌ك له كچان ئه‌چوونه هۆڵى وانه‌كانه‌وه له رِۆژى(14 فبرایه‌ر) وه هه‌موو یه‌كێك له‌وان جلێكى سوورى پۆشیوه و وێنه‌ى دڵێكى سوورى به رِوخساریه‌وه لكاندوه ، دواى ئه‌وه‌ى ماده‌ى جوانكارى سوور به رِوخساریه‌وه ، ده‌ست ئه‌كه‌ن به گۆرِینه‌وه‌ى دیارى سوور له‌گه‌لڕ ملچكردنى گه‌رم و گورِ بۆ پیرۆزبایى، ئه‌مانه زیاتر له زانكۆكانى وڵاتانى ئیسلامى دا دووباره ده‌بێته‌وه . خواى گه‌وره ئێمه و موسڵمانان به دروستى بگێرِێته‌وه بۆ ئاینه‌كه‌ى.
مه‌وسوعه‌ى عه‌ره‌بى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ژنى (ڤالانتاین) سروتێكى تایبه‌ته.وه‌ك چاپكردنى هه‌ست و سۆزى خۆشه‌ویستى له سه‌ر كارت و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر نزیكه‌كان و خۆشه‌ویستاندا. وه هه‌ندێ وێنه‌ه به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كارته چه‌سپ ئه‌كه‌ن. زۆر جار له‌سه‌رى ئه‌نووسن (ببه به ڤالانتاین)، وه زۆر جار ئاهه‌نگى سه‌ماى رۆژانه به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز ئه‌كرێ وه تا ئێستا به‌رده‌وام ئه‌ورووپیه‌كان به بۆنه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێرِن ، له بریتانیا فرۆشتنى گوڵ له رِۆژه‌دا گه‌یشتۆته دوو ملیۆن جونه‌یهى ئیسته‌رلینى وه به‌رده‌وام رِووكردن لێى له زیادبووندایه. كۆمپانیاكان له پێگه‌كانى خۆایانه‌وه نامه‌ى به خۆرِایى به‌م بۆنه‌یه‌وه بڵاو دوكه‌نه‌وه وه‌ك به‌هادار كردنێك بۆ پێگه‌كانیان.
جه‌ژنى (ڤالانتاین) بۆ زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى گواستراوه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت نیوه دوورگه‌ى عه‌ره‌بیش ، وه بۆ زۆر كۆمه‌ڵگا كه وا ده‌زانرا دووره له‌م شڵه‌ژانه‌وه. تا ئه‌وه‌ى نرخى گولڕ به شێوه‌یه‌كى شێتانه زادى كردووه بۆ 10$ له كاتێكدا له رۆژانى ئاسایى دا به 1.25$ ده‌فرۆشرێت . وه دوكانه‌كانى فرۆشتنى دیارى پێشبرِكێ ده‌كه‌ن له داهێنانى شێوه‌ى قردێله و دیارى نوێ . ته‌نانه‌ت هه‌ندێ خیزان له‌و رۆژه‌دا گوڵى سوور ده‌كه‌نه په‌نجه‌ره‌كانیانه‌وه.
وه له وڵاتانى كه‌نداو چه‌ندین ناوه‌ندى بازرگانى رِێكخراون له‌گه‌ڵ میوانخانه‌كان بۆ گێرانى ئاهه‌نگ به‌م بۆنه‌یه‌وه. وه زۆربه‌ى شوێن و كۆمڵگا بازرگانیه‌كان به رِه‌نگى سوور دا ئه‌پۆشرێن. وه باڵۆن و یارى ئاگرینى سوور له یه‌كێك له چێشتخانه گران به‌هاكانى كه‌نداو به‌رز ئه‌بووه‌وه. به‌رێ كردن له‌گه‌ڵ جه‌ژنى خۆشه‌ویستى و ئه‌فسانه‌كانى ئاینى بت په‌رستى چێشتخانه‌كه نمونه‌یه‌كى له كه‌سێتى (كیوبید) بتى خۆشه‌ویستى ئه‌نواند كه له ئه‌فسانه‌ى رِۆماندا هه‌یه كه نیوه‌ى رِوته له‌گه‌ڵ كه‌وانه‌كه‌ى و تیره‌كه‌ى . هه‌روه‌ك ئه‌م نواندنه هه‌ڵئه‌سا به هه‌ڵبژاردنى كچ و كورِى (ڤالانتاین)ى له نێوان ئاماده‌بواندا.
