مانگى رِه‌مه‌زان مانگى خێر‌و به‌ره‌كه‌ت وپێشوازى
بەروار: 2010/08/09سەردارن: 2491نوسەر: خوشكه مروه
پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر موسڵمانێك كه پێشوازی یه‌كى باشى بكات و خۆى بۆ ئاماده بكات .ئه‌و ئاماده‌كردنه‌ش سه‌ره‌تا به گه‌رِانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره و پاشگه‌ز بوونه‌وه و په‌شیمانى له‌و تاوان و سه‌رپێچیانه‌ى كردوویه‌تى ئه‌ویش به ته‌وبه كردنێكى نه‌سوح كه نه‌گه‌رِێته‌وه سه‌رى تا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازى دنیا و قیامه‌ت بێت هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[وَتُوبُوا إِلَى اللهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُون].
ته‌وبه كردن له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پێویسته ،به‌ڵام له مانگى رِه‌مه‌زاندا پێویستتره،بۆ ئه‌وه‌ى كاتێ ده‌چیته ناو ئه‌م مانگه‌وه سووربیت له‌سه‌ر وازهێنانت له تاوان و سه‌رپێچى یه‌كانت و په‌شیمان بیت له و ته‌مه‌نه‌ى به‌بێ سوود له كیست چووه و زیاده‌رِه‌ویت تیا كردووه ،سوور به له‌سه‌ر نه‌گه‌رِانه‌وه سه‌ر تاوان.به باشترین شێوه عیباده‌ت بكه و خواى گه‌وره له خۆت رِازى بكه به‌ڵكو له‌وانه بیت كه خواى گه‌وره لێیان رِازى بێت و لێت خۆش ببێت وه له ئاگرى دۆزه‌خ رِزگارت بكات.
جا هه‌ركه‌سێك گوناه و تاوانى زۆره و بێ سنوره با بێ هیوا نه‌بێت له سۆز و رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره و لێخۆشبوونى له هه‌موو تاوانه‌كان .
باشترین تێشوو بۆ قیامه‌ت ئه‌وه‌یه كه له دنیادا له تاوان بگه‌رێته‌وه و ته‌وبه بكات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خێر و چاكه و به‌دڵێكى سه‌لیمه‌وه بچێته‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره و سوود له رِۆژوو و ته‌راویحه‌كان و شه‌و نوێژ له‌م مانگه‌دا وه‌رگرێت. هیواو ئاره‌زووى به پاداشت و ترسى له سزاكانى خواى گه‌وره هه‌بێت .
رِۆژوو له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته پێش جیهاد كردن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌فسى ئاماده بێت و رِاى بهێنێت له‌سه‌ر ئارام گرتن و فێركردنى له‌سه‌ر تێكۆشان و هه‌وڵ دان. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه شه‌یتان سه‌رشۆرِ ده‌كات و ده‌سته‌وسانه به‌رامبه‌رى . هه‌ركه‌سێكیش له‌و كاته‌دا تانه‌و ته‌شه‌ر یان جنێوى پێ بدات وئه‌و به دڵسۆزانه و به‌بێ رِیاء ده‌ڵێت من به رۆژووم . ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه و هه‌موو ئه‌جرو پاداشتێك مسۆگه‌ر ده‌كات.
چونكه ئه‌م مانگه مانگى ئارامگرتن و خۆگریى و رِزگاربوونه له تاوان و كردنى شه‌و نوێژ و شه‌و نخونى و خۆ برسى كردن و تێكۆشان و رِه‌نجدان ،ده‌رگاكانى رِه‌حمه‌ت له‌م مانگه‌دا كراوه‌ون و شه‌یتانه‌كان كۆت و زنجیر كراون ، نه‌فسى خۆى ئه‌گرێته‌وه خۆشى و رِابواردن و تووشى برسێتى و تینوێتى ده‌كات به‌هۆیه‌وه پاداشتێكى گه‌وره‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێ، شه‌وێكى تێدایه خێرى هه‌زار مانگى هه‌یه بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر موسڵمانێك له‌م مانگه‌دا به‌رنامه‌یه‌كى كردارى(عه‌مه‌لى) هه‌بێت
: ئه‌توانین ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌م چه‌ند رِێگه‌یه كورت بكه‌ینه‌وه به هیواى جێ به جێ كردنى :
1- ته‌وبه‌ی نه‌سوح ده‌رگاى سه‌ركه‌وتنت لێ ده‌كاته‌وه به مه‌رجێك :
- رِیشه‌كێش كردنى تاوان واته واز لێهێنان به‌یه‌كجارى .
