وریاى ته‌له‌فۆن به
بەروار: 2010/06/21سەردارن: 6225نوسەر: میهره‌بان محمد
له‌م رِۆژگاره‌دا كچانى ئیسلام له‌كوێن؟! ئایا كۆده‌بنه‌وه بۆ فێربوونى قورئان؟! زۆربه‌یان كۆده‌بنه‌وه بۆ گاڵته‌كردن و شتى هیچ و پووچ.. یان شه‌و نه‌خه‌وتنه به‌دیار ته‌له‌فزوێن و سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێته‌وه.. یان گوێ گرتنه له گۆرانى یه به‌ره‌ڵایه رِووخێنه‌ره‌كان.. یان دانیشتنه بۆ سه‌یركردنى ڤیدیۆ كلیپه‌كان.. زۆربه‌ى كات كاریان قسه‌كردنه له‌گه‌ل پیاوانێك كه‌هیچ رِه‌وشت و سیفه‌تێكى ئایینى تێیاندا به‌دى ناكرێت جگه له‌باسى خۆشه‌ویستى درۆ و عه‌شق نه‌بێت..
كچان وازیان له نوێژ هێناوه و به‌ده‌م چوونه‌وه‌ى بانگه‌وازه‌كانیان بیرچووه‌ته‌وه.. قورئانیان پشت گوێ خستووه و په‌یوه‌ست بوون به‌ژیانى دونیایى كۆتاى پێ هاتوو..
ته‌له‌فۆن كردنیان بۆ پرسیار كردن له‌ده‌نگ و باسى خزم و كه‌س و كاریان نى یه, به‌ڵكو بۆ بێزاركردنى خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ى هاوسه‌رى داهاتوویانه, كه هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه بۆیان نارِه‌خسێت..
چه‌ند رِۆژێك له‌مه‌وپێش به‌سه‌رهاتى كچێكیان بۆ گێرِامه‌وه, كه‌به‌هۆى خراپى به‌كارهێنانى ته‌له‌فۆن ژیانى خۆى له‌ده‌ستدا و له‌ناوى برد..
ئه‌مه چیرۆكێكى رِاستى یه نه‌ك خه‌یاڵى, هه‌زاره‌ها رِووداوى هاوشێوه‌ى ئه‌مه رِوویان داوه و رِۆژانه رِووده‌ده‌نه‌وه..
كچه داماوه‌كه ده‌ڵێت:
له‌رِێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه گه‌نجێكم ناسى، كه بۆ پرسیارى ماڵێك ته‌له‌فۆنى كردبوو, پێم ووت: ژماره‌كه هه‌ڵه‌یه و ده‌نگم نه‌رم و ناسك كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى رِێك و جوان قسه‌م له‌گه‌ڵى كرد..
[په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :[ ...... فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا ] ( سورة الأحزاب : 32) .]
واته :... له كاتى قسه‌كردندا ناز مه‌كه‌ن به‌ناسكى قسه مه‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى دل نه‌خۆش ته‌ماحتان تێنه‌كه‌ن ، با ووته‌كانیشتان ووته‌ى چاك بێت .
وریابن به‌ناسكى و نه‌رمى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ پیاوان بزان چى له‌دڵیان دروست ده‌كات:
ده‌ڵێت: پاش ئه‌و ته‌له‌فۆنه چه‌ند جارێكى تر ته‌له‌فۆنى كرده‌وه.. په‌یوه‌ندى نێوانمان ورده ورده په‌ره‌ى سه‌ند, وام هه‌ست ده‌كرد كه‌ماوه‌ى ده ساڵه یه‌كتر ده‌ناسین. شه‌یتانیش وه‌سوه‌سه‌ى خسته دڵمه‌وه..
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه واى ده‌رده‌خست كه‌خۆشى ده‌وێم, ده‌یوت:ـ سۆز و ئه‌وینم رِاست و پاكه و ئامانجم پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌رێتى یه له‌گه‌ڵتا, له‌كاتێكدا هێشتا یه‌كتریشمان نه‌بینیبوو..