* به‌ڵام ئه‌و چێشتخانانه‌ى كه هه‌رزان به‌ها بوون به‌رِێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگیان ئه‌گێرِا ، كه هه‌ندێ له شوێنه‌كان هه‌ڵئه‌سان به گۆرِینى پارچه‌كان له شێوه‌ى ئاساییه‌وه بۆ شێوه‌ى دڵ. وه چه‌رچه‌فى مێزه‌كانیان ئه‌كرد به‌رِه‌نگى سوور. هه‌روه‌ك گوڵى سوور له‌سه‌ر هه‌ر مێزێك دائه‌نرا بۆ ئه‌وه‌ى خۆشه‌ویستان پێشكه‌شى یه‌كترى بكه‌ن .
* دیارترین نه‌ریته‌كانى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى خاوه‌نى یه‌كێك له دووكانه‌كانى دیارى فرۆشتن له كوه‌یت پێش كه‌شى كرد كه هه‌ستا به هێنانى كه‌روێشكى زندووى فه‌ره‌نسى بچوك كه چاویان سوور بوو، وه بۆینباخى ده‌كرده ملى هه‌ندێكیان و ئه‌یكردنه ناو پاكه‌ت و قوتووى بچوكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو دیارى پێشكه‌ش بكرێت...
جا پێویسته به‌ربه‌ره‌كانى ئه‌م دیارده‌یه به جۆره‌ها شێوه بكرێت كه به‌رِاستى كۆمه‌ڵگه به‌رپرسیاره له سه‌رى.
چواره‌م : پیرۆزبایى نه‌كردن به‌یۆنه‌ى جوژنى خۆشه‌ویستى یه‌وه ، چونكه جه‌ژنى موسڵمانان نى یه. وه ئه‌گه‌ر پیرۆزبایى له موسڵمان كرا نابێ وه‌ڵام بداته‌وه.
( ابن القیم،رحمه الله) ئه‌فه‌رموێ :ـ پیرۆزبایى به بۆنه‌ى دروشمه‌كانى كوفره‌وه كه تایبه‌ته به خۆیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه ، وه‌ك ئه‌وه‌ى پیرۆزبایى یان لێبكرێ له جه‌ژنه‌كانیان و به رِۆژو بوونه‌كانیان
وه‌ك بڵێت :ـ جه‌ژنت پیرۆز بێت ، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كى تر پیرۆزبایى بكات.
به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر بێژه‌رى ئه‌م قسه‌یه له بێباوه‌رِى (كوفر) رِزگارى ببێت ئه‌وا وتنى قه‌ده‌غه‌یه. وه وتنى وه‌ك ئه‌وه وایه كه پیرۆزبایى لێ بكات به كورنوش بردنى بۆ خاچه‌كه‌ى، به‌ڵكو ئه‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ى كه ده‌ست خۆشى لێ بكات بۆ مه‌ى خواردن یان كۆشتنى خه‌ڵكانى بێ تاوان یان زینا و شتى تر‌ى له‌و جۆره. جا زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى ئایین لاى ئه‌ندازه‌یه‌كى نى یه ئه‌كه‌وێته ئه‌و كاره‌وه و خۆشى هه‌ست به خراپى كاره‌كه‌ى خۆى ناكات . وه هه‌ركه‌سێك پیرۆزبایى و ده‌ست خۆشى له هه‌ركه‌سێك بكات به‌رامبه‌ر كردنى تاوانێك یان داهێنراو(بدعه) یه‌ك یان بێباوه‌رِى(كوفر)ێك. ئه‌وه ئه‌كه‌وێته به‌ر توورِه‌یى و خه‌شمى خواى گه‌وره. (أحكام اهل الذمة 1\441-442).
پێنجه‌م: پێویسته رِاستێتى ئه‌م جه‌ژنه و هاوشێوه‌كانى جه‌ژنى بێباوه‌رِان رِوون بكرێته‌وه بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه لایاندا نامۆیه . وه رِوون كردنه‌وه‌ى موسڵمان بۆ دینه‌كه‌ى و بیروباوه‌رِه‌كه‌ى و ئه‌و شتانه‌ى كه بیروباوه‌رِه‌كه‌ى پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئامۆژگارى كردنى ئوممه‌ت و به جێ گه‌یاندنى ئه‌ركى فه‌رمان به چاكه و نه‌هى له خراپه.
وه له كۆتایى دا داوا له خواى گه‌ره‌و باڵاده‌ست و میهره‌بان ده‌كه‌ین كه موسڵمانان بپارێزێ له پێهه‌ڵخلیسكان و له خراپه‌كارى یه‌كانى نه‌فسى خۆیان و بیان پارێزێت و فێڵى دوشمنانیان پوچه‌ڵ بكاته‌وه. وه ئه‌و بیسه‌ر و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه . وه دروود و سڵاوى خواى گه‌وره‌ش برِژێت به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) و هاوه‌ڵانى دا.