- په‌شیمانى له‌و تاوانه‌ى كردووته.
- نه‌گه‌رِانه‌وه سه‌رى .
- كردارى باش له‌گه‌ڵ ئیمان.
- گه‌رِانه‌وه‌ى مافى ماددى و مه‌عنه‌وى بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
2- ئارام گرتن و پاراستنى گوێ و چاو و زمان له حه‌رام.
3- شه‌و نوێژ كردن به ته‌ده‌بورو ملكه‌چى.
4- پارێزگارى كردنى نوێژى جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت دا وهه‌وڵ دان بۆ رِیزى یه‌كه‌م و ته‌كبیرى ئیحرام له‌گه‌ڵ ئیمام دا.
5- پارێزگارى كردن له نوێژى سوونه‌تى راتب .
6- به‌رده‌وام بوون له نوێژى ته‌راویح و شفع و وتر.
7- به‌شدارى ئاماده‌كردنى خوانى رِۆژوه‌وانێك یان زیاتر هه‌موو رِۆژێ.
8- به‌خشین و خێركردن به ئه‌وانه‌ى پێویستیانه.
9- سه‌ردانى نه‌خۆش ،به‌جێ هێنانى سیله‌ى رِه‌حم،به‌رِیكردنى جه‌نازه
هه‌موو ئه‌وانه سوونه‌تن و پاداشتێكى گه‌وره‌و خێرى زۆرى هه‌یه.
10- خوێندنى سێ (جزء) یان یه‌ك ( جزء) به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه هه‌موو رِۆژێ.
11- پارێزگارى كردن له زیكره‌كانى به‌یانیان و ئێواران ،یان هه‌ركاتێك
كه پێویستى كرد.
12- كردنى نوێژى چێشته‌نگاو له‌گه‌ڵ دوو رِكات نوێژى سووننه‌تى ده‌ستنوێژ دواى هه‌موو ده‌ست نوێژێك.
13- ئاماده‌بوون له وانه زانستیه‌كان دا.
14- فێر بوونى زانستى (بابه‌تى فیقهى) هه‌موو رِۆژێ .
15- له‌به‌ركردنى هه‌ندێ ئایه‌تى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌یه‌ك یان زیاتر هه‌موو رِۆژێ.
16- خوێندنه‌وه‌ى ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم) ،له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌ك له عه‌قیده.
17- زوو به پیره‌وه چوونى نوێژى جومعه له سه‌عاتى یه‌كه‌م دا.
18- هه‌ستان به پێویستى بانگخوازى و فه‌رمان كردن به چاكه‌و نه‌هى كردنى خراپه.
19- نه‌رم و نیانى و به‌خشین له‌م مانگه پیرۆزه‌دا.
20- ئه‌نجام گه‌یاندنى عومره له‌م مانگه‌دا ،وه‌ك ئه‌وه وایه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه وسلم) حه‌ج بكه‌ى.
21- دوعا كردن و پارِانه‌وه له كاتى به‌ربانگ كردنه‌وه.
22- پێشبرِكێ كردن له چاك كردنى په‌یوه‌ندى نێوان خه‌ڵك.
23- سه‌رخستنى موجاهیدانى موسڵمانان .
24- خێراكردن له رِۆژوو شكاندندا و دواخستنى پارشێو.
25- چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوك دا .
26- هه‌ستانه‌وه بۆ شه‌و نوێژ و مانه‌وه له مزگه‌وت له ده شه‌وى كۆتایى رِه‌مه‌زاندا.
27- به‌شدارى كردنى نوێژى جه‌ژن له‌گه‌ڵ موسڵمانان.
28- رِۆژووى شه‌ش رِۆژ له مانگى شه‌وال.