( ئاى چ كچێكى داماو و گێله, به‌و ووشه خۆشانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تا, شه‌یتانیش هانده‌رى بوو و كرده‌وه‌ى ناشایسته‌ى بۆى جوان و پرشنگدار كرد..). له‌رِێگاى نامه و ته‌له‌فۆنه‌وه كاتێكمان دیارى كرد بۆ یه‌كتر بینین.. چه‌ند جارێك بێ پرسى ماڵه‌وه و به‌نهێنى یه‌وه پێكه‌وه رِۆشتینه ده‌ره‌وه, (ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌م بیر چوو كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموآ : " لا يخلون رجل بأمرأة إلا كان الشيطان ثالثها "( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة : 1 / 792 ، برقم : 430 )
واته : هه‌رگیز پیاوێك له گه‌ل ئافره‌تێكدا به ته‌نها نابن ، ئیللا شه‌یتان سێیه‌میان ده‌بێت .
به‌لى له‌لاى خێزانه‌كه‌م درۆم ده‌كرد و ده‌موت بۆ لاى كچێكى دیندارى هاورِێم ده‌رِۆم كه‌زۆر خۆشم ده‌وێت. له چاوپێكه‌وتنه‌كانماندا خۆشه‌ویستى و پاكى پیشانده‌دا و ده‌یوت: چركه‌یه‌ك به‌بێ تۆ ناژیم و ناتوانم لێت دووربم, ژیانم دۆزه‌خ و ژه‌هراوى یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵت نه‌بم.. چه‌نده‌ها جار پێكه‌وه وێنه‌مان گرت , و چه‌ند وێنه‌یه‌كمى برد..
پاش به‌سه‌رچوونى چوار ساڵ له‌په‌یوه‌ندى نێوانمان داواى كارى خراپه ( زینا)ى لىَ كردم, وتى هیچ گرنگ نى یه ئه‌م كاره ئێستا ئه‌نجامى بده‌ین یان كاتێكى دى, چونكه ده‌بیت به‌خێزانم له داهاتوودا.. لێره‌دا بیرم له‌ووته‌كانى كرده‌وه و ترسێكى گه‌وره داى گرتم.. چى بكه‌م؟! رِیشاڵه‌كانى باوه‌رِ كه‌چه‌نده‌ها ساڵه پشت گوێم خستووه له‌ناخمدا ده‌ستى كرد به‌جووڵان.. ئه‌و ویژدانه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره نووستووه رِاچڵه‌كایه‌وه و به‌ئاگا هاته‌وه به‌ڵام دواى چى؟؟ پاش ئه‌و هه‌موو بێ ئاگایى یه.. ده‌ستم كرد به له‌خۆپرسینه‌وه, كوا هاوسه‌رێتى؟! له‌كوێ یه ئایین, كه‌س و كار, داوێن و شه‌ره‌ف, خه‌ڵك و ئاگر, كچێتى. ئه‌مه ئابرِووچوونێكه ده‌ربازبوونى نیه.
پێم ووت:
هه‌رگیز ئه‌وه رِوونادات پێش ژیانى هاوسه‌رێتى كه‌په‌یمانت پێم داوه..وتى: ئه‌ى داماو گه‌ر ئێستا قایل نه‌بیت, لاى هه‌موو خه‌ڵك و خێزانه‌كه‌ت ئابرِووت ده‌به‌م.. وێنه‌كانت, گفتوگۆكانت له‌گه‌ڵمدا به‌ته‌له‌فۆن هه‌موویم تۆمار كردووه, ئابرِووى خۆت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت له‌ژێر ده‌ستمدایه..
ئه‌و ساته بوو به‌دۆزه‌خێك وه‌سف ناكرێت, هه‌ڵه و تاوانى خۆم بوو هێنامه سه‌ر خۆم, چ سوودێكم ده‌ست كه‌وت له‌و ته‌له‌فۆنانه؟؟ له‌و په‌یوه‌ندى یه ناشه‌رعى و رِێ پێ نه‌دراوه؟؟
كچه‌كه به‌چى گه‌رِایه‌وه؟ ئه‌و گورگه ناچارى كرد و توانى زه‌برى پێ ببات به‌هۆى ئه‌و داوه‌ى كه ئه‌مه چه‌ند ساڵێكه ئارامى گرتووه له‌سه‌رى تا نێچیره‌كه‌ى ده‌ست بكه‌وێت..
به نائومێدى و سه‌رشۆرِى هاته‌وه.. بێ هاوسه‌ر, بێ زه‌ماوه‌ند, بێ نیشان و ماره‌یى.. ئه‌مه ته‌نها ئابرِووچوون و گیرۆده بوون و سه‌رشۆرِى یه, خه‌م و خه‌فه‌تێكى هه‌تا هه‌تایى یه..
چۆن رِووبه‌رِووى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ببێته‌وه؟؟ براكانى كه متمانه‌یان پێ هه‌بووه و شانازى به‌خوشكه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن.. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى ماویه‌تى به چ جۆرێك له‌گه‌ڵیان ته‌واوى بكات و بیباته سه‌ر؟؟
ده‌ڵێت: خوایه ئه‌م هه‌موو شه‌رمه‌زارى و بێ ئابرِوویى یه به‌خۆمم كرد ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك ووته بوو..
خوشكه‌كه‌م دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆكه پرِ ئازاره, وریابه نه‌ك تۆش رِووداوى له‌و جۆره‌ى ئه‌م كچه‌ت به‌سه‌ر بێت و خۆت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت له‌ناوبه‌رى و به‌هاترین شت كه هه‌ته له‌ده‌ستى بده‌ى, ئه‌و شه‌ره‌ف و پاكێتى یه‌ى كه‌شانازى پێوه ده‌كه‌یت و ژیانت له‌سه‌رى به‌نده..
چه‌ند ووته‌یه‌ك
یه‌كه‌م:ـ ئه‌مه یه‌كێكه له‌چیرۆكه رِاستى یه‌كان, كه كه‌سانى موسڵمانیش له‌ژیانى رِۆژانه‌یاندا تووشى رِووداوى له‌م شێوه‌یه ده‌بن.. ئه‌م كچه‌ش یه‌كه‌مین و دوایین قوربانى نى یه, به‌ڵكو چه‌نده‌ها كچى تریش له‌بنه‌ماڵه موسڵمانه‌كان وه‌ك ئه‌م كچه ده‌بن به‌قوربانى..
رِاسته له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵه‌ى كرد به‌ڵام كاتێك زانى ئه‌و گورگه نییه‌تى خراپه, ده‌بوایه رِێگاى بۆ خۆش نه‌كردایه و به‌ئاسانى ئاڵاى سپى بۆ هه‌لڕ نه‌كردایه و خۆى نه‌دایه به‌ده‌سته‌وه. ئه‌گه‌ر ئارامى بگردایه و سزا و ئه‌شكه‌نجه‌دانى باوك و براكانى هه‌ڵبژاردایه باشتر بوو له‌وه‌ى كه‌خۆى بكات به‌نێچیرى ئه‌و گورگه درِنده‌یه..
پێویست بوو رِاستى بدركاندایه بۆ كه‌سێك كه‌متمانه‌ى پێ یه‌تى وه‌كو دایكى, تا رِێگاى رِاستى پیشان بدایه و یارمه‌تى بدایه. پاشان ته‌وبه‌ى بكردایه و په‌ناى بۆ خوا ببردایه بۆ ئه‌وه‌ى بیپارێزێ له‌و به‌ڵا كوشنده‌یه. به‌و خوایه كه هیچ په‌رستراوێك نى یه جگه له‌خۆى, ئه‌و كاته ئه‌و سزایه‌ى كه چاوه‌رِوانێتى له‌لایه‌ن كه‌س و كارى, خواى گه‌وره ئاسان و سووكى ده‌كرد بۆى.
به‌تایبه‌تى كاتێك بزانن كارى خراپه‌ى نه‌كردووه وه هێشتا كچه.. وه په‌یمانى هاوسه‌رێتى پێ داوه بۆیه قسه‌ى له‌گه‌ڵى كردووه. به‌ڵام كاتێك بۆى ده‌ركه‌وتووه كه بۆ تێركردنى ئاره‌زووه پیسه‌كانى ده‌یه‌وێت, خۆى ده‌رباز كردووه له‌ده‌ستى, و ئێستاش په‌شیمان و ته‌وبه‌كاره..
دووه‌م:ـ پێویسته كچ هه‌ول نه‌دات بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى زه‌نگى ته‌له‌فۆن گه‌ر كه‌سێكى ناسراو نه‌بوو, كه‌ناچار بوو وه‌ڵامى دایه‌وه, به‌پێی پێویست و به‌گوێره‌ى پرسیار وه‌ڵام بداته‌وه, رِێگا نه‌دات تا بكه‌وێته ده‌مه ته‌قێ كردن له‌گه‌ڵى و ئه‌ویش سه‌رنجى به‌لاى خۆیدا رِابكێشێ و قسه‌ى خۆشى بۆ بكات. دڵنیابه درۆ ده‌كات, چونكه گه‌ر رِاست بكات وه تۆى بوێت ئه‌وا دێت بۆ لاى بنه‌ماڵه‌كه‌ت بۆ خوازبێنیت, نه‌وه‌ك گه‌نجێكى تر پێشى بكه‌وێ و تۆى له‌ده‌ست ده‌رچێت.. قسه‌كردن به‌دزیى یه‌وه له‌گه‌ڵت مه‌به‌ستى ته‌نها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه نه‌ك هاوسه‌رێتى..
له‌م بۆنه‌یه‌دا چیرۆكى كچێكى ژیرى دراوسێمان دێته‌وه یاد:
بیست سال له‌مه‌و پێش ئه‌م كچه له ته‌مه‌نى گه‌نجى دا بوو, مامۆستا بوو له دواناوه‌ندى یه‌كى كچان..
خوا ده‌زانێت زۆر دڵخۆش ده‌بم به‌كچانى موسڵمان كه ئه‌وه‌نده ووشیار و پاك و رِه‌وشت به‌رزن و به‌غیره‌تانه رِووبه‌رِووى كورِه گورگه‌كان ده‌بنه‌وه..
كورتى چیرۆكه‌كه: له‌كاتى گه‌رِانه‌وه‌ى كچه مامۆستاكه له‌ده‌وام, گه‌نجێكى ناسراوى خه‌ڵكى گه‌رِه‌كه‌كه‌ى خۆیان رِێى پێ ده‌گرێت و ده‌ڵێت: تۆ جوانى و من تۆم خۆش ده‌وێت و موعجیبم به‌تۆ.. ئایا وه‌ڵامى چى بێت؟
قسه‌ى سووك و ناخۆشى پێ كرد؟ یان بێ ده‌نگ بوو و بیرى له‌قسه‌كانى ده‌كرده‌وه, كه ئایا رِاست ده‌كات یا درۆ؟
له‌رِۆشنایى رِۆژدا و له‌كاتێكدا كه خه‌ڵك شه‌رم له‌یه‌كترى ده‌كه‌ن و له‌به‌رچاوى هه‌موو خه‌ڵك رِووى تێ كرد و ووتى: ئه‌ى فڵان كه‌س, ووتت منت خۆش ده‌وێت, باشه من رِازیم كه‌ببى به هاوسه‌رم.. به مه‌رجێك, باوك و كه‌س و كارت بێنیت بۆ خواز بێنیم, ئه‌و كات منیش ده‌ڵێم تۆم ده‌وێت و خێزانه‌كه‌م رِازى ده‌كه‌م. له‌وێدا كورِه‌كه كه زانى كچه‌كه به درۆ و فێڵه‌كه‌ى زانیوه, هه‌ڵهات و ئیتر نه‌یوێرا لابكات به دواوه و په‌ندێكى وه‌رگرت كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كچدا نه‌دوێت..
دواى چه‌ند ساڵێك گه‌نجه‌كه كچێكى تر ماره ده‌كات و كچه‌كه‌ش مێرد به كورِێكى دى ده‌كات..
ده تۆش وه‌ها به غیره‌ت و لێهاتووبه.. هه‌ر كه‌س ویستى خراپه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات, به‌ره‌نگارى ببه‌وه تا سه‌ر شۆرِ و رِیسوا ببێت و به نه‌هامه‌تى بگه‌رِێته‌وه, نه‌كه‌ى قه‌ت گوێ شل بكه‌ى بۆ درۆ و به‌ڵێنه‌كانى, واى پیشان نه‌ده‌ى كه تۆى به ئاسانى ده‌ست ده‌كه‌وێت.. به‌و خوایه هه‌ر گه‌نجێك مه‌به‌ستى پاك بێت و رِاست بكات و بیه‌وێت ژن بهێنێت, ئه‌وا خوا خۆى یارمه‌تى ده‌دات و ئاسانى ده‌كات بۆى...